ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دووی به‌فرانباری ١٤٠٠ دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له كه‌شێكی به‌ربڵاو به سه‌دان كیلۆمه‌تر مه‌ودای جه‌سته‌یی، به‌ڵام به‌ڕاده‌ی تاڵه موویه‌ك مه‌ودای قه‌لبی و مه‌عنه‌ویی له هه‌موو قوژبنه‌كانی نیشتمانه پان و به‌رینه‌كه‌مان ئێران، له‌وپه‌ڕی یه‌كگرتوویی و هاودڵی، به داڵغه‌ی مه‌عنه‌ویی و ئامانجێكی پاك، كه ده‌توانین ته‌نیا نێوی ڕه‌زامه‌ندی خوای بۆ دانێین، به‌ڕێوه چوو و له ئاكامدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی به كاره‌كه‌ی هێنا.
له‌وانه‌یه هێندێ له به‌رده‌نگان به‌و تێڕوانینه بیر بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه نووسه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح و له ئه‌ندامانی كۆنگره‌یه، له هه‌ڵبژاردنی نێوی بابه‌ته‌كه و ده‌ربڕینی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره زێده‌ڕۆیی كردبێ و پێی خستبێته «كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ»، به‌ڵام به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له درێژه‌دا ئه‌و بابه‌ته به‌كورتی و پوختی شی ده‌كه‌مه‌وه.
به‌پێی مادده‌ی ١١ مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، كۆنگره وه‌ك به‌رزترین ئه‌ستوونی جه‌ماعه‌ت، چالاكییه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی، ئه‌مینداری گشتی و لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی به‌گشتیی چاوه‌دێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كا و ڕوانگه و بۆچوونه جیاوازه‌كان تاوتوێ ده‌كا.
هه‌ر له‌و ڕاستایه‌دا و به‌پێی خێراییه‌كی سه‌رسامكه‌ری كۆمه‌ڵگای جیهانی له سه‌ده‌ی نوێ‌دا له هه‌موو بواره‌كان، كه باوه‌ڕ و ڕه‌فتار و كولتووری كۆمه‌ڵگاكانی زۆر به‌هێزه‌وه خستۆته ژێر كاریگه‌ری خۆی و به جه‌خت له‌سه‌ر «هه‌رمانی نه‌گۆڕه‌كان و نوێخوازیی له بگۆڕهكان به‌پێی مێكانیزمی ئیجتهاد» جێگری په‌روه‌رده‌یی-فێركاریی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وه‌ك به‌شی سه‌ره‌كی جه‌ماعه‌ت، به هاوبیری و هاوكاری كارناسان و لێهاتووان و به چاوه‌دێری ئه‌مینداری گشتی و شوڕای ناوه‌ندی، به مه‌به‌ستی باشتركردنی چۆنیه‌تی ڕاهێنان و ڕێخۆشكه‌ری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشیاری و ئاگاداری و زانستیی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، هێندێ گۆڕانكاری له به‌رنامه فێركارییه‌كانی خۆیدا به‌دی هێنابوو كه ئه‌و بابه‌ته كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێندێ له ئه‌ندامانی كۆنگره هه‌بوو و سه‌باره‌ت به شیكاری به‌رنامه‌كانی فێركاری، ڕوویان له ئه‌ندامانی شوڕا و به‌رپرسانی ناوه‌ندی كرد و داخوازی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌و بواره‌وه بوون؛ به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و بابه‌ته له چه‌ند حه‌وته‌ی پێش كۆنگره‌ش ببوو به یه‌كێ له داڵغه گرینگه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزانه و به‌پێی داوای ئه‌وان ده‌بوایه گۆڕانكارییه‌كانی فێركاری له‌وپه‌ڕی وردبینی و جوانی و له‌باریدا پێك بێ، تاكوو له ئاكامدا ده‌سكه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی زانیاریی و مه‌عنه‌ویی بۆ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت و ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران هه‌بێ.
له‌و نێوانهودا، زیاتر له ئه‌ندامانی كۆنگره، ئه‌وه به‌رپرسان و شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت بوون كه دوای چه‌ند مانگ هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌رده‌وام به به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕی جۆڕاورجۆر له بواره‌كانی جیاوازی به‌رنامه‌ڕێژی چالاكییه‌كانی فێركاری، به مه‌به‌ستی شیكاریی پێویست بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره خۆیان ماندوو كرد.
له‌وڕووه‌وه به‌هۆی گرینگی بابه‌ته‌كه، به‌شێك له به‌رنامه‌كانی به‌ینی كۆنگره، به مه‌به‌ستی شیكاریی و ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌ندامانی كۆنگره وهلانهران و كاته‌كه خرایه به‌رده‌ست به‌رپرسان و ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی تاكوو ڕوونكاری پێویست ئاراسته بكه‌ن، كه بوو به‌هۆی به‌دیهاتنی كۆمه‌ڵێك دیمه‌ن و دوورنمای ئاسمانیی و له‌وپه‌ڕی دڵپاكی و به‌دوور له شتانی دونیایی، دۆخێكی تایبه‌تیان له كۆتایی دانیشتنیی نێوان كۆنگره‌دا خولقاند و نڤیساری ئه‌و دێڕانه بڕوای وایه كه به‌ره‌كه‌تی ئه‌و، به یارمه‌تی خوای گه‌وره ته‌واوی چالاكوانانی گۆڕه‌پانی بانگخوازی و ته‌نانه‌ت له جه‌ماعه‌ته‌كانی تریش له‌خۆی ده‌گرێته‌وه.
پوخته‌ی ئاخاوته: به‌و پێناسه و وه‌ك كه‌سێك كه خۆم له نزیكه‌وه شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی به‌ینی كۆنگره بووم، شایه‌تی ده‌ده‌م كه داڵغه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگره له به‌شه‌كانی جۆراوجۆری جه‌ماعه‌ت و دڵاوایی ئه‌مینداری گشتی، شواڕی ناوه‌ندی و لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی له چه‌شنی «صبغة الله» و له ڕاستای به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندیه‌تی و چۆنیه‌تی چالاكییه‌كانی فه‌رهه‌نگی-كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت بووه و شیاوی پێناسه‌ی مه‌ولانای ده‌زانم كه ده‌فه‌رموێ:
رنگ باقی صبغة الله است و بس
غیر آن بربسته دان همچون جرس
رنگ صدق و رنگ تقوی و یقین
تا ابد باقی بود بر عابدین
بۆچوونه‌کان