إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • بێهروز نیعمه‌تی وته‌بێژ و ئه‌ندامی چاودێری لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پاڕله‌مانی ئیسلامی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 9 ڕه‌زبه‌ری 95، له‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده‌ بوو و له‌گه‌ڵ مامۆستا پیرانی؛ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران چاوپێكه‌وتنی كرد.

  • مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی «ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت» له‌ دانیشتنی هاوبه‌شی جێگری ناوه‌ندی و جێگرانی پارێزگایی خوشكان، كه له‌ 8ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه‌ چوو، به‌شداری كرد و چالاكی كاریگه‌ری خوشكانی له‌ جه‌ماعه‌ت‌دا، جێی شانازی زانی. مامۆستا پیرانی له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا گوتی: هۆی شانازییه‌ كه خوشكان له‌ په‌نا برایان، چالاكووانانه‌ ئاماده‌ن و به‌رپرسی كاروباری خوشكان، یه‌كێك له‌ جێگرانی سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ره‌. مامۆستا بۆ پێشه‌كی ته‌وه‌ره‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌یه‌كه‌مین ئایه‌تی سوڕه‌تی نساء كرد كه ده‌فه‌رموێت:

  • حاجی شێخ سەید تەھا کەماڵی‌زادە، پێش‌نوێژ و وتارخوێنی خانەقای شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

    نووسه‌ر:
    ورمێ - پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح
  • مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی «ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح» بە ناردنی برووسکەیەک، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراستەی خزم و که‌سی شێخ تەھا کەماڵی زادە کرد.

  • یەکەم کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ، بە ئامادەبوونی خوێندکارانی زانکۆکانی شاری سنە، ڕۆژی ھەینی 30 ڕەزبەر بەڕێوە چوو. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، یەکەم کۆبوونەی خوێندکارانی زانکۆی شاری سنە، بە یارمەتی بەشی خوێندکارانی جەماعەت لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

  • ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له‌ دانیشتنی به‌رپرسانی پارێزگا و جێگرانی ڕێكخراوه‌ و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت كه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ی 29ي ڕه‌زبه‌ر له‌ بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو، جه‌ختی كرده‌ سه‌ر بره‌ودانی چالاكیی ئامانجدارانه‌ و به‌كۆمه‌ڵ.

  • بانگخوازی ئیسلامی، دكتۆر حه‌سه‌ن پێنجوێنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٣ی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵ، له‌ مزگه‌وتی سه‌لاحه‌ددینی جوانڕۆ، وتارێكی ئاراسته‌ی كۆڕی خوشكان كرد و جه‌ختی كرد كه پێویسته‌ ئافره‌تان له‌ گۆڕه‌پانی بانگه‌خوازی‌دا چالاكی زۆرتر بنوێنن.

  • سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، ٦ی گه‌ڵاڕێزان لە شاری هەولێر، شاعیری به‌ناو بانگی گەلی کورد، خالید حیسامی ناسراو بە «مامۆستا هێدی» کۆچی دوایی کرد. مامۆستا هێدی ساڵی ۱۳۰٦ی هەتاوی لە گوندی «شێخاڵی» ناوچەی موکریانی کوردستانی ئێران لەدایک بووە، سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی لەو گوندە ژیاوە و لە ژێرچاودێری باوکی خوێندنی ده‌ست پێکردووه‌. پاشان دوای دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ ۱۳۲٤ی ھه‌تاویدا، ھه‌ندێ شێعری نیشتمانی ده‌ھۆنێته‌وه‌ و له‌ گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌.

  • مامۆستا مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار باباسه‌فه‌ری بنياتنه‌ر و یه‌كه‌م وتارخوێنی مزگه‌وتی نووری ورمێ، ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٧ی خەزەڵوەر، له‌ ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵی‌دا كۆچی دوایی كرد.

  • دانیشتنێك سه‌باره‌ت به «تیپۆلۆژی سيماي ئیسلام له‌ جیهان»دا ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك‌شه‌ممه‌ 9ی گه‌ڵاڕێزان، به‌ وتاربێژی تاریق ڕه‌مه‌زان؛ بیرمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیسلام و مامۆستای توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌رده‌م له‌ زانكۆی ئاكسفۆڕد، لقی توێژینه‌وه‌ی جیهانی زانكۆ تاران، به‌ڕێوه‌ چوو.

زیاترین جیگای باس و سەرنج