له سه‌حه‌ردا، ڕۆژووگر بۆ خواردنی پاروویه‌ك نان و قومه ئاوێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌م (نان و ئاوه) ــ هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه ــ بیباته سه‌ر خوانێكی ڕۆحیی و ئاسمانیش، پارشێو وه‌ك چۆن وزه‌یه‌كی جه‌سته‌یی ده‌به‌خشێ، ده‌بێ وزه‌یه‌كی ڕۆحیش بدا به ڕۆژووگر.
«وَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَاهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلً» (المزمل/١٠)
له به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆڕاگر به و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه.
خوای گەورە فەرمانی به پێغەمبەرەکەی داوە له‌سەر سەبر و خۆڕاگری و له قوڕئانیشدا زۆر باسی خۆڕاگری کراوە، زۆرینەی خەڵک له چاکی و بەرەکەتی خۆڕاگری بێ ئاگان و ئەگەر لە مرۆڤە پایەبەرزەکان سه‌باره‌ت به سەرکەوتنەکانیان پرسیار بکەین، هەموویان لەسەر خۆڕاگری و سەبر هاوڕان.
ئەوەی لە قوڕئانی پیرۆزدا لەبارەی قەدرەوە باس دەکرێ، شەوی قەدری پێغەمبەرە، ئەو شەوەیە تاجی ئەزموونکردنی وەحی کراوەتە سەری موحەمەد(د.خ)، شەوی گۆڕانکارییە گەورەکەیە، لە موحەممەدێکی قوڕه‌شیەوە بۆ مرۆڤێکی گەردوونی و یونیڤێرساڵ، دڕانی بەرگی جەستەیە تا ڕۆحی ئازاد ئازاد ببێ و بدا لەشەقەی باڵ، ئەو گێڕانەوانەش لەبارەی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانەوە هاتوون پێش بینین بۆ مرۆڤێک بەو هەموو ڕاهێنانەوە بتوانێ ئەزموونی قەدر بکات.
ئامانجی سەرەکى مرۆڤ لای فارابی بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە، ئامانجى شاری فازیلەش بەهەمان شێوە هەر بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە. بەم جۆرە، فەلسەفەى فارابی فەلسەفەیەکى مرۆییانەیە، واتا مرۆڤ بە بابەت و چەقی بیرکردنەوە دادەنێت، هەموو شتێک دەستەبەر دەکا بۆ بەختەوەرى مرۆیی(١). هەردوو ئایینى فازیل و دەوڵەت یان شارى فازیلە لە ئامانجێکى هاوبەشدا یەک دەگرنەوە، کە فەلسەفەش لەگەڵیاندا هاوبەشە، ئەویش بەدیهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە(٢).
ئایا موسوڵمانان فه‌رمانه‌کانی خوایان به‌جێ هێناوه؟ به‌داخه‌وه وانییه، به‌ڵکوو کارێکی سه‌رسامیان کرد که نه‌ته‌وه‌کانی پێشتریش تەنانەت نه‌یانکردبوو...
کاریان له‌سه‌ر قوڕئان تایبه‌ت کرا به خوێندنه‌وه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یان نه‌کرد به هۆکارێک بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامی ئایه‌ته‌کان و جێبەجێکردنی په‌یامه‌کان له کرده‌وه‌دا. له‌و بواره‌وه عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعوود(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێ: «بێگومان خوای گه‌وره قوڕئانی دابه‌زاند تاکوو له کرداردا جێبەجێ بکرێ، بۆیه پێویسته خوێندنه‌وه بکرێت به کردار.» و فوزه‌یلی کوڕی عه‌ییاز ده‌ڵێ: «قوڕئان دابه‌زیوه تاکوو کاری پێ بکرێ، که‌وایه خه‌ڵک ده‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه، بیکه‌نه کردار.»
١- (عەمەلی صالح) كە لە فەرموودەکەی باسی ڕۆژی عەڕەفەدا هاتووە، جۆرەکانی زۆرن، بە کوردییەکی سادە عەمەلی ساڵح واتە: کاری چاک و سازندە و بەکەڵک، وەک: سیلەی ڕەحم، هاوکاری هەژار، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی خێردار، خوێندنەوەی کتێبێک، کارئاسانیی بۆ کەسێک، داشکاندنی نرخ لە لایەن دوکاندارێکەوە، سەعیکردنی قوتابییەک، داهێنانی داهێنانکارێک
نزیکەی ١٠ ساڵ زیاتر مێشکم بەم ئایەتەوە مەشغوڵ بوو: «الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ» (مولک/۲) ئەویش تەنها (خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ)، پرسیارەکەم ئەوە بوو چۆن مةوت خەلق دەکات؟ دەمزانی لەوێدا مانایەکی دیکەی هەیە، بەڵام بۆم نەدەدۆزرایەوە!
خوشك وبراكانم: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خواى گه‌وره یارمه‌تى داویت ببیته هاوسه‌رو هاوڕێى بانگخوازێك، (وتاربێژ، مامۆستا، یاخۆى بۆخزمه‌تى دینى خوا ته‌رخان كردوه)، مۆڵه‌تم بده هه‌ندێ په‌یڤى كورت بخه‌مه‌وه یاددت:
یه‌كه‌م: سوپاس وستایشى خوا بكه كه ئه‌وكه‌سه‌ى ژیانى له‌گه‌ڵدا ده‌به‌یته سه‌ر به‌ته‌نها بوخۆى ناژى، به‌ڵكو بوگه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌ژى‌و، خۆى به‌خزمه‌تكارى دین و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ده‌زانێ، كاتێ سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ جێگه‌یه‌ك له‌تۆ دور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌خێردایه‌و تۆش به‌شدارى له‌گه‌ڵیدا، بزانه هاوسه‌رى تر هه‌یه سه‌فه‌ر ده‌كات
به درێژایی ٢٥ی ساڵ كه ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هه‌ردوو توێژه‌ر له زانستی سه‌ركردایه‌تی (كۆریس و بوزنه‌ر)ه، (صادق الامین) سیفاتى ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه داواخوازی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو مرۆڤه له هه‌ر شه‌ش كیشوه‌ره‌كه‌ی جیهاندا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دووی به‌فرانباری ١٤٠٠ دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له كه‌شێكی به‌ربڵاو به سه‌دان كیلۆ‌مه‌تر مه‌ودای جه‌سته‌یی، به‌ڵام به‌ڕاده‌ی تاڵه موویه‌ك مه‌ودای قه‌لبی و مه‌عنه‌ویی له هه‌موو قوژبنه‌كانی نیشتمانه پان و به‌رینه‌كه‌مان ئێران، له‌وپه‌ڕی یه‌كگرتوویی و هاودڵی، به داڵغه‌ی مه‌عنه‌ویی و ئامانجێكی پاك، كه ده‌توانین ته‌نیا نێوی ڕه‌زامه‌ندی خوای بۆ دانێین، به‌ڕێوه چوو و له ئاكامدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی به كاره‌كه‌ی هێنا.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb