سەرەتا و یەکەم ئەرکی سەرشانی مرۆڤ ناسینی خوایە لەڕێگەی زانستەوە: «فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ»، دواتر ناسینی پەیام و پێغەمبەرەکەیەتی لەڕێگەی زانستی متمانە پێکراوەوە کە قوڕئانی پیرۆزە: «أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ» (ڕه‌عد/۱۹)، پاشان لەحیکمەتی دروستبوونی دونیا سەرنج بدەیت و لە سەرەنجامی کۆتایی خۆت ڕابمێنی؟ و بشزانی کرۆکی ئەو ئایینە چیە کە بڕیارە شوێنی بکەوی،
ئایا سەردەمی نوێ کوشتنی موڕتەد و دەسبڕینی دز و جەڵدەلێدان و ڕەجم و دابەشکردنی مرۆڤ بۆ ئەهلی زیمی و موسوڵمان و جیاوازی ژن و پیاو لە ماف و ئەرکدا هەڵدەگرێت؟
هەموومان لە قۆناغێکدا لەبەردەم پرسیارێکدا ڕاماوین، ئیسلاح لە کوێی ئاییندا بکەین؟ لە بنەڕەتەوە هەندێکمان پێیان وایە دینەکەی ئێمە ئیسلاح هەڵناگرێت، ئەوە دینەکانی ترن پێویستیان بە ئیسلاح بووە، چونکە ئەو دینانەی دی دینێکی بێ بنەما و لادراو بوون، ئەگەر نا دینی ئێمە خۆی وەزیفەی ئیسلاحکردنی عەقڵی ئێمەیە، بۆیە کاتێک بیر لە دینی خۆمان دەکەینەوە بە مەبەستی ئیسلاح، لە مەوقیعێکی هەڵە داین، بەهەڵە بیر دەکەینەوە، چونکە دەبێ بیر لە ئیسلاحکردنی عەقڵی خۆمان بکەینەوە بەدین، نەک بیر لە ئیسلاحکردنی دین بکەینەوە بە عەقڵ، ئەمە تایپێکی بەرفراوانە لەناو کان وونی شارستانییەتی ئیسلامی‌دا.
جـیـهـاد پێنج جۆری سەرەکی هەیە.
١. جهادی نەفس و هەوای خۆمان کە گەورەترین جیهادە و هەتا بەسەر حەز و هەوا و ئارەزوو و ڕیا و خۆدەرخستن و عوجب و خۆبەچاکزانین و کیبر و خۆبەزلزانیندا سەرنەکەوین، ناتوانین هیچ جۆرە جیهادێک بکەین، ئەویش بە پەروەردەکردنی لەسەر ئارامگرتن، لەسەر چاکەکردن و گوناه و خراپەنەکردن و ڕازیبوون بە قەدەری خوا.
له هه‌ندێك بواری ئیسلامدا ورده‌كاری ئه‌حكام و ته‌شریعات باس كراوه، به جۆرێك زانایان ڕای جیایان له باره‌یه‌وه نییه، له به‌ها و پره‌نسیپی گشتی هه‌یه له بواره‌كانی تر، پێویسته له‌سه‌ر شاره‌زایان په‌ره به په‌یڕه‌و و ئه‌زموون و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بده‌ن، ئه‌زموونی مرۆیی له‌هه‌ر شوێنێك بوو بیقۆزنه‌وه و بیگونجێنن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گه و مه‌قاسیده‌كانی ئیسلام.
لەم ڕۆژانەدا لە ڕێگەی سۆشیال میدایەوە هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە سەرۆکی فەڕەنسە، ماکڕۆن پشتیوانی لە ڕۆژنامەیەک کردووە بۆ بێ ڕێزیکردن بە پێغەمبەری موسوڵمانان. دیارە ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی ماکڕۆن، کاردانەوەی لێ کەوتەوە و هەستی موسوڵمانانی هەژاند و هەڵوێستی جۆراوجۆری بەدوادا هاتە ئاراوە. لەم پێناوەدا دەمهەوێ چەن خاڵێک پێشکەش بکەم:
یادى مه‌ولوود، یادێكى پڕ له وانه و عیبڕه‌تى مێژووى بانگه‌وازى ئیسلامیى، بگره مێژووى مرۆڤایه‌تییه، جێى خۆیه‌تى له ئاست ئه‌و یاده و ژیانى خاوه‌نى ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ و تایبه‌تمه‌ندیى ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار و ته‌مه‌نى پڕ خزمه‌ت و جیهاد و خه‌باتى بخرێته‌وه به‌رچاو.
یادى مه‌ولوود: یادى هاتنه دونیاى هه‌ڵگرى دوا په‌یامى خوایه بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌میزاد، هه‌تا هه‌تایه.
یادى مه‌ولوود: یادى ڕزگاركارێكه كه مرۆڤایه‌تیى له كۆیلایه‌تیى چه‌وسێنه‌ران ڕزگار كرد و به‌ره‌و لوتكه‌ى عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیى خواپه‌رستیى بردنى.
سەراپای مانگی مەولوود بە گشتی و ڕۆژی دوانزدەی ڕەبیعولئەووەل بە تایبەتی، وەرزی گەشانەوەی ڕوح و بووژانەوەی دڵ و پتەوکردنی باوەڕ و خزمەتکردنی درەختی ئیمانە، وەرزی گەڕانەوەیە بۆ ڕۆژێکی گەشی بێوێنە لە لاپەڕە پڕ لە سەروەری و زێڕینەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. وەرزی زمان شیرنکردنە بە فەرموودەکان و خۆجوانکردن بە ئاکار و ڕەفتار و ڕەوشتە جوامێرەکانی مەولوودە نازدارەکەی مانگی ڕەبیعولئەووەل.
هه‌موو پیاوێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵكه‌وتوو له جیهاندا، كه لێی ورد ئه‌بینه‌وه و ژیانی ئه‌خوێنینه‌وه، تێده‌گه‌ین كه گه‌وره‌یی و بلیمه‌تییه‌كه‌ی هه‌ر له‌یه‌ك ڕووه‌وه بووه، وه‌ك (سوقڕات) و (فیساگۆرس)ی یۆنانی و (كۆنفۆشیۆس)ی چینی و (شاملیۆن)ی ئه‌مریكایی و (میڕابۆ)ی فه‌ڕه‌نسی ، (كاریبالد)ی ئیتاڵی و (كوتم)ی هیندی كه هه‌ر یه‌كێك له‌مانه له تاقه شتێكا پسپۆڕ و لێهاتوو بووه.
به‌رپرسیاره‌تی و ڕێگاكانی به‌هێزكردنی ئه‌گه‌ر داوا له مناڵێك بكه‌ی كه ئاماژه به واتایه‌كی دروست له به‌رپرسیاره‌تی بكات، پێتان ده‌ڵێ به‌رپرسیاره‌تی واته: «كردنی كارێكی دروست» یا «ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه دایك و باوك داوا بكه‌ن» یا «به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانم». به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له كه‌سێكی عاقڵ بكرێ، به‌ڕاتان چ وه‌ڵامێك ده‌داته‌وه؟ له‌ڕاستیدا به‌رپرسیاره‌تی و به‌رپرسبوون، باسێكی بانتر له كار و ئه‌رك و ئیشه واجب و پێویسته‌كانی ژیانه. مرۆڤ به‌دوای واتادا ناگه‌ڕێ، به‌ڵكوو واتای ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپرسیاره‌تی، به‌ڵێنیی جێبه‌جێكردنی كارێك یا چه‌ند كارێكه.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb