ده‌قی قسه‌كانی به‌ڕێز عه‌بدوڕڕه‌حمان صدیق، وه‌ك خۆی و هه‌ندێ تێبینی:
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێزیان وه‌ك ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی حه‌رامیی گوڵاو بۆ ژنان له‌و چه‌ند خوله‌كه‌یدا کە باسم كرد، ده‌یڵێن، به ده‌ق و بێ ده‌ستكاری، ئاوه‌هان: "لە سەردەمی پێغەمبەردا کارەبا نەبوو، خەڵک دەهاتە دەرێ بۆ نوێژی مەغریب و عیشا، شەو تاریکە، گڵۆپ نییە، کەسیش لایتی بە دەستەوە نییه، خەڵک بە تەنیشتی یەکتریدا بە تاریکی دەڕوات، لەشفرۆشەکان، ئافرەتی لەشفرۆش چی دەکرد لەو کاتەدا کە شەو درەنگ دەردەچوو؟ ئەو کاتە کە دەردەچوو بۆنیان لە خۆیان دەدا، بۆ ئەوەی پیاوی خراپ بە بۆنەکە بیناسێتەوە، بڵێ ئەم ئافرەتە ئەو بۆنەی لە خۆ داوە، بۆ کاری بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی هاتووەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی ئینسانی چاک لەو نەچێت، پێغەمبەر فەرمووی ئەو ئافرەتانەی ئەو بۆنانە بەکار دێنن پێیان دەگوترێت زانیە (زیناكار). بەڵگەمان چییە؟
خودا و پێغه‌مبه‌ر و ئایین و ...هتد، بابه‌تی زانستی نین، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیمانین و پێشگریمانه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ونه پێش تاوتوێكردنییانه‌وه. هه‌رچی من به به‌ڵگه‌ی ده‌زانم بۆ بوونی خودا و ڕاستیی په‌یامی پێغه‌مبه‌ر و حه‌قیقه‌تی ئایین، ڕێك لای خه‌ڵكێكی تر پێچه‌وانه‌یه. ئه‌وه‌ی گرێی خستووه‌ته دۆخه‌كه‌وه تێگه‌ییشتنه له پێناسه‌ی [ئیمان، یان ایمان]. كورد به‌رانبه‌ر وشه‌ی [ایمان] وشه‌ی [بڕوا] به‌كار دێنێ! له ڕاستیدا وا نییه، بڕوا به مانای [اعتقاد]ه.
هه‌ندێ ڕوونكردنه‌وه‌ی خێرا:
دوای تێكه‌ڵكردنی ئه‌و چه‌ند بابه‌ته جیاوازه و خستنه‌ڕوویان، ده‌كرێت بگوترێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی قورئانی و فه‌رمووده‌یه‌كی ڕاست و دروست و ڕوونی پێغه‌مبه‌ری ئازیز دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت نییه، بیسه‌لمێنێت خۆبۆنخۆشكردنی ژنان به ڕه‌هایی حه‌رامه. قسه له سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رموودانه كرا كه ده‌ڵێت، ئه‌وی بۆنی خۆش له خۆی بدات و به لای پیاواندا تێپه‌ڕێت تا بۆنی لێ بكه‌ن، ئه‌وە زیناكاره و ڕوون كرایه‌وه كه لاوازن و بۆ ئه‌وه ناشێن حوكمێكی وا ترسناكیان پێ بدرێت.
دیرۆكناسان مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین بۆ ٢ ملیۆن ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ده‌گێڕنه‌وه و پێیان وایه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه دنیای یه‌كه‌م مرۆڤ و دروستبوونی یه‌كه‌م خێزان، پێداویستیی ڕۆحی وای لێكردووه ئایین ببێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانی.
نه‌ته‌وه‌كان ئایینی جۆراوجۆریان بۆ خۆیان داهێناوه و هه‌ندێك له ئایینه‌كانیش له‌لایه‌ن خوداوه بۆ ڕێنمایی مرۆكان دابه‌زێنراون. (الشویخات، 2004، ماده: ا‌لدین).
