جیاوازى نێوان مرۆڤەکان مەسەلەیەکى خواکرد و خۆڕسکە و ناتوانرێت لێی لا بدرێت، خواى گەورە دەفەرموێت [[وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُم]] (المائدة: ٤٨)، ئەم جیاوازییە سەرتاپاى مرۆڤ بە دەرەوە و ناوەوەى دەگرێتەوە، هەر لە بەژن و باڵا و ڕوخسارەوە تا حەز و خولیا و بیرکردنەوە و باوەڕ و قەناعەت، ئەمە حەتمیەت و واقیع و چەسپاوە و نکۆڵى لێ ناکرێت.
خوایەگیان! باش دەزانم كە هیچكەسێكی دیكە ناتوانێت ـ بەو چەشنەی كە خودی دەردەدارەكە دەیزانێ ـ دەردی دڵی دەردەارێك بۆ حەكیم و چارەسازێك باس بكات، هەركەس خۆی باشتر دەزانێ كە سكاڵا و نیاز و پێویستییەكانی چین و چۆن و بۆ كێ باسیان بكات، فارس گوتەنی: (كس نخارد پشت من***چون ناخن انگشت من) واتە: هیچ كەسێك ناتوانێت پشتم بەو چەشنە بخورێنێ كە پەنجەی دەستی خۆم دەیخورێنێ.
ڕۆژووگرتن لە ئایینەكاندا بە گشتی پەرستشێكی دیار و هاوبەشە، لە ئیسلامیشدا فەڕزێكی ئایینییە و گەلانی موسڵمان لە سەرتاپای جیهاندا داب و كەلتووری خۆیان تێكەڵ بەم فەڕزە ئایینییە كردووە.
ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە، زانینی هەندێك لە فەلسەفەی رۆژووە كە لێرەدا تەنیا ئاماژە بە سێ خاڵیان دەكەین:
بۆ باسي ڕۆژوو له قورئانى پيرۆزدا وشهى (صيام) بهكار براوه، نهك (صوم)، لهبهر ئهوه كه واتاى (صيام) فراوانتره له (صوم).. (صيام) له بابى (مفاعله)ى عهرهبييه، كهواته مادام بيناكهى پيتى زيادهى تێدايه، بۆيه ماناكهشي واتاى زياتر دهبهخشێ. ڕێسايهكى عهرهبيمان ههيه دهڵێ: (زيادة في المبنى، زيادة في المعنى).
پرسيارى زۆر ئهكرێ سەبارەت بە شهوانى قهدر و زيندووكردنهوه و پاداشتی و (اعتكاف)، فهرموون لهگهڵ ئهم زانيارييانه (سهرهتا ببوورن كه بابهتهكه درێژه، زۆر لهمه زياتر ههڵدهگرێ، لهمه زياتر بۆم كورت نهكرايهوه):
١ـ شهوى قهدر كامهيه؟
کە جیهان ئاوسوو دووگیانە بۆ وەدی هێنانی ئاڵووگۆرێکی تازە و بەربڵاو لە مەر ژیان و ژینی کۆمەڵگا و هەر وزە وزە و بزە بزەی چاوانیەتی بۆخوولقاندنی شێوازوو رێرەوەکی تر بۆ چۆن ژیان ژین، وە هەر لەو کاتەشە کە ئەمەریکا تەک تازی مەیدانە و سواڕچاکی پیشەوسەنعەتوو تکنۆلۆژی یە وە ڕایەڵەکانی مەهوارەیو ئیرتەباتاتە جیهانی یەکانە، وە خاوەنی هێزی کۆنتڕۆل کردنی ئینتێرنێتی بەڕبڵاوی جیهانی سەردەمەمە ، وە بەرەو داهاتوویکی نادیار وە چاوەڕوان نەکراو پێش دەچێ
مامۆستایانی ئایینی لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بەردەوام لە بووارەکانی ئایینی، کۆمەڵایەتی و زیندوڕاگرتنی باری نەتەوایەتی و بەشەکانیتر دەوری بەرچاویان هەبووە. هەمیشە پێشڕەو و رێشاندەر بوون و هەمو کوردێکی بە ئینسافیش دان بەوە دادێنێ. جا بۆێە سەرەتا ڕووی عەرزەکانم دە مامۆستایانی بەڕێزە. چاوەڕوان دەکرێ هەر وەک جاران بتوانن ڕێشاندەرو غەمخۆری کۆمەڵگا بن. بۆیە بە پێویستم زانی زۆر بە کورتی ئاماژە بەم چەند خاڵە بکەم:
له ژیاندا شتێك بانتر له بهختهوهری بوونی نییه
لەڕاستیدا ئەمڕۆ شاڵاوی کولتوور و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئێمە بەگشتی هۆگر و گیرۆدەی کامەرانی بووە، ئەگەر چی ئێمە بۆ دەستەبەرکردنی بەختەوەری لە کۆمەڵێک گریمانە و پاڵنەری توکمەی بەرچاوی وەک: پیشەی باش، دۆستانی دڵخواز، باڵەخانەی ڕەنگین و لەبەردڵان و کڕینی ئوتوومبێل، ماڵ و... کەڵگ وەردەگرین بۆ ژیانێکی پۆزەتیڤ، بەڵام زۆربەی ئێمە هەست بە ئاسوودەیی و ئۆقرەیی ناکەین! بەڵکوو بە پێچەوانەی ڕەزامەندی، ژیانێکی ئاڵۆز و بێ ئاکام کە پڕیەتی لە نەخۆشی خەمۆکی و خەماژۆیی تاقی دەکەینەوە.
ژیانی واتادار چییە؟
زۆر كهس ژیان بهڕادەی پێویست واتادار نابینێت، هۆکاری زۆربەیان سەرسووڕهێنەرە. زۆرێک له مرۆڤەکان به منیان وتووە کەوا ژیانی خۆیان یان بەگشتی، بێواتای دهبینن و یا بهڕادهی پێویست واتاداری ههست پێ ناكهن. بهڵام زۆرێک له ڕونکردنەوەکانیان لهسەر بێواتایی ژیان، لاواز و زۆر جاریش بەهەڵە داڕێژراوە. من وای بۆ دەچم کە زۆرێک لەو ژیانانەی كه دهڵێن بێواتان، لهڕاستیدا واتادارن و زۆرێکی دیکەش که بێواتان، دەکرێت لە بوارێكهوه واتادار بکرێن.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb