لاى هه‌مووان ئاشكرایه كه مانگى ڕه‌مه‌زان، مانگى ده‌روازه‌ى په‌شیمانى و خه‌رمانه‌ى ئه‌جر و پاداشتى خواییه، ڕه‌مه‌زان خه‌ڵاتى په‌روه‌ردگاره بۆ ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست(د.خ). هه‌ر بەڕۆژى مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌توانین خۆمان ڕازاوه و جوان و شیرین و پاك بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین بیكه‌ینه سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار و ئاشتكردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روونمان...
ڕه‌مه‌زان فێرمان ده‌كا به‌رده‌وام بین به‌خۆ به‌هێزكردن و دڵخۆشكردنى ده‌ورووبه‌رمان، خه‌مخواردنى هه‌ژار و لێقه‌وماوان، به‌رده‌وام بین بۆ ده‌ستخستنى ئه‌مانى ئیلاهی، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له یه‌كه‌م ڕۆژ ده‌یده‌ینه په‌روه‌ردگارى مه‌زن.
(٣٠) ڕۆژ ڕاهێنان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى، ئه‌م خوله بۆ دواى ڕه‌مه‌زانیشه، خوله‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ئازا و دلێر و به‌هێزت كه‌ن بۆ مانگه‌كانى تر‌ى ساڵ، ئه‌وه‌ى جێى دڵخۆشییه ئه‌وه‌یه كه ساڵانه له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوى خوێنگه‌رم ده‌گه‌ڕێنه‌وه لاى په‌روه‌ردگار و سه‌رى به‌ندایه‌تى بۆ خواى گه‌وره نه‌وى ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه گه‌وره و پیرۆزه پێویسته به‌به‌رده‌وامى ئاو بدرێت، چونكه پێغه‌مبه‌رى مامۆستاى مرۆڤایه‌تى فه‌رموویه‌تى: «احب الاعمال الى الله ادومها وان قل» خۆشه‌ویسترین كرده‌وه لاى خواى گه‌وره به‌رده‌وامییه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت.
هه‌ر هه‌نگاوێك له په‌روه‌ردگار نزیكمان بكاته‌وه، بێگومان خزمه‌ت به‌خۆمان و كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كات، گه‌لى كورد هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده‌ى ئێستا پێویستى به‌و كه‌سانه نه‌بووه له ڕه‌مه‌زاندا فێرى چاكسازى و پاكسازى و ده‌ستپاكى و به‌رده‌وامى ده‌بن، چونكه كورد ده‌یه‌وێ به‌ره‌و ئاسۆ هه‌نگاو بنێت، بۆیه ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر پێویستى به‌كه‌سانى دامه‌زراو و به‌هێز و چاونه‌ترس هه‌یه.
لێره‌دا جێى خۆیه‌تى باسى سه‌رپۆشه جوان و قه‌ڵغانه به‌هێزه‌كه‌ى ئیڕاده‌ى خواویستانهى خوشكان بكه‌م، كه له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا ئافره‌تان خۆیان باڵاپۆش ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌ڵێم پیرۆزتان بێت... پیرۆزتان بێت... جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى خواى باڵاده‌ست. ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م، هیوادارم پێش ته‌واوبوونى ڕه‌مه‌زان و هاتنى جه‌ژن، بیرێكى وردى ئیماندارانه‌ى لێ بكه‌نه‌وه و جارێكى تر ڕ‌ازى نه‌بن به لابردن و لادانى. هه‌روه‌ها له مانگى ڕه‌مه‌زان ئاگاداریى ڕۆژوو و عیباده‌ته‌كانمان بین، خۆمان نوردار بكه‌ین به نوورى قوڕئان و شه‌ونوێژ و خۆگرتنه‌وه له تاوانى ڕۆژه‌كانى و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا به‌رده‌وامى كه تاجه به‌سه‌ر هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كى جوان و په‌سه‌نده‌وه. خاوه‌نه‌كه‌ى براوه‌یه له دونیا و دواڕۆژدا، په‌روه‌ردگار ئه‌مانى خۆى پێ ده‌به‌خشێ و دڵخۆشى ده‌كا به‌چوونه به‌هه‌شت.
وه‌ك ده‌فه‌رموێت: «ان الذین قالوا ربنا الله ثم استقاموا تتنزل علیهم الملائكه ان لاتخافوا ولاتحزنوا وابشروا بالجنه...»
با هه‌موولایه‌كمان دواى ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بین و نه‌سره‌وین تا ڕۆحمان بسره‌وێ و بۆ هه‌میشه ئاسووده و خۆشبه‌خت بێت. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن فرسه‌تى داین هه‌گبه‌ى ڕه‌مه‌زان بگه‌یه‌نینه ڕه‌مه‌زانى داهاتوو و نه‌هێڵین توێشووهكهمان دڕا‌و و پرتوكاو بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ڕه‌مه‌زاندا كه‌فاره‌ت و لێخۆشبوونى پهروهردهگارى تیا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. اللهم امین
بۆچوونه‌کان