دیاره ئاینییش وه‌ك ڕه‌مه‌كێكی خواكردی ناوه‌كیی، پێش ئه‌وه‌ی ڕووكاره‌كانی له مرۆڤدا ببینرێن، وابه‌سته‌گییه‌كی ده‌روونیی و ویژدانیی و ڕووحییه و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌یدا هه‌يه.
فه‌رمانمان پێ كرا كه له قوڕئانی پیرۆز ورد بینه‌وه؛ چونكه تێگه‌یشتن و كارپێكردنی له ژیاندا به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. «کِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَیْکَ مُبَارَکٌ لِیَدَّبَّرُوا آیَاتِهِ وَلِیَتَذَکَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ» (ساد:٢٩)
ئێمه‌ی مرۆڤ زۆرتر بایه‌خ به له‌شساغی و ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی و تاكی خۆمان ده‌ده‌ین و كه‌متر به بیری ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵایه‌تین. له‌وانه‌یه زۆر جار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ڕه‌چاونه‌كردنی چاوه‌دێری و ڕاسپارده‌كانی پێویستی شاره‌زایانی مه‌ده‌نی، تووشی لاوازی و نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی بین. به‌تایبه‌ت كاتێك كه پێوه‌ندییه‌كی ناشایستمان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر هه‌بێ و دیاره گرینگ‌ترین ئامرازی پێوه‌ندیش زمانه؛ جا به ئاخاوتن بێ یا نووسین و نامیلكه و...
ئه‌و شوناسه‌ی كه زۆرێك له ئیسلامخوازان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان جۆرێكه له مۆدێلبازی؛ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له مۆدێلێك و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆدێله‌كانی تری شوناسه له بازنه‌ی ئیسلام، له‌كاتێكدا گه‌وهه‌ری ئیسلام چ به تیۆری (له‌نێو ده‌قی ئایه‌ته پیرۆزه‌كان و فه‌رمووده دروسته‌كاندا)و چ به پراكتیكی (پراكتیزه‌كردنی ده‌ق و فه‌رمووده‌كان له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هاوڕێ به‌ڕێزه‌كانیه‌وه) له بواری شوناسدا كار له سه‌ر مۆدێلسازی ده‌كات نه‌ك مۆدێلبازی!! ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی سه‌ره‌كیترین سیفات و ئه‌دگاره‌كانی ئیسلامه، به تایبه‌ت هه‌ردوو سیفه‌تی خواییبوون و جیهانیبوونی ئیسلام،
٥٠شەهید و ٢٠ بریندار، لە مسوڵمانانی نوێژکەری نیۆزیلەندی. ڕەشەکوژەکان چەکەکانیان بە نوسینی نێوهایەک رازاندبۆوە. نێوی ئەو کەسانەی لە رابوردوو هێرشیان کردبۆ سەر خاکی موسلمانان و کوشتیاریان کردبوو. ئەو ڕەشەکوژە دلڕەقانە، نەیانزانیوە بەم کارەیان ڕابوردوی پرشنگداری مسوڵمانان زیندو دەکەنەوە.
جیاوازى نێوان مرۆڤەکان مەسەلەیەکى خواکرد و خۆڕسکە و ناتوانرێت لێی لا بدرێت، خواى گەورە دەفەرموێت [[وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُم]] (المائدة: ٤٨)، ئەم جیاوازییە سەرتاپاى مرۆڤ بە دەرەوە و ناوەوەى دەگرێتەوە، هەر لە بەژن و باڵا و ڕوخسارەوە تا حەز و خولیا و بیرکردنەوە و باوەڕ و قەناعەت، ئەمە حەتمیەت و واقیع و چەسپاوە و نکۆڵى لێ ناکرێت.
خوایەگیان! باش دەزانم كە هیچكەسێكی دیكە ناتوانێت ـ بەو چەشنەی كە خودی دەردەدارەكە دەیزانێ ـ دەردی دڵی دەردەارێك بۆ حەكیم و چارەسازێك باس بكات، هەركەس خۆی باشتر دەزانێ كە سكاڵا و نیاز و پێویستییەكانی چین و چۆن و بۆ كێ باسیان بكات، فارس گوتەنی: (كس نخارد پشت من***چون ناخن انگشت من) واتە: هیچ كەسێك ناتوانێت پشتم بەو چەشنە بخورێنێ كە پەنجەی دەستی خۆم دەیخورێنێ.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb