له هێندێک له قۆناغه‌کانی ژیاندا، له‌وانه‌یه بڵێین که واتای ژیانی ئێمه چییه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش تا ئێستا بیرتان له‌و بابه‌ته کردۆته‌وه، نیگه‌ران مه‌بن که ته‌نیا نین. زۆرێک له خه‌ڵکی به‌دوای ڕێگایێک دان بۆ ژیانی واتادار. تێپه‌ڕاندنی ژیانێکی واتادار و بڕیاردان سه‌باره‌ت به واتاداری، پرسیارێکی کۆنه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و وتاره ده‌خوێننه‌وه، پێویسته خوازیاری به‌سه‌ربردنی ژیانێکی واتادار بن. به‌و حاڵه، مافی خۆتانه که بپرسن مه‌به‌ست له مه‌عناداری چییه و ئایا هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شێوازه بۆ ژیان، قازانجێکی هه‌یه؟ و ئایا پێشنێیاری کرده‌یی بۆ چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی واتادار هه‌یه؟
لێره‌دا به کورته‌یه‌ک له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌روونناسی که ئه‌و پرسیاره‌یان تاوتوێ کردووه و خاڵی ده‌ستپێکی سه‌فه‌ره‌که‌تان دابین ده‌که‌ن، ئاماژه ده‌که‌ین.
پێش ئه‌وه‌ی که ئاماژه به پێشنیاره‌کانی کرده‌وه‌یی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی ژیانێکی واتادار بکه‌ین، سه‌ره‌تا باس له مانای «مه‌عناداری» ده‌که‌ین و سه‌رنج ده‌ده‌ین که بۆچی ژیانێکی مه‌عنادار به‌نرخه و ژیانێکی له‌م چه‌شنه چ قازانجێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموونه هه‌یه.
بابه‌تی مه‌عناداریی ژیان له دوو بواری فه‌لسه‌فه و ده‌روونناسی سه‌رچاوه ده‌رگرێت. پرسیاری فه‌لسه‌فی «واتاداری له ژیاندا» به گشتی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی واتای ژیان و ڕۆڵی ئێمه له‌و بواره‌دا چڕ بۆته‌وه، ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره پێوه‌ندییه‌کی به‌و بابه‌ته‌وه نییه، وه‌ک ده‌روونناسێک ناتوانین له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا به‌شداری بکه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دووهه‌مین به‌شی ئه‌و پرسیاره، واته چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی واتا له‌ژیاندا، پرسیارێکی ده‌روونناسییه و زۆرتر جێی سه‌رنجی ئێمه‌یه.
بابه‌تی ده‌روونناسی
له‌هێندێک له قۆناغه‌کانی ژیان له‌گه‌ڵ چه‌شنێ له‌و پرسیارانه ڕووبه‌ڕوو ده‌بین:
بۆچی ئه‌و کاره‌م کرد؟
بۆچی پێم خۆشه ئه‌و کاره‌ی بکه‌م؟
چ کارێکم پێ خۆشه بیکه‌م؟
پێش ئه‌وه‌ی که بتوانین به پرسیاری چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی مه‌عنا وه‌ڵام ده‌ینه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بێ گرینگی به‌وه بده‌ین که مه‌به‌ست له واتا چییه. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌بواری ده‌روونناسی ده‌که‌ین. لێکۆله‌رانی ده‌روونناسی لێکۆلێنه‌وه‌کانیان به‌ره‌و ڕێچکه‌یێک ده‌به‌ن و واتاکانی ده‌روونناسی وه‌ک شادمانی، خه‌مۆکی و هۆش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. به‌ڵام ده‌بێ سه‌ره‌تا پێش هه‌ڵسه‌نگاندنی، واتاکان بناسرێن.
هه‌رچه‌ند واتای «مه‌عنا» زۆرتر له‌گه‌ڵ واتاکانی وه‌ک ئامانج، یه‌کیه‌تی و به‌خته‌وه‌ری تێکه‌ڵ ده‌بێ، هێندێک له توێژه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌و واتایانه ناگۆڕدرێن، به‌ڵکوو پێوه‌ندییه‌کی ئاڵۆزیان هه‌یه و به‌شێوازێکی جیا له یه‌کترین. بۆ نموونه، ئیستگر، فه‌رازیر، ئوویشی و کالێر (٢٠٠٦) ده‌ڵێن که واتا له دوو بواری سه‌ربه‌خۆی یه‌کیه‌تی و ئامانج پێک دێ. یه‌کیه‌تی به چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی ئێمه به ژیان ئاماژه ده‌کا، له‌کاتێکدا ئامانج سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستێکه که بۆ ژیان هه‌مانه.
ڕه‌کێر و وانگ (١٩٨٨)به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه دێننه‌وه که مه‌عناداری یا به‌هره‌مه‌ندی له شێوازێکی سێ لایه‌نه پێک دێ که بریتین له یه‌کیه‌تی، ئامانج و واتا یا گرینگی، باشتر ڕوونی ده‌کاته‌وه. گرینگی به‌واتای ئه‌و ڕاستییه‌یه که ژیانی ئێمه ژیانێکی به‌هاداره و ژیان، به‌های سرشتی هه‌یه. ئه‌و سێ واتایه له‌گه‌ڵ یه‌ک، له دروستکردنی هه‌ستی واتاداردا ڕۆڵیان هه‌یه.
له هێندێک لێکۆڵینه‌وه‌کاندا یه‌کیه‌تی، ئامانج و گرینگی وه‌ک پڕۆسه‌ی بزواندن و ناسین که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه. به‌تایبه‌ت، هینتزلمه‌ن و کینگ (٢٠١٤) نموونه‌یه‌ک به سێ نیشانه‌ی ئامانج، گرینگی و هه‌ستی ژیان پێشنیار ده‌که‌ن. دوو نیشانه‌ی سه‌ره‌تا بزوێنه‌رن و به‌ڕیز هاوواتان له‌گه‌ڵ ئامانج و گرینگی، له‌کاتێکدا نیشانه‌ی سێهه‌م، نیشانه‌یێکی ناسین و شێوازێکن له گرینگی.
ئه‌و سێ نیشانه له‌لای یه‌کتر ده‌بنه هۆی هه‌ستێکی واتادار. به زانینی ئه‌وه‌یکه مه‌عناداری له سێ بواری دیاریکراودا به‌ده‌ست دێن، وه‌رن له‌و ڕێگایانه‌ی که ده‌توانین واتای خۆیان وه‌دۆزن، بگه‌ڕێین.
پێنج شێواز بۆ به‌ده‌ستهێنانی واتای خۆی
چۆن ده‌توانین بۆ به‌ده‌ستهێنانی واتای خۆمان هه‌نگاو بنێین؛ هیچ ده‌رمانێکی تاک بۆ هه‌ستی ژیانی بێ‌واتا نییه. به‌ده‌ستهێنانی واتا له ئاکامدا وه‌ک سه‌فه‌رێکه بۆ ئێوه، ئه‌و شته‌ی که بۆ من واتای هه‌یه، له‌وانه‌یه بۆ ئێوه واتای نه‌بێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئه‌وه به‌و مانایه نییه که شێوازه‌کانی به‌کارهاتوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی واتا سوودمه‌ند نه‌بن. ویکتۆر فرانکێل پشتیوانی له‌و واتایه ده‌کا که به‌ده‌ستهێنانی واتا سه‌فه‌رێکی تاکه‌که‌سییه. ئه‌و له کتێبی «گه‌ڕان بۆ واتا له لایه‌ن مرۆڤه‌وه»دا ده‌نووسێ: مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ژیان، دۆزینه‌وه‌ی واتا و تێکۆشانی سروشتییه، نه‌ک «ئاوه‌زمه‌ندی که‌م به‌ها». ئه‌و واتایه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه تاک و تایبه‌ته که ده‌بێ به ته‌نیایی له لایه‌ن خۆیه‌وه پێک بێ، ته‌نیا له دۆخێک‌دا به گرینگییه‌ک ده‌گا که ئیڕاده‌ی خۆی به‌ستراوه به واتا بێ. (فرانکێل،١٩٥٩،لاپه‌ڕه‌ی ٩٩)
به‌و تێبینییه ده‌توانین بۆ به‌ده‌ستهێنانی واتا، پێشنیاره‌کانی خواره‌وه ڕه‌چاو بکه‌ن:
١- پته‌وکردنی شه‌وقی ئامانج
والراند (٢٠١٢) ده‌ڵێ که هاندان یا تامه‌زرۆیی، ده‌بێته هۆی ویست و حه‌زی ئێمه بۆ چالاکییه‌کان. خوازیاری چالاکییانێک که ده‌بنه هۆی له‌شگرانی (وه‌ک شتنی قاپ) به‌سوود، له‌کاتێکدا تامه‌زرۆیی هێزی بزوێنی ئه‌و چالاکییانه‌یه که بۆ ئێمه گرینگه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تامه‌زرۆیی ده‌کرێ ئه‌رێنی یا نه‌رێنی بێ. تامه‌زرۆیی نه‌رێنی که ئاماژه به شتانێکی گوماناوی ده‌کا، ناپه‌سه‌نده و ده‌بێته هۆی کرداری ناشایست. پێویسته له‌و تامه‌زرۆییانه خۆمان بپارێزین. له لایێکی تر تامه‌زرۆیی ئه‌رێنی یا په‌سه‌ند، چاکسازی له ڕه‌وشت و کرداری ئێمه‌دا به‌دی دێنی و ده‌بێته هۆی کرده‌وه‌ی باشتر.
والراند به‌وه گه‌یشتبوو که ئه‌و که‌سانه‌ی که پێوه‌ندییه‌کی ڕێکوپێکتریان له‌گه‌ڵ خواسته‌کانیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ که‌سانێک که خواسته‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ که‌سانی دی دابه‌ش ده‌که‌ن، زۆرتر پێوه‌ندییه‌کی پته‌وتریان هه‌یه.
٢- په‌ره به پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیتان بده‌ن و به‌هێزی بکه‌ن (ئامانج، گرینگ)
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سانی دی و پاراستنی ئه‌و پێوه‌ندییانه، شێوازێکی جێمتمانه بۆ په‌ره‌دان به هه‌ستی واتادارییه. (هاینتزلمان و کینگ ٢٠١٤) که‌سانێک که ئاماژه به پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌متر، ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی ده‌که‌ن، ڕاپۆڕتی که‌متریش له مه‌عناداری بڵاو ده‌که‌نه‌وه. (ویلیا‌م، ٢٠٠٧) هه‌روه‌ها به وته‌ی والاراند (٢٠١٢) خستنه‌به‌رچاوی خواسته‌کان له‌گه‌ڵ تاقمێک له که‌سانێکی هاوفکر یارمه‌تییه‌کی زۆرتر به خواسته‌کانی هاوده‌نگ ده‌دا که به نۆره‌ی خۆی ده‌توانێ هه‌ستی مه‌عناداری به‌دی بێنیت.
٣- ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی که ده‌بنه هۆی زۆربوونی هه‌ستی هۆگری ئێوه (گرینگی):
هه‌رچه‌ند پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی گرینگه، به‌ڵام هه‌موویان یه‌کسان نین. حه‌تمه‌ن جه‌خت بکه‌نه سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی که هه‌ست ده‌که‌ن تایبه‌ت به ئێوه‌یه. (لامبێرت و هاوکاران ٢٠١٣) شوێنێکی که هه‌ست ده‌که‌ن پێتان خۆشه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه هاوده‌نگ بن.
به‌شداربووانێک که داوایان لێ کرابوو بیر له که‌سانێک بکه‌نه‌وه که هه‌ستیان ده‌کرد پێوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه، پله‌ی به‌رزتریان له مه‌عناداری هه‌بوو، به‌رامبه‌ر به‌شداربووانێک که که‌سانێکیان بیر ده‌هاته‌وه که یارمه‌تیان دابوون یا پشتیوانیان لێ کردبوون، یا شتانێک که ستایشی سازێنه‌ر یا وته‌گه‌لی بایه‌خداری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزیان وه‌رگرتبوو. ئه‌و به‌ڵگانه هه‌روه‌ها به ئاسه‌واری نه‌رێنی ترس له واتا گرێ دراوه، (ویلز ٢٠٠٧) ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌که‌ن که پێوه‌ندیتان به شتێکه‌وه نییه، هه‌ست به مه‌عناداری که‌متر ده‌که‌ن.
٤- ده‌روونی خۆتان هه‌ڵسه‌نگێنن (یه‌کگرتوویی)
لێکۆڵینه‌وه‌کانی تاقیکاری ئه‌زموونی، پێوه‌ندی ناجێگیری نێوان ڕۆحیه‌ی سازێنه‌ر و هه‌ستی واتابه‌خشیان نیشان داوه: وه‌به‌رنانی دۆخێکی ئه‌رێنی ده‌بێته هۆی ڕاپۆڕتی زۆرتر له واتا. (بۆ زانیاری زۆرتر چاو له هینتزلمان و کینگ بکه‌ن، ٢٠١٤)
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆحیه‌ی ئێوه له‌وانه‌یه دژوار بێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شێوازی وا هه‌یه که ده‌توانن که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن، بۆ نموونه؛ بۆ ئه‌و شتانه‌ی حه‌زتان لێیه بیکه‌ن و بۆ ڕابواردنه‌کانتان کات ته‌رخان بکه‌ن، به‌ڕاده‌ی پێویست بخه‌ون، به‌رده‌وام وه‌رزش بکه‌ن، به شێوازێکی ته‌ندرووست بخۆن و گه‌شه به مه‌عناداری خۆتان بده‌ن.
٥- ده‌ورووبه‌ری خۆتان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن (یه‌کگرتوویی)
به‌ڵگه هه‌یه که نیشانی ده‌دا شوێنکارێکی یه‌کگرتوو له‌ڕووی ناسینه‌وه ده‌توانێ ببێته هۆی چوونه‌سه‌ری پله‌کانی واتاداری. (هینتزلمان و کینگ، ٢٠١٤)
هینتزلمان و کینگ پێشنیار ده‌ده‌ن که شێواز و نموونه‌کان (که ده‌کرێ ئاماژه به ڕه‌فتاری خۆتان و بنه‌ماڵه‌تان بکرێ)، ڕاوه‌ستانی کات و شوێنکاری خاوێن هه‌موویان ده‌توانن ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که زیاتر هه‌ست به دۆخی ده‌ورووبه‌ری خۆتان بکه‌ن و ئه‌ویش به‌نۆره‌ی خۆی هه‌ستی مه‌عناداری به‌ریته‌سه‌ر.
هێندێ شێوازی ساده بۆوه‌یکه دۆخناسییه‌کی یه‌کگرتوو بخاته مێشکه‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه شێوازێکی نه‌گۆڕ بگرنه‌به‌ر، کاته‌کانتان بۆ کاری چاوه‌ڕواننه‌کراو به‌رنامه‌ڕێژی بکه‌ن (وه‌ک «نائاسایی» که له ڕێی نامیلکه ئێلێکترۆنییه‌کان ده‌نێردرێن). به شێوازێکی جددی «کاتی خانه‌نشینی» بۆ وه‌رزش و ئه‌و شتانه‌ی که حه‌زتان لێیه‌تی به‌رنامه‌ڕێژی بکه‌ن و شوێنێکی ڕێکوپێکتان هه‌بێ. (به واتایێکی تر، ئێوه نابێ ته‌واوی پیاڵه پیسه‌کانی که قاوه‌تان پێ خواردۆته‌وه، له‌سه‌ر مێزه‌که‌تان دانێن.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ته‌ک چاوه‌ڕوانییه‌کانی دۆخی خۆتان ناڕێ مه‌بن. کێشه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو دێنه دی، مناڵه‌که‌تان تووشی گرفت ده‌بێ، له‌وانه‌یه کارتۆنێک هێلکه‌تان له‌ده‌ستی بکه‌وێته حه‌رزی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌پێشتر ئاماده‌یی ئه‌وه‌تان هه‌بێ که کۆنتڕۆڵتان به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر و دۆخی خۆتاندا هه‌یه، ئه‌و شتانه کاریگه‌ری نه‌رێنی که‌متریان ده‌بێ.
دۆزینه‌وه‌ی واتا، وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئێوه‌یه
دۆخ و ئه‌زموونه‌کانی ژیانمان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌ن، گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێ: قۆناغه‌کانی ژیان هه‌ر وه‌ک دایک و باوک و هه‌روه‌ها گۆڕانکاری پیشه‌یی تێپه‌ڕ ده‌که‌ین و هه‌ر قۆناغه‌ش کێشه و ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تیمان نیشان ده‌دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌ن، خه‌ساره‌تی زۆرمان پێ ده‌که‌وێ، له‌وانه‌یه دایک و باوک و هاوبه‌شی ژیانمان له‌ده‌ست بده‌ین، ڕوخسارمان چرچولۆچی تێ که‌وێ و یا تووشی نه‌خۆشی بین. واتای کلیشه‌یی گه‌وره‌ساڵی، که‌سێکه که لاوازه و پێویستی به ئاگادارییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ته‌مه‌نی له‌سه‌رتر به واتای ژیانی که‌م واتا یا بێ‌نرخ نییه.
له‌ڕاستیدا زۆرێک له که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان، ژیانێکی زۆر دوورودرێژ و سه‌رقاڵ تاقی ده‌که‌نه‌وه و ژیاننامه‌ی ده‌روونناسی گه‌شبینی ئه‌وان، وه‌ک به‌ربه‌ستێک له‌ئاست نه‌خۆشی، ته‌نیایی و خه‌مۆکییه. به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی سه‌د ساڵه، خاوه‌ن ڕوانگه و تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی زۆر ئه‌رێنین و پێناسه‌یێک له که‌سایه‌تی نه‌رێنیان نییه.
ئه‌وانه زیاتر له سه‌دساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه، ئارامی و ئاسووده‌یی زۆرتریان هه‌یه (ساموئلسوون و هاوکاران،١٩٩٧) گرینگییه‌کی زۆر به پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووداوه‌کان ده‌ده‌ن (وانگ و هاوکاران، ٢٠١٤) به‌گشتی، ڕوانگه‌یێکی ئه‌رێنیتریان بۆ ژیان هه‌یه (وانگ و هاوکاران،٢٠١٤) و دڵه‌ڕاوکه‌ی که‌متر ده‌رده‌بڕن (ساموئیلسوون و هاوکاران،١٩٩٧)
ئه‌و پێناسه و ڕوانگانه‌ی سه‌رده‌می پیریی ئه‌رێنی، هاوکات له‌گه‌ڵ هێندێک تایبه‌تمه‌ندی نه‌رێنی، وه‌ک قه‌ڵخانێکن که له‌به‌رامبه‌ر خه‌مۆکی، نه‌خۆشی و ته‌نیایی ده‌مانپارێزیت. (جاپ، پارک، لهرفلد و پاگی، ٢٠١٦؛ کیس ٢٠٠٠) و یارمه‌تی به مانه‌وه‌ی سه‌دساڵه‌کان ده‌دا.
گۆڕانکاری له‌نه‌کاوی پێناسه‌کانی که‌سایه‌تی ئێوه دژواره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌کرێ به‌یارمه‌تی پزیشکی ده‌روونناس که له بواری چاره‌سه‌ری ده‌روونی ناسینی-ڕه‌فتاری ڕاهێنانی بۆ کراوه، نموونه‌ی فکری خۆتان بگۆڕن. پزیشکی ده‌روونناس ده‌توانێ بۆ ناساندن و گۆڕینی نموونه‌ی نه‌رێنی بیر و ڕه‌فتار و هه‌روه‌ها دانانی نموونه‌یێکی ئه‌رێنی یارمه‌تیتان بدات.
له‌گه‌ڵ شوناسی ده‌روونناسی که‌سه به‌ساڵاچووه‌کان، توێژه‌ران هه‌روه‌ها نیشانیان داوه که به‌ساڵاچووان به شێوازێکی زۆر باش ئه‌زموونه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به‌نرخ ده‌زانن و چالاکوانانه له پێشهاته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شداری ده‌که‌ن. (وانگ و هاوکاران، ٢٠١٤)
پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ، به‌تایبه‌ت دوای خانه‌نشینی بۆ که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان دژواره، چونکه «شوێنی سروشتی» بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سانی تازه وه‌ک شوێنی کار نامێنێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌وه به‌و واتایه نییه که هیچ ڕێگایه‌ک بۆ چاوپێکه‌وتنی که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ که‌سانی تازه و پێوه‌ندی تازه نییه.
له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی، کاتی زۆرتر پێک دێ و له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تێکی نوێ بۆ ڕابواردن یا خواستی تازه بێته به‌رده‌ست. له به‌شی پێشتر به‌کورتی ئاماژه‌مان پێ دا که به‌ده‌ستهێنانی تامه‌زرۆیی، یه‌کێک له ڕێگاکانی په‌ره‌دان به واتایه. والرند (٢٠١٢) به‌کورتی باس له ڕۆڵێک ده‌کا که هاندان له گه‌شه‌ی تامه‌زرۆییدا ده‌یگێڕێ و ئه‌وه‌یکه چۆن تامه‌زرۆیی ده‌بێته هۆی ژیانێکی واتادار.
ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌نترن، له‌وانه‌یه ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی باشتر بێ بۆ ژیانتان. ئه‌وه نێوان هه‌ستی نه‌رێنی و ئه‌رێنی جیایی داده‌نێ. (والراند و هاوکاران، ٢٠٠٣) هه‌سته‌کانی نه‌رێنی ناپه‌سه‌ندن و ده‌بنه هۆی ڕه‌فتار و ئاکاری ناجوان و ناپه‌سه‌ند و ده‌بنه به‌ربه‌ست له کردار و بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌مان، ده‌بێ خۆمان له‌و هه‌ستانه بپارێزین.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ستی ئه‌رێنی هه‌ڵقوڵاوه له پێوه‌ندی ئه‌رێنی که به چالاکییانێکی تایبه‌ت به‌ده‌ست هاتوون و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ستانه، ئه‌و چالاکییانه‌ن که بۆ ئه‌و کاته ده‌یاندۆزینه‌وه تاکوو سه‌رمایه‌گوزارییان بکه‌ین و خۆمانی پێ بنوێنین. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حه‌زتان له وێناکێشانه، دوای ته‌واوبوونی وێنه‌کێشانه‌که، هه‌ست به خۆشی و چێژێکی زۆر ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه ئه‌و حه‌ز و چێژه له تێگه‌یشتن له شوناسی خۆتان هه‌ست پێ بکه‌ن (بۆ نموونه ده‌توانن خۆتان وه‌ک یه‌ک یاسا ڕه‌چاو بکه‌ن). وێناندنی چالاکی له تێگه‌یشتنێکی خۆوێناکردنی ئێوه، یه‌که‌م هه‌نگاو به‌ره‌و خووخده‌ی به‌رزه. (پاک،٢٠١٨)
شێوازی دووهه‌می حه‌ز که والرند وه‌ک «هه‌سته‌کانی هاوئاهه‌نگ» ئاماژه‌یان پێ ده‌کا (والرند٢٠١٢، لاپه‌ڕه‌ی ٤٨) ڕۆڵێکی گرینگی له چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی واتا له ژیانی ئێمه‌دا ده‌گێڕیت.
ئه‌و هه‌سته ئه‌رێنییانه، نرخی گه‌شه‌یان هه‌یه، چونکه نه‌ک هه‌ر یارمه‌تی ئێمه ده‌ده‌ن تاکوو واتا بۆ ژیانمان بدۆزینه‌وه، به‌ڵکوو به‌ته‌مه‌نه‌کانیش که جۆرێک حه‌ز و خواستیان هه‌یه، له پێوه‌ره‌کانی بێهزیستی ده‌روونناسی، ده‌ره‌جه‌ی بانتریان هه‌یه. ڕه‌زامه‌ندی زۆرتر له ژیان، ته‌ندرووستی باشتر، واتای بانتر له ژیان و دڵه‌ڕاوکێ و خه‌مۆکی که‌متریان هه‌یه به‌ڕێژه‌ی که‌سانێکی به‌ته‌مه‌نی که حه‌زێکیان نییه. (ڕێسوو و والراند ٢٠٠٣ به وته‌ی والراند ٢٠١٢)
به‌کورتی پێده‌چێ که به‌ته‌مه‌نه‌کان زه‌ینییه‌ت و پێناسه‌ی ده‌روونناسی ئه‌رێنیگه‌رایان بوێت و گرینگی به پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بده‌ن. ئه‌و هۆکارانه له‌وانه‌یه یارمه‌تی ژیانی درێژتر و واتادارتر بدا و له نه‌خۆشی و خه‌مۆکی بیپارێزێ. ڕاهێنانی حه‌ز و ڕابواردن، ڕێچکه‌یێکی دیکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی واتا له ژیانی ئێوه و دژی هه‌ست و بیری نه‌رێنییه.
ئێستا چۆن ده‌توانن به زۆربوونی ته‌مه‌ن، واتا له ژیانمان بدۆزينه‌وه؟
پێڕستی خواره‌وه ده‌توانێ هێندێک ڕێنماییتان پێ بدا:
١- بۆ هاوڕێیان، بنه‌ماڵه و ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی کات ته‌رخان بکه‌ن.
خافڵبوون له‌و پێوه‌ندییانه به قازانجی ته‌نیایی (که ئه‌وه‌ش زۆر گرینگه) یا کاره خێرا ئاسانه‌کانه، به‌ڵام په‌ره‌دان به‌و پێوه‌ندییانه له درێژخایه‌ندا کاریگه‌ری ئه‌رێنیتری هه‌یه. ئه‌گه‌ر که‌سێکن که هاوڕێیان یا بنه‌ماڵه‌ی خۆتان فه‌رامۆش ده‌که‌ن، بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک به ڕۆژژمێرتان زیاد بکه‌ن.
٢- هه‌ر ئێستا بۆ په‌ره‌دان به ڕابواردن یا حه‌زێکی تازه ده‌ست پێ بکه‌ن.
کاتێک بۆ حه‌زی تایبه‌تی خۆتان ته‌رخان بکه‌ن و پابه‌ندی ئه‌و کاته بن. ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ژیانتان هه‌یه، داوای لێ بکه‌ن که به‌رپرسیاره‌کانتان له‌و کاته به‌ئه‌ستۆ بگرێ تاکوو بتوانن خواسته‌کانتان ڕاسپارده بکه‌ن.
٣- ئه‌وه‌ی خۆشحاڵتان ده‌کا، ده‌ریبڕن.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی سه‌رگه‌رمییه‌کن، له‌وانه‌یه به ده‌ربڕینی ئه‌و سه‌رگه‌رمییه‌ی که چێژی لێ ده‌بینن، یارمه‌تیده‌ر بێ. پێداچوونه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌یه‌ک له‌نه‌زه‌ر بگرن، یا سه‌باره‌ت به یاری خۆتان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانتان، هاوڕێیان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌تان قسه بکه‌ن. باسکردنی ئه‌وه‌یکه بۆچی چێژ له‌و یاره‌ییه وه‌رده‌گرن، یارمه‌تی ده‌دا پێوه‌ندییه‌کی پته‌وتر و به‌چێژترتان له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه هه‌بێ.
٤- یاری خۆتان له‌گه‌ڵ که‌سانی دیش دابه‌ش بکه‌ن.
هه‌وڵ بده‌ن چه‌ند که‌سی هاوبیروڕای خۆتان بدۆزنه‌وه که ئه‌وانیش وه‌ک ئێوه له‌و شتانه‌ی که حه‌زتان لێیه‌تی، چێژی لێ ده‌به‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حه‌زتان له وێناکێشانه، ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ چوونه کلاسێکی هونه‌ری. یان له‌وانه‌یه بتانهه‌وێ که زمانێکی نوێ فێر بن، هه‌وڵ بده‌ن که‌سانێکی که ئه‌و زمانه فێر ده‌بن، بدۆزنه‌وه و پێکه‌وه چاو له فیلمێکی ئه‌و زمانه نوێیه بکه‌ن.
٥- به به‌شداری و سه‌رمایه‌گوزاری له کۆمه‌ڵگای خۆتان، ئامانجدار بن.
هه‌وڵی ساده وه‌ک سڵاو و وتووێژ له‌گه‌ڵ جیران، قسه‌کردن له‌گه‌ڵ فرۆشیاره‌کان له دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌ک و بازاڕه‌کانی ناوچه و به‌شداری له ڕووداوه‌کانی جیرانه‌کان یارمه‌تیتان ده‌دا که پێوه‌ندی زۆرترتان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا هه‌بێ.
به تێپه‌ڕینی کات، ئه‌و پێوه‌ندییانه قوڵتر و واتادارتر ده‌بن. هه‌روه‌ها بزانن که وه‌ک گه‌وره‌ترێک، ده‌توانن شتانێکی زۆر پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن. له مه‌ودای چه‌ند ئه‌زموونێکی ژیان، بڕیاری کاری و پیشه‌یی، بڕیاری کاری و خێزانی و زانستی بایه‌خدارتان هه‌بێ که پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگای بکه‌ن.
ئه‌و ئاکامانه نیشانی ده‌ده‌ن که که‌سه به‌ساڵاچووه‌کان به‌رده‌وام له یارییه‌کانی که حه‌زیان لێیه، به‌شداری ده‌که‌ن و پێوه‌ندییه‌کی ئه‌رێنی و په‌سه‌ند له‌گه‌ڵ حه‌ز و خواسته‌کانیان هه‌یه و له ڕوانگه‌ی ده‌روونناسییه‌وه، کارکردی باشتریان هه‌یه.
نۆ وته‌ی ئيلهام بەخش سه‌باره‌ت به مه‌عنا
هه‌ر کام له ئێمه هه‌ستیار بین و له سه‌فه‌ری ژیانی خۆماندا واتا و خۆگۆڕین بدۆزینه‌وه. (ئه‌لێکساندرا ئێستوودارد)
ژیان دژواره، نه ته‌نیا بۆ من یا نه‌خۆشانی دی. ALS ژیان بۆ هه‌مووان ئه‌سته‌مه. ڕێگای جۆراوجۆر بۆ به‌دیهێنانی ژیانێکی واتادار و بایه‌خدار بدۆزنه‌وه. چالاکییانێک ئه‌نجام بده‌ن که پێتان خۆشه و کاته‌کانتان له‌گه‌ڵ که‌سانێک که خۆشتان ده‌وێن، به‌سه‌ر به‌رن، به‌بڕوام ئه‌وه واتای ئه‌زموونێکی مرۆڤیانه بێ. (ئیستیو گلیسوون)
واتای ژیانی مرۆڤه‌کان له کات و دۆخی جۆراوجۆردا جیاوازه. که‌واته ئه‌وه‌ی که گرینگی هه‌یه واتای ژیان به گشتی نییه، به‌ڵکوو واتای تایبه‌تی که‌سێک له دۆخ و کاتێکی تایبه‌ت دایه. (ویکتۆر ئی. فڕانکێل)
من حه‌زم له ئیش نییه، که‌سیش ئاوا نییه، به‌ڵکوو من ئه‌وه‌ی که له ئیشدا هه‌یه، خۆشم ده‌وێ، شانسی خۆم خۆش ده‌وێ. هه‌قیقه‌تی خۆتان بۆ خۆتانه، نه‌ک بۆ که‌سانی دی، شتێکه که هیچ که‌سی دی هیچ کات ناتوانێ لێی تێبگات. ئه‌وان ته‌نیا نمایشیان ده‌وێ و هیچ کات ناتوانن ئه‌و شته‌ی که به‌ڕاستی واتای هه‌یه، ده‌ریببڕن. (جوزف کێنراد)
له‌و پێش فه‌ڕزه‌دا شتێکی مناڵانه هه‌یه که که‌سێکی دی به‌رپرسه له‌وه‌یکه واتا به ژیانی ئێوه بدات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ڕوانگه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌کان ئه‌وه‌یه که ژیانی ئێمه به‌و ڕاده‌یه واتادار و ته‌واو و سه‌رسامکه‌ره که بڕیار بده‌ین بۆخۆمان دروستی بکه‌ین. (ڕیچارد داوکینز)
هاوڕێیانی کۆن ده‌ڕۆن، هاوڕێیانی تازه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. وه‌ک ڕۆژه‌کان. ڕۆژێکی کۆن ده‌ڕوات و ڕۆژێکی تازه دێ. خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و شته واتادار بکه‌ن: هاوڕێیه‌کی واتادار یا ڕۆژێکی واتادار. (دالایی لاما چوارده‌هه‌م)
من بڕوام وایه که به‌رپرسیاره‌تیی مه‌عناداری یا بێ‌واتایی ژیان له‌ئه‌ستۆ ناگرم، به‌ڵام له‌ئاست ئه‌و شته‌ی له ژیانمدا به‌ده‌ستی دێنم، به‌رپرسم. (هه‌رمان هه‌سه)
ئه‌و ڕێژه پاره‌یه‌ک نییه که له ئاکامدا ٥ تا ٩ که‌سێک شادومان ده‌کا. شته‌که ئه‌وه‌یه که ئایا هه‌نگاوه‌کانی ئێمه، ئێمه ته‌واو ده‌کا یا نا. که‌واته مامۆستایێکی واتادار به. (مالکووم گه‌لدوول)
به‌رپرسیاره‌تی من له ژیاندا ته‌نیا زیندوومانه‌وه نییه. به‌ڵکوو پێشکه‌وتنه و بۆ ئه‌وه‌ش کاره‌کانم له‌گه‌ڵ که‌مێک حه‌ز و دڵسۆزی، گاڵته‌وگه‌پ ئه‌نجام ده‌ده‌م. (مایا ئانجێلۆ)
سه‌رچاوه‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ئه‌رینیگه‌را.
به‌ده‌ستهێنانی واتا له ژیاندا، سه‌فه‌رێکه که ده‌توانێ به شتێکی ساده وه‌ک کاغه‌ز و پێنووس، بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ و یه‌کێک له‌و دۆزیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ کرا، ده‌ست پێ بکات. یان سه‌فه‌ری ئێوه ده‌توانێ به چوونه‌ده‌ر له ماڵ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیران، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی تازه یا یارییه‌ک که ده‌تهه‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ی و به‌ڵام هیچ کات لێی نزیک نه‌بوویه‌وه، ده‌ست پێ بکات.
نووسه‌ر: دکتۆر ئالیشا نوورتجه
وه‌رگێڕ: به‌شی کوردی ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان