قورئانی پیرۆز، کتێبی ھیدایەتە بۆ ڕێنوێنی تەواوی مرۆڤایەتی ھاتووە. بەڵام لەم پەرتووکە پیرۆزە، ناوی ھەندێ کەسایەتی و ھەندێ شوێنیش ھاتووە کە ئاماژە بە گرینگی ئەو کەس و شوێنانە ئەدات. لەم وتارەدا، نووسەر دەیھەوێ بە پشتبەستن بە چەن ئایەت و فەرموودە، گرینگی ناوچەی کوردستان بسەلمێنێت.
ئەوانەی وا لە بەشی نووسین و ھونەر و کلتوور چالاکی دەنوێنین و بەرھەمەکانیان دەکەوێتە پێش چاوی خوێنەران و بینەران، نیازیان بە لێکۆڵینەوە و ڕەخنەگرتن ھەیە. ئەم ڕەخنەگرتنە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی لایەنە نادیارەکانی ئاسەواری ئەوان. یەکێ لەو بیرمەندانەی کە ئێستا لەسەر ئاسەوار و بەرھەمەکانی، کەمتر نووسراوە و کەمتر ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە، زانای گەورەی کورد، مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیانە.
پاش سەرھەڵدانی بیری نەتەوایەتی و ھاتنی بۆ ناو موسوڵمانان، دهستەیەک لە بیرمەندانی کورد، سەبارەت بە کەسایەتی سوڵتان سەلاحەددینی ئەییوبی، بیر و بۆچوونێکی جیاوازیان بوو و دژی ئەم ڕەمزە گەورەی کورد و ئیسلام قسەیان دەکرد. نووسەری ئەم دەقە دەیھەوێت بە خوێندنەوەیەکی نوێ، سرنجی خوێنەران بۆ لای گرینگی ئەم کەسایەتییە ڕابکێشێت.
بەرزڕاگرتنی کەسایەتییەکانی ھەر گەل و نەتەوەیەک، ئەرکی سەرشانی چینی داھاتووە. رۆژی شەممە، ۲۳ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی ھەتاوی، ھاوکات بوو لەگەڵ 22ـەھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا عهبدوڵڵا ئەحمەدیان. لەلایەن یەکێ لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان، یادێک لەم زاتە گەورە کراوە کە لە درێژەی بابەتدا پێشکەشتان دەکرێت.
سزای هەتاهەتایی بۆ «راشد الغنوشی» جارێکی دیکە سەرنجی بۆ یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە ڕۆشنبیر و سیاسییەکانی جیهانی عەرەبی ڕاکێشاوە؛ کەسایەتییەک کە ژیانی ڕەنگدانەوەی مێژووی پڕ کێشەی ئیسلامی سیاسی و تێپەڕین بەرەوەی دیموکراسی و ململانێی دەسەڵاتە لە تونسی هاوچەرخدا. غەنووشی تەنیا سیاسەتمەدارێکی حزبی نییە، بەڵکو بیرمەندێکە کە هەوڵیدا پەیوەندییەکی تیۆری و پراکتیکی لە نێوان ئیسلام و دیموکراسی و بەشداری سیاسیدا دابمەزرێنێت.
ئەم دەقە پەیوەندی قووڵی نێوان ئایین و جوانیناسی دەکۆڵێتەوە و هونەر وەک سەرچاوەیەکی ئاشتی ڕۆحی و گەشەسەندنی سروشتی مرۆڤ دەناسێنێت. بە پێی بۆچوونی بیرمەندانی وەک ئیمام غەزالی، هونەرە بیستراوەکان (وەک مۆسیقا) و بینراوەکان (وەک هونەرە بینراوەکان) بە مەرجێک نەبنە کەرەستەی شیرک و گەندەڵی، ڕێگەپێدراو و حەڵاڵە. لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە بەپێی فێرکارییە ئاینیەکان خودا لە سروشتی خۆیدا جوانە و جوانی خۆشدەوێت، بۆیە مرۆڤی ئایینی پێویستە خۆشەویستی جوانیش بێت.
ئیسلامی کوردی چیە؟ ئەم پرسیارە، ماوەیێکە لەناوی بیرمەندانی کورددا ھاتووەتە ئاراوە و قسە و باسی لەسەر دەکرێت.
ئایا هیچ دژایەتییهك له نێوان ئیسلام و نەتەوەپهروهرییدا ههیه؟ ئهگهر وهڵامهكه ئهرێنییه، ئایا دژایەتییەکه جەوهەرییە یان مێژوویی و سیاسییە؟ ئایا دەکرێت نەتەوەپهروهریی کوردانه له چوارچێوهى ئاسۆیەکی ئەخلاقیی ئیسلامیدا پێناسە بکرێتەوە؟ ئایا دەکرێت ستهملێكراویی کورد لە گێڕانەوەیەکی سیاسییەوە بگۆڕدرێت بۆ پرسێکی ئەخلاقی؟
لەناو گەردوون و ژیانی پڕ لە ژاوەژاوی ئەمڕۆ کە: نرخ و پێوانەی مرۆڤایەتی لەژێر پێی وێنەی ڕیکلامی شوشیال میدیا و تۆڕەکۆمەلایەتییەکان دەرووخێن، باڵاپۆشی وەک: یەکێک لە جوانترین دیمەنەکانی ڕووناکی باوەڕ، هێشتا بەهێز و زیندوو ماوەتەوە.
هـــــــــــــــــــــۆ خوشکم ئەی یەکەم دیاری خوا گوڵی بۆنخۆش ڕووناکی ماڵ گەشەی ژیان هەوێنی مان شەرم و حەیات چەکی بڕوا بۆ ڕێی ئەستەمی ئەولام هومێد و هیوا
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن NamooDev