به‌رپرسیاره‌تی و ڕێگاكانی به‌هێزكردنی ئه‌گه‌ر داوا له مناڵێك بكه‌ی كه ئاماژه به واتایه‌كی دروست له به‌رپرسیاره‌تی بكات، پێتان ده‌ڵێ به‌رپرسیاره‌تی واته: «كردنی كارێكی دروست» یا «ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه دایك و باوك داوا بكه‌ن» یا «به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانم». به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له كه‌سێكی عاقڵ بكرێ، به‌ڕاتان چ وه‌ڵامێك ده‌داته‌وه؟ له‌ڕاستیدا به‌رپرسیاره‌تی و به‌رپرسبوون، باسێكی بانتر له كار و ئه‌رك و ئیشه واجب و پێویسته‌كانی ژیانه. مرۆڤ به‌دوای واتادا ناگه‌ڕێ، به‌ڵكوو واتای ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپرسیاره‌تی، به‌ڵێنیی جێبه‌جێكردنی كارێك یا چه‌ند كارێكه.
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئاگاداری كار و كرده‌وه، پڕۆژه‌ی ئابووری و چۆنیه‌تيی ڕه‌وتی بڕیاردانی داموده‌زگا حكوومییه‌كان بن، هه‌روه‌ها ئاگایان له بارودۆخی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، ده‌بێ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گشتی به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ته‌واو و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقێكی به‌رزی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه، كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌كی بن له مه‌یدانی گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا. ئه‌م ئه‌ركه‌ی ئه‌وان، متمانه له ناو هاووڵاتیان و حكوومه‌تدا دروست ده‌كات.
خۆشەویستی زات یانی خۆویستی و خۆشویستنی جگە لە ئەوەش واته مرۆڤدوستی. دو ویست و خواستی سروشتییە کە بە کەشی حەکیمانەی ئیلاهی لە دەروونی تەواوی ڕۆڵەکانی مرۆڤدا بەدی هاتووە. هەر یک لەو ویسته سروشتییانە، بەشێکی کاریگەری لە مسۆگەرکردنی بەختەوەری و کامەرانی مروڤ هەیە و دەبێت لە جیگای خۆی ڕازی بکرێت.
هەوەڵ جار بوو کە ناوی تۆم دەبیست، چکۆڵە بوومؤ، پێیان کوتم کە تۆ بە جانتایەکی پڕ لە حەتحەتۆکە(ئەسباب بازی) لە کولانەی ماڵەکانەوە دێیە ژوورەوه! لە دڵەوە ئارەزووم دەکرد کە بتبینم!
ئەو شەوە گەرچی ماڵی ئێمە کولانە و ئاورگەی نەبوو، بەڵام هەر چاوەڕێ بووم کەتۆ بێیتە خوارێ، گەرچی ئەمزانی سەربانی ماڵی ئێمە ناتوانێ کەژاوە و گوریس و نێرییەکێوییەکانی تۆ ڕابگرێ!
دەستەواژەی (بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە) لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لەلایەن هەندێک پیتۆڵی ئەورووپییەوە وروژێنرا، یەکێک لەوانە: دەروونناس و بیرمەند (جۆن دیوی ١٨٥٩ - ١٩٥٢) ئەمریکی بوو، کە یەکێک بوو لە ڕابەرانی فەلسەفەی براگماتی. لەو کاتەوە ڕەخنەگرانی دەروونناسيی و کۆمەڵناسيی، وەک بەشێکی گرنگی بواری مروڤناسیی، توێژینەوەی زۆریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە و نزیک بووەتەوە لە زانستێکی سەربەخۆ.
بیری ڕه‌خنه‌گری به واتای توانایی له ڕوون و ئاوه‌زمه‌ندانه بیركردنه‌وه دایه و تێگه‌یشتن، پێوه‌ندیی ژیربێژانه‌ی نێوان بیرۆكه‌كانه. بیری ڕه‌خنه‌گری له سه‌رده‌می یوونانی كۆنه‌وه به‌رباسی فیلسووفانێكی وه‌ك ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو بووه و تاكوو ئه‌و سه‌رده‌مه درێژه‌ی هه‌بووه. بۆ نموونه توانایی له ناسینه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست. بیری ڕه‌خنه‌گری له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆ و به لێوردبوونه‌وه پێناسه بكرێت.
بە شێوەیەکی گشتی بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ کۆمەڵگە، بەڵام لێرەدا لەسەر ئاستی تاک هەندێ سوودی بیری ڕەخنەیی دەخەینە ڕوو کە بۆچی بیری ڕەخنەیی گرنگە.
بەشی یەکەم:
١. کلیلی سەرکەوتنی پیشەیە (کار) «Keys For Career Success» بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ زۆرێک لە ڕێگاکانی کار و پیشە، نەک تەنها زاناکان بەڵکوو پارێزەران و پزیشکان و ڕۆژنامەنووسان و ئەندازیاران و ژمێریاران و لێکۆڵەران (شیکەرەوان) هەموویان پێویستە بیری ڕەخنەیی لە شوێنی خۆیان بەکار بهێنن.
بەوپەڕی دڵنیاییەوە دەکرێ بگوترێ بیری ڕەخنەیی کەفیلی پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی هەموو مرۆڤێکه و کەسانێک کەوا شارەزان لەم بارەوە سەرکەوتوون و تەنانەت ئەگەر کۆمەڵگایەک خاوەنی بیرمەندانی ڕەخنەیی بێت، زیاتر گەشە دەسێنێت و سەردەکەوێ. لەم وتارەدا بیری ڕەخنەیی و گرنکییەکەی و هەروەها پڕۆڤەیەکی له‌سەر باس دەکەین.
مادام چاکسازیی دینی، تێکەڵە بە پرسی سازاندنەوە، ھەر لەوێشەوە تێکەڵ بە چەمکی غوربەتیش دەبێ. غوربەت کە ئەزموونکردنی غەریبییە، ئاماژەیە بە دووری لە نیشتمان و زێد. لە دەقێکی فەرموودەی بەناوبانیشگدا کە موسلیم گێڕاویەتیەوە، غەریبی و ئیسڵاح بەیەکەوە بەستراونەتەوە و لانیکەم لە ساتەوەختێکی مێژوویی دیاریکراودا یەکتر تەواو دەکەن. فەرموودەکە باس لەوە دەکا، ئیسلام بە غەریبی دەستی پێ کردووە و غەریبیش دەبێتەوە، ئاواتیش بە پێگەی غەریبان خوراوە. واتە کەسانێکن خۆزگەیان پێ دەخورێت.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb