پێویست بوو تەشریفت بهێنیت، هەموو پێغەمبەرەکان مژدەی هاتنیان دابووی، کۆتا مژدەدەر کوڕەکەی مەریەم بوو، بەڵام ئێستا دونیا لە چاوەڕوانی تۆدایـە! کاروانی پێغەمبەران نزیکبوو لە تەواوبوونی، تەنها ئەوە مابوو میسکی کۆتایی بێت، ئەو دەمەی میسک لەسەر شێوەی مرۆڤ دەبێت ئەو کەسە جگە لە تۆ کێ دەبێت ئەی پێغەمبەری خودا؟!
ڕۆژه‌كانى ته‌مه‌نم به زه‌بوونى و چه‌وساوه‌یى و ژێرده‌سته‌یى به‌ڕێ ده‌كرد، نه‌مده‌زانى هۆكارى بوونم و پێویستبوونم له‌م ژینه پڕ مه‌ینه‌ته له‌به‌ر چیه و لەبۆ چیه؟! به‌س ده‌مزانى به‌شم مه‌ینه‌ت و داڕوخاونه، وه‌ك كاڵایه‌كى كه‌م نرخ و بێ هۆ دروستكراوم . تاریكییه‌كانى ژیان به‌ده‌ورمدا ئاڵۆزكابوو، وه‌ك ته‌ون له گه‌ردنى بێ‌ناز و بێچاره‌مدا ئاڵێنرابوو!
ئەگەر خوای میهرەبان لوتفی فەرموو خستمیە بەهەشت ڕاستەوخۆ ئەچمە خزمەتی ئاسیای ژنی فرعەون و پرسیاری لێ ئەکەم و ئەڵێم: دایە گیان چۆن بەرگەی ئەو بەردەگەورەیەت گرت کە خستیانە سەرسکت؟ ئەو دڵە ناسکەت چۆن نە‌دەتەقی کە فرعەونی دڵڕەق ئەو هەموو قەتڵوعامەی ئەکرد؟ دواییش ئەم‌وت ئەی ئێستە بیری ناکەی؟
زۆر جار لێره‌و له‌وێ و له ناوه‌نده سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى یه‌که باس له‌وه کراوه و ده‌کرێت که کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک ئیسلامى یاخود ئاینى.
مه‌ولانا باس ده‌کا: چه‌ن کوێر بیر‌و رای خۆیان له مه‌ر فیل(ئه‌م ئاژه‌له زه‌به‌لاح و ئاشکرایه) ده‌رده‌برن. ئه‌وه‌ی ده‌ستی له لاقی داب‌و ده‌ی وت: فیل وه‌ک کۆله‌که وایه. ئه‌مه‌ی ده‌ستی له گوێچکه‌ی داب‌و پێی داگرتبو که ئیللا و بیللا فیل ده‌لێی باوه‌شێنه. ئه‌مه‌که‌ی تر که ده‌ستی وه لووتی که‌وتبو ده‌ی نه‌راند که هه‌موتان له‌هه‌له‌دان،فیل چه‌شنی لوساوکه.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb