سپاسی په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌که‌م و دروورد ده‌نێرین بۆسه‌ر گیانی سه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان و بۆ خانه‌دان و هه‌ڤاڵانی به‌ڕێزی.
داوا لە خوای گەورە ده‌که‌ین که کرده‌وه باشه‌کانمان لێ قبووڵ کات و ڕه‌مه‌زانی ساڵانی ساڵمان قسمه‌ت بکات و به‌رگی ئیمان و سڵامه‌تیمان له‌به‌ر بکات و ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه و نه‌فسی متمانه‌مان پێ ببه‌خشێت.
له‌م بڕگه‌یه‌دا به کورتیی جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی تایبه‌ت ده‌که‌مه‌وه:
۱ـ هه‌رگیزو له هیچ قۆناغێکی ژیانی زانستیدا، مامۆستا ناصر سوبحانی بیرۆکه‌ی ڕه‌دکردنه‌وه‌ی حوجییه‌تی فه‌رمووده و ئیکتیفا به قورئانی له‌لا په‌سه‌ند نه‌بووه، به‌ڵکو به چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز ده‌یسه‌لماند که سوننه‌تی صه‌حیحیش حوججه‌یه‌و بۆ هه‌ندیك بواری ئه‌حکام کارپێکردنی واجیبه. ڕاسته له سه‌رێکه‌وه هه‌مان بۆچوونی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌و هه‌ندێك له زانایانی موحه‌ققیقی هه‌بوو، که بۆ بواری عه‌قیده‌و عبادات که‌متر په‌نای بۆ ڕیوایاتی ئاحاد ده‌برد، له سه‌رێکی تریشه‌وه مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ دروستیی و نادروستیی ڕیوایات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به ڕه‌هایی نه‌بوو، وه‌ك له بڕگه‌ی چواره‌مدا به ژماره‌و نمونه‌و به‌لگه‌ی ڕوون ده‌یسه‌لمێنین.
سەبارەت به تازەگەریی دین قسەی جۆراوجۆر کراوە و هەندێک پێیان وایە دەستبردن نییە بۆ بنەما نەگۆڕو جێگیرەکان، ئەمەش بەگومانی ئەوەیە کە تازەگەری بە واتای گۆڕانکاری و گۆڕین دێت، بەڵام راستییەکەی مەبەست لە تازەگەری بریتییە لە ڕوح بە بەرداکردنەوە و هێز و پێز پێدان و بە باڵا بڕینی شایستە بە شتە تازەکراوەکان وەک ئەوەی شتێکی تازە و نوێ بێ. بێگومان بابەتە کردەییەکان لێرەولەوێ تووشی چەقبەستوویی و سستی و بەرز و نزمی دەبنەوە، ئەمەش هەندێک جار به‌درێژایی چەند نەوە بەردەوام دەبێت و زۆر جار، نەوە لە دوای نەوە و جیل لە دوای جیل سستی و لاوازی و چەقبەستویی زۆرتر و زیاتر دەبێت
ئاماژە: ئەمرۆ 26ی گوڵانی 1396ی هەتاوییە و کۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان و سبەی پێنجشه‌ممه يه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانه، جێی خۆیەتی وەک هەر موسوڵمانێکی خاوەن هەست و بەرپرس سەبارەت بەو بیر و بڕوایەی که هەڵمان بژاردووە پلان و بەرنامەیەکی شیاوشیمان بۆ کەڵک وەرگرتن له مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هەبێت و به دڵێکی ئامادە و چاوێکی کراوە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین و پێشوازی لێ بکەین، بەو هیوایەی که له هەموو کات و ساتەکانی ئەو مانگە بە باشترین شێوە بەهرە وەرگرین و هەلی گەیشتن بەو مانگە به گەنجێکی بێ بن و دەرفەتێکی زێڕین بزانین. دەسا جێی خۆیەتی لە پێشوازیشیدا بڵێین:
گرینگیی پەروەردەکردنی مرۆڤ لە دوای ڕەمەزان و بوارە گرینگەکانی تر کە دەبێ گۆرانی تێدا بکەین…
گەر مرۆڤ سروشتی وابێت بە چەند قۆناغێکی جیا تێپەرێ لە ڕووی گەشەکردنی جەستەیی و دەروونی، ئەوە ئەم گەشەکردنە پێویستی بە پەروەردە و پێگەیاندنی بەردەوام هەیە تا بتوانێت هەم ژیانی دونیای ئاوەدان و گەشە پێبدات هەمیش ئەرکی بەندایەتی خۆی جێبەجێ بکات، بۆیە پەروەردە و پێگەیاندن کە بریتیە: لە چاکسازی و گۆرانکاری بەردەوام لە بیر و هزری کەسەکە و دەرکەوتنی گەشەکردنی ئەم پەروەردەیە لە ئاکار و ڕەفتاری و پێشکەوتن و داهێنانی بەردەوام و سەرنجراکێش لەژیاندا، ئەوا ئەم پەروەردەیە پێویستی بە { هاوسەنگی} هەیە،
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پرسیاری زۆر كراوە دەربارەی پێدانی نازناوی (الشهادة) یان (الشهید) بە كەسێك كە بە ستەم دەكوژرێ بەڵام موسوڵمان نیە، بەتایبەتی، لەدوای كوشتنی ڕاگەیەنكاری ناوازە شیرین ئەبو عاقلە.
وەڵام:
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، دروود و سەلام لەسەر پێغەمبەرەكەی، لەسەر ماڵبات و هاوەڵە بەڕێزەكانی و لەسەر هەر كەسێكیش شوێنكەوتەی پەیامەكەیەتی، پاشان:
-ئایا تەوژمى ئیسلامى بۆ کوردستان پێویستە؟
-ئیسلامخوازانى کوردستان چ بۆشاییەکى گرنگیان لە کوردستان پڕ کردووەتەوە؟
-ئەگەر ئەوان وجود و حزووریان نەبێ چى ڕوو دەدات و ڕووبەرووى چ جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک دەبینەوە؟
-ئەمانە و چەند پرسیارێکى دیکە، بە شێوەیەکى کورت و سادە لەم نووسینەدا وەڵام دراونەتەوە.
هەر تەوژم و لایەن و ڕەوتێک کە سەر هەڵدەدات و لافیتەیەک بەرز دەکاتەوە و ناوێک لەخۆى دەنێ، پێویستە زەرورەتێکى بۆ وجود و بوونى هەبێت و خاڵى تایبەتمەند و جیاکەرەوەى لەوانیترى هەبێت، پێویستە تەنیا زیادکردنى ژمارە و ناوێک نەبێت بۆ گۆڕەپان و ژینگە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکە، لە هەرێمى کوردستانیشدا چەندین هێز و تەوژم و لایەنى جیاواز بوونیان هەیە و لافیتەى تایبەت بە خۆیان ڕاگەیاندووە،
چەند زانستێکی بە سوود لەسەر مانگ
قورئانی پیرۆز پەیامێکی بەردەوامی خوای گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی و مرۆڤەکان بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە دەدوێنێت، ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویان پێکەوە گرێ دەدات، لە گەڵ مرۆڤ وەک بەشێک لە جیهانێکی گەورەتر حیوار و گفتوگۆ دەکات... ئایەتەکانی قورئان پڕاوپڕن لە ئاماژەی زانستی و مەنتیقی. یەکێک لەو بەڵگانەی کە گەورەیی خوای گەورە ڕوونتر دەکاتەوە، ئەو مانگەیە کە شەوانە لەبەر چاومان هەڵدێت و ئاوا دەبێ.
مانگ بریتیە لەو تەنە ئاسمانییە کە نزیکترین دراوسێ و دۆستی دێرینی دانیشتووانی زەویە.
هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە کاتێک خودای حەکیم و کاربەجێ ئەمر و فەرمانی بە عیبادەتێک داوە تاکوو عەبدەکانی جێبەجێی بکەن، بەرژەوەندی و قازانجی بەندەکانی لەبەرچاو گرتووە و هەر تەکلیف و دەستوورێک کە داوییەتی بە مەبەستی قازانج گەیاندن بە بەندەکانییەتی .حەج و عومرەش وەک ئەرک و تەکلیفێک کە لە سەرشانی ئیمەی ئیماندار داندراوە، لەو بەهرە و سوودانە خاڵی نین .
گەورەترین كێشە و قەیران كە ناوەندە ڕامیاری و رۆشنبیرییەكانی تێدا قەتیس ماون، وێناكردنی ئایینە بە بێ پاشخانێكی مەعریفی و خوێندنەوەیەكی سەردەمیانەی قووڵ، بەڵكوو بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و داعش و سەرجەم ئەو رێكخراوانەی بەكگڕاندی فیكریان ئایینیە و لە ڕوانگەی كارە تیرۆریستییەكانەوە ئایین دەنەخشێنن بۆ ڕای گشتی، ئەگەر موسوڵمانان و مامۆستایانی ئاینی خاوەنی هۆشیاریەكی نوێ و هاوچەرخ بن ئەوا لە زۆر بگرە و بەردە و مشت‌ومڕ لەسەر كۆی بابەتەكان ڕزگاریان دەبوو، دەیانتوانی مێژووی سەرەتای هاتنی ئیسلام بەشێوەیەكی بابەتیانە بخوێننەوە و بیانخەنە ڕوو، نەك بە تەنها شەریعەتی ئیسلام لە ڕوانگەی ئادابەكانی چوونە مزگەوت و ترساندن و تۆقاندنی موسوڵمانان بە دۆزەخ و ئاگر بڕوانن،
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb