به درێژایی ٢٥ی ساڵ كه ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هه‌ردوو توێژه‌ر له زانستی سه‌ركردایه‌تی (كۆریس و بوزنه‌ر)ه، (صادق الامین) سیفاتى ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه داواخوازی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو مرۆڤه له هه‌ر شه‌ش كیشوه‌ره‌كه‌ی جیهاندا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دووی به‌فرانباری ١٤٠٠ دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له كه‌شێكی به‌ربڵاو به سه‌دان كیلۆمه‌تر مه‌ودای جه‌سته‌یی، به‌ڵام به‌ڕاده‌ی تاڵه موویه‌ك مه‌ودای قه‌لبی و مه‌عنه‌ویی له هه‌موو قوژبنه‌كانی نیشتمانه پان و به‌رینه‌كه‌مان ئێران، له‌وپه‌ڕی یه‌كگرتوویی و هاودڵی، به داڵغه‌ی مه‌عنه‌ویی و ئامانجێكی پاك، كه ده‌توانین ته‌نیا نێوی ڕه‌زامه‌ندی خوای بۆ دانێین، به‌ڕێوه چوو و له ئاكامدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی به كاره‌كه‌ی هێنا.
قوڕئان، فێربوونی کتێب (قوڕئان) و زانست وه‌ک یەکێک لە ئامانجەکانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ئاماژه پێ ده‌کا. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌م چه‌شنه خۆی ده‌ناسێنیت و ده‌فه‌رموێ: «إنَّما بُعثتُ مُعَلِّماً» واته: «من وه‌ك مامۆستایه‌ك نێردراوم».
وه‌ناو خوا که ده‌هه‌نده و دلۆڤانه
ئێمه کۆمه‌ڵێک له موسوڵمانانین له «کوردستان» زێدی باب و باپیرانمان سه‌رمان هه‌ڵداوه، به‌شێکین له رابوونی جیهانی ئیسلام و خۆمان به خزمه‌تگوزاری قورئان و سوننه‌ت ده‌زانین. بانگه‌واز ده‌که‌ین و ئامانج و داوامان حاکمکردنی شه‌رعی خوا و ژیان له سێبه‌ری ئیسلامه؛ هه‌ر به‌و جۆره‌ی بۆ پێشه‌وامان محه‌ممه‌د (صلی الله علیه و سلم) هاتۆته خوار و به‌و شێوه‌یه‌ی که پێشینیه ساڵحه‌کان (سلف صالح) بانگه‌وازیان بۆ کردووه
ئەگەر سەیری قوڕئان بكەین، دەبینین مرۆڤ وەك یەكێك لە بەڕێزترین دروستكراوەكانی خۆی سەیر دەكات و ڕێزێكی تایبەتی بۆ كەرامەت و ویست و عەقڵی دادەنێت، لەبەر ئەوە پارێزگاری لە سامان و كەرامەت و نەوەی مرۆڤ دەخاتە ڕیزی ئامانجە بەرزەكانی شەریعەت،
ئەمە قسە و نووسین و دوایین شایەتی بوو کە بەناوبانگترین مولحیدی جیهان (ئەنتۆنی فلو) تۆماری کرد... ئەو زۆربەی تەمەنی لە نکۆڵیکردن لە بوونی خودا و ڕەواجدان بە بیری ئیلحاد بەسەر برد. نزیکەی ٣٠ کتێب و بەرهەمی دانا کە مولحیدەکانی وڵاتانی موسوڵمان وەک بەڵگە دەیانهێنانەوە و وەک دەستوور و مەشخەڵ و بەڵگە بەکاریان دەهێنان بۆ ڕەدکردنەوەی خودا و ئایینەکان و گشت پەڕاوە پیرۆزەکان.
پلەکانی ڕیا:
بەشێوەیەکی گشتی ڕیا دوو پلەی هەیە:
١- هاوەڵبڕیاردانی گەورە (الشرك الأكبر):
ئەم پلەیە هەستیارتر و مەترسیدارترە و ئەو ڕیایەیە کە لە بنەماکانی دیندا درووست دەبێـت و مرۆڤ پێی کافر دەبێت، وەک ئەوەی دووڕووەکان لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ دەیانکرد و خوای گەورە لە قورئاندا تۆماری کردووە و دەفەرموێت: [وَإِذَا لَقُواْ الَّذِينَ آمَنُواْ قَالُواْ آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْاْ إِلَى شَيَاطِينِهِمْ قَالُواْ إِنَّا مَعَكْمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ](سورة البقرة،الآیة14).
لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا تەمبەڵی یەكێكە لەو نەخۆشییە درمانەی كەڕووی كردۆتە گەلانی موسوڵمان، بۆ ئەم مەبەستەش موسوڵمانان نابێ تەنها پشت بە وتار ببەستن، بەڵكوو پێویستیان بە كردەوەیە، كرداریش دەبێ بە پلان بێت، چونكە پلاندانان ڕەگەزێكی سەرەكی و بنەمایەكی بەهێزی ئیسلامە.
ڕۆژوو به واتای چیه؟
ڕۆژوو به‌پێچه‌وانه‌ی واتا وشه‌ییه‌كه‌ی، ته‌نیا نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه نییه. به‌ڵكوو له ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕۆژوو واتایه‌كی بانتری هه‌یه؛ وه‌ك: نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه، دووری له پێوه‌ندی سێكسی، به‌كارنه‌هێنانی جگه‌ره و مادده هۆشبه‌ره‌كان و دووكه‌ڵه‌كان، خۆپاراستن له قسه‌ی پاشه‌مله و درۆ و بوختان و قسه‌ی نه‌شیاو به ماوه‌ی یه‌ك مانگ له بانگی به‌یانی تا نوێژی شێوان.
خوای گەورە چی ئەفەرموێ؟
«یا ایهاالذین آمنوا»:
بێ حیکمەت نییە خوا داوا لە ئیماندار دەکا، چونکە کاتێ فەرمانەکە بڕیارێکی ئاسمانییە، پێویست دەکا بەشتێک، کەرەستەیەک، ئامرازێک، ئیڕادەیەک کە ناخ و دەروون بخاتە جوڵە و بزاوتن و قەبووڵی بکات و وەری گرێ و فەرمانبەرداری بێ و جێبەجێی بکات، واتە هەرکاتێ گوێت لە خوا بوو کە بە ئیماندار بانگی کردی، ڕاستەوخۆ ببیستە و بێدەنگ بە و تەنفیز بکە، ئێ دیارە کە خوا بڕیارێک نادا نەتوانی ئەنجامی بدەی و بێحیکمەت ئاراستەت بکات، هەروەها بڕیارەکانی خوا ڕەزاگران نین و خۆشەویستکەر و خۆش مامەڵەن، یانی چێژ لە گوێڕایەڵییان وەردەگریت.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb