بسم الله الرحمن الرحیم
قال الله تبارک و تعالی: ﴿ وَ مَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّن دَعَا إلَى اللهِ وَ عَمِلَ صَالِحاً وَ قَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ﴾ (فوسسیله‌ت/٣٣) «کێ قسه‌ی جوانتره له که‌سێک که به‌ره‌و خوا بانگه‌واز ده‌کا و کرده‌وه‌ی شایسته ڕه‌چاو ده‌کا و ده‌ڵێ من له ده‌سته‌ی موسوڵمانانم» ﴿ وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ﴾ (ئالی عیمڕان/١٠٤) «ده‌بێ له نیۆان ئیۆه تاقمێک هه‌بن که بانگه‌شه‌ی خه‌ڵک بکه‌ن به‌ره‌و کرده‌وه‌ی باش؛ ده‌ستوور ده‌ده‌ن به ئاکاری جوان و له کاری ناحه‌ز خه‌ڵک ده‌گێڕنه‌وه و ئه‌مانه له ڕزگارکراوه‌کانن»
﴿ ...إِنْ أُرِيدُ إِلاَّ الْإِصْلاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَ ما تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَ إِلَيْهِ أُنِيبُ﴾ (هوود/٨٨) «تا ئه‌و ئاسته‌ی که له توانام دایه جگه له ئیسلاح و چاکسازی (خۆم و ئیۆه) شتێکی ترم ناوێت و سه‌ربه‌رزی و سه‌رکه‌وتنیشم ته‌نیا به (یارمه‌تی) خوایه. ته‌نیا پشت به ئه‌و ده‌به‌ستم وگه‌ڕانه‌وه‌م بۆلای ئه‌وه.» می‌گردم.»
ئێران هی ته‌واوی شارۆمه‌ندانی وڵاتی ئێرانه؛ فره‌چه‌شنیی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینزایی، بیریی و ڕامیاریی ده‌رفه‌تێكه بۆ گه‌شه‌ی هاوسه‌نگ و به‌رده‌وام و پێوه‌ندی به شوناسێكی تایبه‌ته‌وه نه سه‌رچاوه‌ی مافێكی تایبه‌ته و نه ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوون له مافی شارۆمه‌ندی. له چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشدا جه‌خت له‌سه‌ر جیاوازیی و فره‌چه‌شنی له كۆمه‌ڵگای مرۆیی، وه‌ك ده‌رفه‌تێكی به‌هادار له پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كراوه؛ هه‌روه‌ك كه ئایه‌تی پیرۆزی: ﴿یا أَیهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ﴾ (حوجوڕات/١٣) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كا. یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، به كاریگه‌ری له چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، فره‌چه‌شنیی و جیاوازیی به فه‌رمی ده‌ناسێ و جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریی شارۆمه‌ندان به گشتیی و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له به‌خششه‌كانی وڵات ده‌كا. بێگومان ته‌یاركردنی به‌ستێنی پێكهێنان و چالاكیی لایه‌ن و ڕێكخراوه و دامه‌زراوه‌كانی جه‌ماوه‌ریی تێكۆشه‌ر و یه‌كگرتوو، له پێداویستییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته گرینگه هه‌ژمار ده‌كرێ. به‌پێی بابه‌تی ئاماژه پێكراو و ئایه‌تی پیرۆزی: ﴿وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ﴾ (مائیده/٢) ئه‌ركی شارۆمه‌ندانیش به‌شداری، هاوكاری و خزمه‌ت به هاوچه‌شنانه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی جیاوازیی بنه‌چه‌یی، نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی. له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌تیش(د.خ)دا جه‌خت له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی، ڕه‌حمه‌ت، هاوڕێیه‌تی و ئه‌وینداریی هه‌مبه‌ر یه‌كتر كراوه: «مَثَلُ المُؤْمِنِینَ فِی تَوَادِّهِم وَتَراحُمِهِم وَتَعَاطُفِهِم مَثَلُ الجَسَدِ، إذا اشْتَكَی مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَی لَهُ سَائِرُ الجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالحُمَّی» (متفق علیه)
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌پێی بڕوا به جیهان‌بینی یه‌كتاپه‌ره‌ستیی و سه‌رچاوه‌یی قوڕئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رو بڕوا به فره‌چه‌شنی و یه‌كترقه‌بووڵكردن و به‌ڕه‌وازانین، پێویستیی هاوكاری و خێرخوازی، به‌شداری له چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌ت به هاوچه‌شنانی پێك هاتووه.
«جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نییه كه له چوارچیۆه‌ی هزر و بیری ئیسلامی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی مه‌عنه‌وی، ڕه‌وشت‌به‌رزی و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاستای گه‌یشتن به ژیانێكی هاوسه‌نگ و واتادار چالاكی ده‌كات.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه پابه‌نده به كه‌ڕامه‌تی سرشتیی مرۆڤ، سه‌ربه‌ستی و مافی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، میانه‌ڕه‌وی، نوێخوازی، ڕاوێژ، هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كترقه‌بوڵكردن و پارێز له تونوتێژی له بیر و كرداردا.
شێوازی جه‌ماعه‌ت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی: بانگه‌شه، ڕاهێنان و په‌روه‌رده، به‌شداریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌خنه و وتووێژه.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل