١٦. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که تا ئێسته نه‌مانتوانيوه ئيسلام بوومی که‌ينه‌وه. بوومی کردنه‌وه‌ی ئيسلام و ئيسلامی نيشتمانی، واته موسوڵمانان له‌هه‌ر جێگه و شوێنێ هه‌ن و هه‌ر نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زێکيان هه‌يه، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گرفتی ئه‌و کۆمه‌ڵگايه که تێیدا ده‌ژين، چييه؟ و ئه‌و گرفت و کێشانه له چ شتێکه‌وه سه‌رچاوه‌يان گرتووه و هۆيه‌کانی سه‌ره‌کی په‌يدابوونی ئه‌و ئافه‌ت و کێشانه چين و کامانه‌ن. کاتێ ئاشنابوون به ده‌رده‌کان، به ته‌واوی هێزيانه‌وه به گه‌ڕاننه‌وه بۆ لای قوڕئان و ئيسلام و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و بۆچوونه ئيسلامیيانه‌ی که‌وا له‌به‌ر ده‌سياندایه و کارايی هه‌يه بۆ ده‌رمانی ئه‌و ده‌ردانه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه بده‌ن و به قسه و ڕه‌فتار و گوفتار و کرداريان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بن، هاوده‌ردييان بکه‌ن،
ئاماژە: حەج قوتابخانەیەکی ئیمانییە و دەورەیەکی ڕەوشتی پەروەردەییە کە تیایدا مرۆڤی باوەڕدار و ئیماندار بڕواکەی زیاتر و پتەوتر دەکا و پلە و پایەی بەرز و بڵندتر و پتەو دەکا و ڕەوشتەکانی پوخت و تۆکمە دەکا، کە ئەوەش بۆ کەسێکە ئەرک و یاساکانی پەیوەندی بە فەریزەی حەج به‌باشی ئەنجام بدات و خۆی لە تاوان و موناقەشە و سەرپێچی به‌دوور بگرێ و لە ئازاردانی خوشکان و براکانی خۆی بپارێزیت.
یەکێک لە پرسیارە تازە و جەوهەرییەکان بریتییە لە مانای ژیان؟ پرسیارێک کە لەگەڵ هاتنی مۆدێڕنەیا پەیدا دەبێ، ئەوکاتەی مرۆڤ بازنەی ئیختیاری بەرتەسک دەبێتەوە و ڕۆڵی کەم دەکرێتەوە نەک سەرداری سیاسی و کۆمەڵایەتی و... دەکرێت بەڵکوو بیریشی بۆ دەکرێتەوە و دەست بەسەر زهنیشیدا دەگیرێ، مرۆڤێک ژیانێکی بێ ڕۆڵ و کۆتایشی هیچ (مەرگ = عەدەم)بێ، ئیتر مانای ژیان لەکوێیە؟
منێک بەو هەموو تەنیاییەوە کە هەمە (تەنیای فیزیکی نا، بەڵکوو تەنیایی وجودی، ئەوه‌ی کەهەست دەکەی کەس لێت تێ ناگا، ڕێیەک وەک ڕێی مردن کە دەبێ تەنیا بیبڕی) چ شتێک هەیە مانا بداتە ژیانم؟
مه‌به‌ستمان له زاراوه‌ى (چاكسازی، Reform) له به‌كارهێناندا، ئه‌و مانایانه‌یه كه له زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراون. یه‌كێك له ماناكانی وه‌ك ئه‌وه‌ى له فه‌رهه‌نگی (ئۆكسفۆرد، Oxford)دا هاتووه، واته: (دروستكردنی گۆڕانكاری له شتێك‌دا، به‌تایبه‌ت له ده‌زگایه‌ك یان په‌یڕه‌وێكدا به مه‌به‌ستی باشتركردنی). هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگی (كه‌یمبریج، Cambridge)دا هاتووه: (ئه‌نجامدانی كارێكه له‌پێناو باشتركردندا، به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ى گۆڕینی ڕه‌فتاری كه‌سێك یان گۆڕانكاری له په‌یكه‌ری شتێك‌دا).
فەیلەسووفی یوونانی سوقرات بە بنیاتنەری فەلسەفەی ئەخلاق دادەنرێت، یەکەم کەس بووە توێژینەوەی لەسەر مرۆڤ و ڕەفتارەکانی کردووە و پێی وابووە کە لە سروشتی مرۆڤایەتیدا ڕەگەزە پێویستەکانی مەزهەبی ئەخلاقی دەدۆزرێتەوە و پێویستی بە وردبینی و دەسەڵاتی باڵا نییە، باوەڕی بە بوونی عەقڵێکی خودایی هەبووە کە جیهان ئاراستە دەکات بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، ئەویش بەدیهاتنی خێر و چاکە و پلەی کەماڵە. پێی وابووە کە قانوونی دادپەروەر لە عەقڵێکەوە دەردەچێ کە هاوتەریبە لەگەڵ سروشتی ڕاستەقینە، ئەمەش ئەو یاسایانەن کە خواوەند لە دڵی مرۆڤەکاندا وێنای کردوون و بە یاسای سروشتی ناسراون، نوسراو و دەستکری مرۆڤەکان نین.
دیوى دووەمى مرۆڤ و بەرجەستەبووى ڕۆحى مرۆڤایەتییە، ئەو دیوەى گرنگترین مەبەستى بەدیهێنانى مرۆڤە، (جەستە و ڕەوشت) دوو لقی یەکڕەگن، بەجۆرێک هیچ جیاوازییەک لە (خەلق) بونیاندا بوونى نییە، بەڵام یەکەم دیوى بینراوى مرۆڤ و ئەویتر دیوى نەبینراوى، ئەخلاق ناسێنەرى حەقیقى مرۆڤە. هەموو ناڕوونى و چەواشەکارییەکانى ڕوخسار و ڕواڵەتى مرۆڤ ڕاست دەکاتەوە، ئەو نمایندەى بەشە شاراوەکانى مرۆڤە، زۆرێک لە عاریفان ئەم دوو بوونە (ڕۆح و ئەخلاق) بەجۆرێک تێکەڵ بەیەک دەکەن کە هیچ جیاوازییەکى بۆ ناهێڵنەوە،
مەعنای ژیان چییه؟ خوا بۆچی ئێمەی خوڵقاندووە؟ ئامانج له ژیان چییه؟ ئایا ڕۆژێک بیرت کردۆتەوە که یاد و ناوی تۆ پاش ماڵاوایی له ژیان له‌نێو خەڵک و کۆمەڵگەدا چۆنه؟ ئایا پێت وایه مردن یانی کۆتایی ژیان به یه‌کجاری؟! ئاسەوار و شوێنه دەستێک که بەر له کۆچ بە جێی دێڵی کامەیه؟
ماوەیێکە باسێک مێشکمی به‌خۆوه سه‌رقاڵ کردووە، بۆ لە کۆمەڵگای ئێمە کاتێک بمانەوێ باسی هەرشتێک بکەین، دەبێ بە کەسێکی دیکەوە پشتڕاستی کەینەوە، ئەو باوەڕبەخۆبوونەمان نییە کە بەڕاستی ئەوەی کە دەمانەوێ لە زمانی خۆمانەوە بیڵێین و ئەوەی پێمان خۆشە بیکەین بێ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە بە کەسێک یا شتێکی دیکەوە. تەنانەت وامان لێهاتووە لەگەڵ خۆشمان ڕووڕاست نه‌ماوین، کورد وتەنی: «گڵی دوور دەرمانە» هەرچی دوورە بە باش و تەواو و کامڵی دەزانین و وەک بەڵگە بەکاری دەبەین و ئه‌وه‌ش هەموو ژیانمانی تەنیوە.
تێگەیشتنێکی سادە بەرامبەر داوایەکی پەروەردگار. سەردەم و بیرکردنەوەکان دەگۆڕێن، بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خواش دەبێ بگۆڕێن!؟
لە ئایەتێکی نورانییەوە دەست پێ دەکەم، خوای گەورە دەفەرموێ: «وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ» (نوور/٣١)
له هێندێک له قۆناغه‌کانی ژیاندا، له‌وانه‌یه بڵێین که واتای ژیانی ئێمه چییه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش تا ئێستا بیرتان له‌و بابه‌ته کردۆته‌وه، نیگه‌ران مه‌بن که ته‌نیا نین. زۆرێک له خه‌ڵکی به‌دوای ڕێگایێک دان بۆ ژیانی واتادار. تێپه‌ڕاندنی ژیانێکی واتادار و بڕیاردان سه‌باره‌ت به واتاداری، پرسیارێکی کۆنه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و وتاره ده‌خوێننه‌وه، پێویسته خوازیاری به‌سه‌ربردنی ژیانێکی واتادار بن. به‌و حاڵه، مافی خۆتانه که بپرسن مه‌به‌ست له مه‌عناداری چییه و ئایا هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شێوازه بۆ ژیان، قازانجێکی هه‌یه؟ و ئایا پێشنێیاری کرده‌یی بۆ چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی واتادار هه‌یه؟
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb