زۆرێك لە زانستەكان لەسەرەتای دروستبوونیاندا بەشێك بوون لە زانستێكی تر، یاخود بابەتەكانی لەنێو چەندین زانستی تردا بەشێوەی پەرتوبڵاو هەبوون، بابەتەكانی بواری زانستی ئەخلاق یاخود تیۆریا ئەخلاقییەكان لە وەحی و توراسی مسوڵماناندا هەر لەگەڵ هاتنی ئیسلامدا گەورەترین پانتاییان هەبووە لەنێو تێكستەكانی قورئان و سونەتی پەیامبەردا بەگوفتار و رەفتارییەوە، لەگەڵ نوسینەوە و تەدوینی سونەتیشدا زۆرترین تێكستمان هەبووە لەژێرناوی جیاجیای بەند و دەروازەی كتێبەكانی فەرموودە و دواتریش لەنێو كتێبە جۆربەجۆرەكانی ئاراستەجیاكانی نێو توراس و مێژووی ئیسلامی.
بناغە مەعریفی و مرۆییەكان لای قوتابخانەی ئەخلاقی عیرفانی
عاریفەكان جەخت دەكەنەوە لە ڕێبازی شهوودی قەلبی، ڕێبازە هەستی و عەقڵییەكان بەڕێبازێكی كەم و كورت دادەنێن لە بەدەستهێنانی مەعریفەدا. مرۆڤ لە ڕێگەی ساف و پاڵفتەكردنی ڕۆحەوە هەست بە دراوشانەوەی ڕاستییەكان و حەقیقەتیبوون دەكات. لێرەوە ئەوە بەدەر دەكەوێ كە حوججە لە عیرفاندا پشت بە بەڵگەهێنانەوە و بورهانی عەقڵی نابەستێت، گەرچی هەندێ جار عاریفەكان لە ڕێگەی قاڵب و ناوكۆ عەقڵییە هەستپێكراوە شهوودییەكانیان ڕوون دەكەنەوە، ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەكی ناچارییە كە پەیوەندییان بە خەڵكەوە ئەوەیان لێ دەخوازێت.
ئەوەى ئێمەى لێ بێ ئاگاین، دەلاقەکانى ژیانى پڕشنگدارە، کە دەمانگەیەنێتە جیهانى بەختەوەرى کە هەرکەس لەخۆى قەدەغە بکات، بێبەش دەبێت لێى. چەند ساتێکى خۆت بە ئارامى ببەخشە بە خوێندنەوەى ئەم وشانە، کە زۆر پێویستمان بە زیاتر و زۆرترە بۆ دەرکردنى شەیتانى ناو ناخ و بەڕاستگۆیانە لەبەردەم ناخى خۆماندا بوەستین.
به بیستنی وشه‌ی به‌هار، یه‌كه‌م وێنه‌یه‌ك كه به مێشكی هه‌ر مرۆڤێكدا دێت، ڕوین و سه‌وزبوونه. وه‌ك ئه‌وه‌یكه له‌و وه‌رزه‌دا له هه‌ناسه‌ی عیسا فوو بكرێته لاشه‌ی مردووی زه‌وی و كێ‌و و بیابانه‌كان ڕه‌نگ و به‌رامه‌یه‌كی نوێ بگرنه به‌ر و ئه‌و دارانه‌ی كه وه‌رزێكه قامچه‌كانی سارد و سڕی زستانیان به گیان كڕی بوو، ئێستا به‌رهه‌می سه‌بر و خۆڕاگریان له سروشت وه‌رده‌گرنه‌وه و ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره بیر ده‌هێننه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: «إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ یُسْراً» واته: بێگومان له‌گه‌ڵ سه‌ختی و چه‌ڵه‌مه، ئاسووده‌یی و فراحانیش هه‌یه.
چۆن یاریزانێکی دووگۆڵی پێویستی بە ڕاهێنان و تەمرینی جەستەییە پێش چوونە گۆڕەپانی یاری، هەر بەو شێوەیەش ئیمانداران پێویستە پێش ڕەمەزان ڕاهێنان بکەن هەتا لیاقەیان هەبێت بۆ ڕەمەزان. هەروەها ڕەمەزان ڕاهێنان بکەن لەم خوولە یەک مانگییەدا بۆ چوونە گۆڕەپانی ژیان لە ١١ مانگەکەی دوای ڕەمەزانـدا.
رَمَضـَانُ هَـلَّ هِـلالُـهُ ... وَظِلالُهُ وَ جَمَالُهُ
فَالْقَلْبُ مَوصُولُ الْمُنى ... بِاللهِ جَلَّ جَلالُهُ.
سروشت و پێكهاته‌ى مرۆڤ وایه كه گوناه و هه‌ڵه ده‌كات، تاوان ئه‌نجام ده‌دات، چ به‌رامبه‌ر خوا، چ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر، ته‌نانه‌ت هه‌نێ جار به‌رامبه‌ر خودى خۆیشى سته‌م و تاوان ئه‌نجام ده‌دات.
چرکەساتێک لە به‌رده‌م پێغەمبەری خودا: عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ : ” الْمُؤْمِنُ الْقَوِیُّ خَیْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِیفِ، وَفِی کُلٍّ خَیْرٌ؛…” موسلیم/۲۶۶
لە ئەبوو هوڕەیرە(خوای لێی ڕازی بێ) دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺدەیفەرموو؛ لەلای خوا بڕواداری بەهێز لە بڕواداری بێ ئیڕادە خوشەویستترە و هەر کامیان قازانجی (و خێر) خۆی هەیه...
ڕێکاری جوان و بەکەڵک بۆ باشترین بەهرە لە ڕەمەزان:
١ـ هەر لە ئێستاوە بەجۆرێک بەرنامەڕێژی بکەن کە دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان باشتر لە سه‌ره‌تا و لە میانەی ئەو بن.
٢ـ تەنیا پێنج ئامانج کە دەتانهەوێ لە ڕەمەزان بە ئەوان بگەن، دیاری بکەن. چاوەڕێی ئەوە مەکەن کە لە یەک نۆبەدا لە گشت لایەنەکان پێشڕەویتان هەبێت.
لاى هه‌مووان ئاشكرایه كه مانگى ڕه‌مه‌زان، مانگى ده‌روازه‌ى په‌شیمانى و خه‌رمانه‌ى ئه‌جر و پاداشتى خواییه، ڕه‌مه‌زان خه‌ڵاتى په‌روه‌ردگاره بۆ ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست(د.خ). هه‌ر بەڕۆژى مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌توانین خۆمان ڕازاوه و جوان و شیرین و پاك بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین بیكه‌ینه سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار و ئاشتكردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روونمان...
تێکۆشە ئەو ئەرکانە لە ئەستەمترین باروودۆخدا ڕەچاو بکەی بۆوەی ڕەزامەندی خوا گیان وەدەست بێنی و لە ڕیزی خۆشەویستانی خوا بیت. لەڕاستیدا کەسانێک هەنگاوی بەبڕشت بۆ لای خوا هەڵدێنن و پشت بە خوا دەبستن، متمانە بە خوا دەکەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو پێش دەچن.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb