ڕۆژوو به واتای چیه؟
ڕۆژوو به‌پێچه‌وانه‌ی واتا وشه‌ییه‌كه‌ی، ته‌نیا نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه نییه. به‌ڵكوو له ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕۆژوو واتایه‌كی بانتری هه‌یه؛ وه‌ك: نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه، دووری له پێوه‌ندی سێكسی، به‌كارنه‌هێنانی جگه‌ره و مادده هۆشبه‌ره‌كان و دووكه‌ڵه‌كان، خۆپاراستن له قسه‌ی پاشه‌مله و درۆ و بوختان و قسه‌ی نه‌شیاو به ماوه‌ی یه‌ك مانگ له بانگی به‌یانی تا نوێژی شێوان.
ڕۆژوو بریتییه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واو و ته‌كووز بۆ ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی مرۆڤ.
خوای گه‌وره بۆ هه‌ركام له په‌رستشه‌كان كۆمه‌ڵێ حوكم و یاسای داناوه كه ڕۆژووش یه‌كێك له‌وانه. بۆیه به‌پێویستمان زانی كه كورته‌یه‌ك له حوكم و یاساكانی ڕۆژوو به‌پێی فیقهی ئیمام شافعی بخه‌ینه به‌رده‌ستان.
فه‌زیله‌تی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان:
١- بۆنی زاری ڕۆژووه‌وان لای خوای گه‌وره له میسك و عه‌نبه‌ر خۆشتره.
٢- ده‌رگاكانی به‌هه‌شت (به‌هۆی زۆری كاره باشه‌كان) ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ (به‌هۆی دووری‌كردن له تاوانه‌كان) داده‌خرێن.
٣- لیلة‌القدر (شه‌وی دابه‌زینی قوڕئانی پیرۆز) له‌و مانگه‌دایه. خێر و پاداشی ئه‌و شه‌وه له هه‌زار مانگ باشتره.
٤- له‌و مانگه دڵه‌كان لێك نزیك ده‌بنه‌وه، بوغز و كینه و ڕق و... له‌ناو ده‌چێ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوا پته‌وتر ده‌بێ.
جۆره‌كانی ڕۆژوو:
١- ڕۆژووی واجب: ڕۆژووی واجب ئه‌و ڕۆژووه‌یه كه ده‌بێ حه‌تمه‌ن بگیردرێ و نه‌گرتنی تاوان هه‌ژمار ده‌كرێ كه بریتین له ڕۆژووی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووی كه‌فاره (كه‌فاره‌ی تاوانه‌كان) و ڕۆژووی نه‌زر.
٢- ڕۆژووی سوننه‌ت: ئه‌و ڕۆژووه‌ی كه گرتنی خێر و پاداشی هه‌یه و نه‌گرتنی تاوانێك هه‌ژمار ناكرێ كه بریتین له ڕۆژووی ڕۆژانی دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌وتوویه‌ك، ٩ و ١٠ی موحه‌ڕڕه‌می هه‌موو ساڵێ، ١٢ و ١٣ و ١٤ی هه‌موو مانگانی كۆچی مانگی و ٦ ڕۆژ له مانگی شواڵ(شه‌شه‌كانی دوای مانگی ڕه‌مه‌زان)، ڕۆژی عه‌ڕه‌فه(ڕۆژی نۆیه‌می مانگی زیلحه‌ججه)، ڕۆژووی مانگی شه‌عبان و ڕۆژی تاسووعا و عاشووڕا.
بنه‌ماكانی ڕۆژوو:
١- نییه‌ت: بنه‌مای هه‌موو په‌رستشه‌كان نییه‌ته كه دڵ و نییه‌تی خۆمان پاك بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و عیباده‌ته و ئه‌و ڕۆژووه ته‌نیا بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌جێ ده‌هێندرێ و هیچ مه‌به‌ستێكی تر له ئارادا نییه. بۆ نییه‌ت له دڵه‌وه بوترێ: نییه‌تم هه‌یه ڕۆژووی واجبی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به حازری بۆ خوای گه‌وره ده‌گرم.
٢- خۆپاراستن له شتانێك كه ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه: له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین.
هۆكاره‌كانی واجب‌بوونی ڕۆژوو:
١- ڕۆژوو له‌سه‌ر كه‌سێك واجبه كه موسوڵمان بێ و پێگه‌یشتوو و باڵغ و عاقڵ بێ.
٢- ڕۆژوو له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند تاقمه واجب نییه: بێ‌بڕوا، شێت و مناڵ.
فیدیه و یا گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژوو (قه‌زاكردنی ڕۆژوو):
١- پیاوان و ئافره‌تانی پیر و په‌ككه‌وتوو و نه‌خۆشانێك كه هیوای چاكبوونه‌وه‌یان نییه، كرێكارانێك كه له ته‌واوی ساڵ كاری قورس ده‌كه‌ن، ده‌توانن ڕۆژوو نه‌گرن و به‌جێی ئه‌و بۆ هه‌ر ڕۆژووه، خواردن بده‌نه نه‌فه‌رێكی هه‌ژار. (به‌قه‌ڕه/١٨٤)
٢- نه‌خۆشێك كه هیوای چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه و ڕێبوار و كرێكارێك كه ته‌نیا له به‌شێك له ساڵ كاری قورس ده‌كه‌ن (وه‌ك جوتیار و...) ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌ر ده‌توانن ڕۆژوو نه‌گرن، به‌ڵام گرتنه‌وه‌ی له مانگه‌كانی تردا واجبه.
٣- ڕۆژووگرتن بۆ ئافره‌تێك كه له سووری مانگانه و یا نفاس(قۆناغی دوای مناڵبوون) دایه، حه‌رامه و گرتنه‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و قۆناغه واجبه.
ئه‌و شتانه‌ی كه ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه:
١- خواردن و خواردنه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست
٢-ڕشانه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست
٣- كه‌وتنه عاده‌تی مانگانه (حیض) و مناڵبوون (نفاس)(ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له چركه‌ساته‌كانی كۆتایی ڕۆژیش دابێ)
٤- ده‌سپه‌ڕ (شاوه‌تهێنانه‌وه به ده‌ست)
٥- خواردن و قوتدانی شتانێكی جیا له خوارده‌مه‌نی
٦- جیماع (نزیكیكردنی ژن و مێرد)
سوننه‌ته‌كانی ڕۆژوو:
كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه پاداشی زۆرتری هه‌یه و نه‌كردنیان سزا و تاوانێكی نییه.
١- پارشێوكردن
٢- په‌له‌كردن له به‌ربانگكردنه‌وه
٣- خۆپاراستن له شتانێك كه له‌گه‌ڵ ڕۆژوو ناسازگاری هه‌یه (وه‌ك: چه‌ڵته‌بازی، جنێودان، پاشه‌مله، قسه‌هێنان‌وبردن، درۆ، چاو له نامه‌حره‌م كردن و...) ئه‌وانه ڕۆژوو به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆخۆیان كارانێكی ناپه‌سه‌ند و حه‌رامن.
٤- خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز
٥- به‌جێهێنانی نوێژی ته‌ڕاویح
٦- هه‌وڵدان بۆ عیباده‌تی زۆرتر له ده ڕۆژی كۆتایی ڕه‌مه‌زان
٧- خوێندنی نزای به‌ربانگ «اللهم لك صمت و بك امنت و علی رزقك افطرت، فتقبل منا انك انت السمیع و العلیم»
٨- غوسڵكردن و خۆشتن پێش تاوهه‌ڵاتن
٩- به‌ربانگكردنه‌وه به خورما.
ڕێپێدراوه‌كان (مباحات):
ئه‌و كارانه‌ی كه كردنیان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه
١- خۆشتن (حه‌مامكردن)
٢- چاوڕشتن و قه‌تره له چاوی كردن
٣- نینۆك‌كردن و ئیسلاح و كورتكردنه‌وه‌ی موی له‌ش
٤- ده‌رزی له‌خۆدان (ماسوولكه‌یی، ژێرپێستی و شینه‌ده‌ماری)
٥- مه‌زمه‌زه و ئاو له زاری وه‌ردان و بۆنكردن (هه‌ڵبه‌ت زێده‌ڕۆییكردن تێیاندا باش نییه)
٦- مسواك لێدان به‌بێ هه‌ویر
٧- بۆن، ته‌پوتۆزی ڕێ، تۆزی ئاردی، دووكه‌ڵ، ئاوی لووتی و سینگی كه چاره‌سه‌ر نابێ
٨- دواخستنی غوسڵی له‌شپیسی و سووری مانگانه و... بۆ دوای نوێژی به‌یانی (كێشه‌ی بۆ ڕۆژووه‌كه نییه، به‌ڵام بۆ نوێژه‌كه كێشه‌یه و نوێژه‌كه قه‌زا ده‌بێ)
یاسا: هه‌ر كارێكی كه به نه‌ئه‌نقه‌ست و یا به‌هۆی له‌بیرچوونه‌وه و یا له‌ڕووی ناچاری بكرێت، ڕۆژووی به‌تاڵ ناكاته‌وه.
بۆچوونه‌کان