"ﻟﻪ ڕﻭﺍﻧﮕﻪﯼ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﻪﻭﻩ زانیاری(ﻋﻠﻢ) ﺗﻪﻧﯿﺎ ﺑﻪ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﮐﻪ ﺑﺨﻮێندرێ ﻭ ﻫﻪﺭ ﮐﻪﺳێكیش ﻫﻪﺭ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﺑﺨﻮێنێت ﭘێى ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﻋﺎﻟﻢ! ﻟﻪ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﯽ ﭘﯿﺮﯙﺯﺩﺍ ﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺩﻩﻓﻪﺭﻣﻭێت:
(ﺃَﻣَّﻦْ ﻫُﻮَ ﻗَﺎﻧِﺖٌ ﺁﻧَﺎﺀَ ﺍﻟﻠَّﻴْﻞِ ﺳَﺎﺟِﺪًﺍ ﻭَﻗَﺎﺋِﻤًﺎ ﻳَﺤْﺬَﺭُ ﺍﻟْﺂﺧِﺮَﺓَ ﻭَﻳَﺮْﺟُﻮ ﺭَﺣْﻤَﺔَ ﺭَﺑِّﻪِ، ﻗُﻞْ ﻫَﻞْ ﻳَﺴْﺘَﻮِﻱ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ ﻭَﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻟَﺎ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ، ﺇِﻧَّﻤَﺎ ﻳَﺘَﺬَﻛَّﺮُ ﺃُﻭﻟُﻮ ﺍﻟْﺄَﻟْﺒَﺎ).
توێژەری بەڕێز و زانا دکتۆر «مەحموود زمناکۆیی» لە باسێکی بەنرخ بە ناونیشانی «پێگەی سونەت لە دیدی سوبحانی»؛ که ڕێکەوتی«۲٨ ـ ۲۹ / ۳ / ۲۰۱٥» لە کۆنفڕانسی زانستیی ناسری سوبحانی لە سلێمانی، پێشکەشی کرد ـ و دواتر لە دوو توێی پەڕاوێکدا لە چاپی دا و دید و تێڕوانینی کاکە ئەحمەدیشی پێ زیاد کرد ـ، دەڵێت: ئەگەر بمانەوهەێت پێناسەی دەستەواژەی ئاوەز( بە عەڕەبی=فقە) بکەین بۆ ئەوەی باشتر بیناسین، دەتوانین بڵێین ئاوەز( بە عەڕەبی=فقە) دەرهاویشتەی پڕۆسەیەکی عەقڵییە کە پێکهاتەی سێ توخمە: «دەق، شەرعناس یان موجتەهید، زەمینە و هەلومەرج».
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:( إن من امارات الساعة أن يظهر موت الفجأة) رواه الطبراني. واتە لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی دهركهوتنی مەرگی كتوپڕه ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بریتییە لە موعجیزەیەكی زانستی كە لە ناوەڕۆكی بابەتەكەماندا بە بەڵگەی پزیشكییهوه دەیسلمێنین ئەم موعجیزەیە شایەتی بۆ پێغەمبەر دەدات كە نێردراوی خوایە و هەڵگری پەیامی پەروەردگاری تاقانەیە.
چەمکی ئازادی، لە ساناترین لێکدانەوە و واتایدا، ئازادبوون و ئارەزوومەندیی مرۆڤ دەگەیەنێت لە هەڵبژاردنی هەر بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارەیەک کە لە ناو کۆمەڵێکی زۆری بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارە، دەخرێنە بەردەمی، بە بێ هیچ مەرج و زۆرلێکردنێک.
موسڵمان لە حوكمی ئیسلام بەرپرس نییە!!
بەبێ ئیسلام شتێك نییە لە دنیادا بە ناوی موسڵمان یان ئیسلامی، جا ئیدی ئەو موسڵمانە لای تۆ لە هەر ئاستێكی "ئیسلامی ڕستەقینە"دا بێت و سەر بە چ مەزهەب و تایفە و گرووپێك بێ، چ تۆ پێت راست بێ یان درۆ... لەبەر ئەوە لە هەركوێ موسڵمان هەبوو، ئیسلامیش لەوێ هەیە، ئەوەی موسڵمان دەیكات، دوور یان نزیك، ئیسلام یان بە (فاعل) -وەك مەرجەع و ئیلهامبەخشی كاری موسڵمانەكە- یان بە (مفعول بیهی) –باجدانی ئەو كارەی موسڵمانەكە دەیكا- حزووری تێیدا هەیە... لێرەوە ئەوەی زۆر جار دەگوترێ فڵان كردەوەی فڵان گرووپ یان دەوڵەتی ئیسلامی، "ئیسلام لێی بەرپرسیار نییە"، لۆژیكێكی لاوازە.
كوشتنی ئایینگۆڕ هیچ سەنهدێكی له قورئاندا نییه.
یەكێك لەو حەد و سزایانەی که لەم سەردەمەدا زۆرترین مشتومڕی لەسەر كراوە و هێشتاش فیكری ئیسلامی كەمترین گۆڕانی لە تێگەیشتنیدا بەخۆوە دیوە، سزای ئاینگۆڕە (واتە مورتەد)، كە بریتییە لە كوشتن. ئەم حوكمە بەدرێژایی مێژووی ئیسلام لە سەرچاوە فیكری و فیقهییەكان و لە هزری زانایانی ئیسلامدا وەك حاشاهەڵنەگرێكی شەرعی ڕیشەی داكوتاوە.
برا فکری چرا کیبریتی فرسەت تا لە دەستایە
شەوی یەلدا لە پێشە ڕۆژی عومرت وەختە ئاوابێ
"مەحوی"
ئەگەر سەرنج بدەین بنەمای سەرەكی بۆ هەموو ئەو شتانەی كە ڕوو دەدەن لە تەقینەوە و تێڕوانینی هەڵە و بیرۆكەی لەناوبەر، دەگەڕێتەوە بۆ فیكری تەكفیری كە زەمەنێك پێش ئێستا سەری هەڵداوە كە ئەویش تەكفیری كۆمەڵگە مسوڵمانەكە و دەسەڵاتدارەكانییەتی و ناوزەدكردنیانە بە هەڵگەڕاوە، ئەمانە بەهۆی پەروەردە و فێركردنی قوتابخانە، پەیمانگا، زانكۆكان، وانەكان، وانەی ئایینی و كتێبەكان كە دەربارەی فیكری تەكفیر و گومڕابوون و بیدعە نوسراون زۆربەی ئوممەتی ئیسلامی پێ تاوانبار دەكەن لە ئەشعەری و ماتریدی... -كە هەتا ئێستاش ئەمانە نوێنەرایەتی زۆربەی ئوممەتی ئیسلامی دەكەن-، هەروەها فەتواكانی بەكافربوونی سۆفی و هاوشێوەكانیان لە گرووپە ئیسلامییەكان. ئەویش لەسەر بنەمای فراوانكردنی بازنەی ئەو شتانەی كە ئیمان پووچ دەكەنەوە و قسەكردنیانە لە سەر چەمكی "وەلاء و بەراء " هەروەها بەرتەسككردنەوەی تێگەیشتنیان بۆ چەمكی "وەلاء" و توندڕەوی لە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ بێ باوەڕاندا، فراوانكردنی بازنەی تەكفیر بۆ ئەوانەی كە حوكم بەوە ناكەن كە خوا ناردوویەتی، ئەم تەكفیرە مەترسیدارە كە بڵاو بۆوە و لە سەدەكانی ڕابردوودا كۆمەڵی"جوهەیمان عوتەیبی" بەرهەم هێنا كە هەستان بە ڕشتنی خوێنی مسوڵمانان لەناو حەرەمی مەكی لە سەرەتای سەدەی 15ی كۆچی، ئایا چ تاوانێك لەوە گەورەترە كە كوشتار و كاولكاری لەناو حەرەمی مەكیدا ئەنجام بدەین و هەوڵ بدەین كۆدەتا بەسەر دەسەڵاتی شەرعیدا ئەنجام بدەین؟
بەداخەوە واقیعی ئەمڕۆی موسوڵمانان بە پەرتەوازەیی و سەنگەرگرتن و ڕەتكردنەوەی یەكتریدا گوزەر دەكات، لە كاتێكدا كه ئایینی ئیسلام هات سەرسەختترین دوژمن و نەیاری كردنە دۆست و كۆی كردنەوە و لەژێر چەتری ئیسلامدا یەكی خستن. ڕەنگە دیارترین بەڵگەی ئەم دەعوایە كۆتاییهێنان بێت بە جەنگی (ئەوس و خەزرەج) كە شەڕێكی تایفەگەریی نێوان دوو هۆزی عەرەبی ئەوكات بوون و بە درێژاییی چەندین ساڵ بەردەوامیی هەبوو.
ژیان و توانایی مرۆڤ سنوورداره و ئهو بابهتانهی حهز دهكات شتیان لهبارهوه بزانێت و بڵێت و ئهو خۆراكانهی دڵی پێوهیه بیانخوات و ئهو جێگایانهی ئارهزوویهتی بیانبینێت، یهكجار زۆر و لهبننههاتوون، ئهمه وا دهكات یا له زۆر حهز و هیوای خۆت بێخهیاڵ بیت، یا خۆت بپڕووکێنیت و تهواو ماندوو بیت. بهنده وهك زۆر له توێژهر و حهزبهزانینان، فره بابهت ههن مێشكم مژووڵ دهكهن و دهمهوێت دهربارهیان بكۆڵمهوه، بهتایبهت ئهو بابهتانهی پهیوهندییان به فیكر و فیقهی ئیسلامییهوه ههیه، بەڵام ئیتر كات و تاقهت و زانست و توانستم بهو ههموو شتهدا ڕاناگات، ناچار سهرقاڵی ههندێ شتی دیاریكراو دهبم و بهو هیوایهوهی كه كهسانێكی شیاو ههر دهبن، سۆراغی ئهودوای شته حهزپێكراوهكانی من بكهون و قسهی گونجاو و تهواویان لهبارهوه بڵێن، خۆم بێدهنگ و بێباك دهكهم. ئیتر جار جاره شتێك لهوانه لهپڕ سهرههڵدهدات و خۆمم پێ ناگیرێت و تهنگهتاو دهبم و كۆمهڵه خهیاڵ و لێكدانهوهیهك دێنه گیانم و زۆرم بۆ دێنن و له تهوانمدا نامێنێت شتێكیان لهبارهوه نهیهژم و نهنووسم!
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb