ساڵی كۆچی هەڵگری دیوێكی قووڵی فیكری و ڕووگە گۆرینێكی بونیادی و ڕیشەیی بوو، وجوود خۆی كۆچە، ئەگەر لە نێوان نەبوونی یەكەم و چوونەوە و نەبوونی دووهەم شتێك هەبێت ئەوە كۆچە، ئێمە لە كۆچین، مرۆڤ بوونەوەرێكی پەنابەر و گەڕۆكە، مرۆڤایەتی بە پێوان و بڕینی ڕێگەی كۆچ دەبێت.
-كۆچ لە پێناو پەروەردەی ڕوحی، گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتی و عەدالەت؛
پێغەمبەر گیان كە كۆچی كرد، بۆ گەشە و گۆڕان و پەروەردەی ڕوحی و ئیمانی بوو، شوێنگۆرین و بەجێهێشتنی دۆست و بنەماڵەكەی هەڵگری كۆمەڵێك وانەی جوان بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لە ژیانی تاك و كۆمەڵگایه، موحەممەد(د.خ) هیجرەت بۆی وەك سەبجێكتیك بوو لە ژیانی پێغەمبەرایەتی، چونكە سەفەر و هیجرت و شوێنگۆڕێن بوو به هۆی كامڵبوونی پەیام و پەروەردەی ڕوحی و ئەخڵاقی و گەیشتن بە پلەی كەماڵ، وەك دكتۆر مستەفا مەلەكیان دەڵێ ئەوە شتێكی هاوكارییە، سەبجێكتە بەسەر جیهانبینی كەسی، سەفەر و هیجرەتی پەیامبەر و باشترین مەخلووقی خودا تەنیا ڕەهەندێكی سەبجێكتیڤی نییە، بەڵكوو لە یەك كاتدا هەم سەبجێكتیڤە هەم ئۆبژێكتیڤە، ئۆبژەكتیڤ بەو مانایەی كە گاریگەری و جەزبی هەیە بەسەر ژیانی تاك بەتاكی شوێنكەوتووان و پەیڕەوانی، ئەوانەی دەرەوی پەیامە جوانەكەی كۆچ و شوێنبڕین و شوێن جێهێشتنی که بۆ تەواوی مرۆڤایەتی سودبەخش بوو دیوە. ئۆبژێكتیڤەكەی هیجرتی پەیامهێنەریش لە بەدیهێنانی عەداڵەت و كەمكردنەوەی شەڕ و لابردن و كەمكردنەوەی ئازار لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی ئایینیبوو.
هیجرەت بۆ ئێستای ئێمە چ مانایەكی هەیە؟ هیجرەت لە ئێستادا بۆ ئیمە هەڵگری هۆکار و دەلالەتێکی قووڵه، لەبەر ئەوە دەبێتبێ شوێنگۆڕین هیجرەت بكەین، هیجرەت لە ئێستادا مانایەكی تری هەیە، هیجرەت بریتییە لە جێهێشتنی ئەو سەبجێكتیڤە نادروست و نارێكەی كە ئێمەی لە ڕەسەنی خۆمان دوور خستەوە، هیجرەت بریتییە لە ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئەسڵ و ڕیشەی مرۆڤایەتی، هیجرەت نوێكردنەوەی ئیمان و ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و جێهێشتن و دەركردنی ناڕەسەنایەتی لە خودی خۆمانه.
هیجرەت دەسبەردانە لە خودێكی ناڕێك و بەرزكردنەوەی قسەی حەق و خۆشویستنی حەق و وەستانەوە دژی دزی و جەردەی و ناعەداڵەتی و دژایەتی ناڕێكی و بێ سەروبەری.
بۆچوونهکان