مه‌به‌ستمان له زاراوه‌ى (چاكسازی، Reform) له به‌كارهێناندا، ئه‌و مانایانه‌یه كه له زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراون. یه‌كێك له ماناكانی وه‌ك ئه‌وه‌ى له فه‌رهه‌نگی (ئۆكسفۆرد، Oxford)دا هاتووه، واته: (دروستكردنی گۆڕانكاری له شتێك‌دا، به‌تایبه‌ت له ده‌زگایه‌ك یان په‌یڕه‌وێكدا به مه‌به‌ستی باشتركردنی). هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگی (كه‌یمبریج، Cambridge)دا هاتووه: (ئه‌نجامدانی كارێكه له‌پێناو باشتركردندا، به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ى گۆڕینی ڕه‌فتاری كه‌سێك یان گۆڕانكاری له په‌یكه‌ری شتێك‌دا).
مانای چاكسازی واته دوباره شكڵپێدانهوهی شتێك یان ڕه‌فتار و په‌یڕه‌وێك، به ئاراسته‌ى هه‌مواركردن یان په‌ره‌پێدان نه‌ك ڕووخاندن و دوباره بونیادنانه‌وه. لێره‌وه چاكسازی سێ ئامانجی هه‌یه: (چاره‌سه‌رى كه‌موكورتی پێكهاته و په‌یكه‌ری داموده‌زگاكان، چاكسازی له به‌رنامه و په‌یڕه‌وی كارپێكراو، ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری هه‌ڵه‌ى كه‌سه‌كان).
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت له ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌خلاقیانه‌وه له چاكسازی بڕوانین، بۆیه پوخته‌ى تیۆره سه‌ره‌كییه‌كانی كایه‌ی (ئه‌خلاق، Ethics) ده‌ناسێنین، پرسی چاكسازی ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ئه‌و تیۆرانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: چاكسازی و تییۆری (فهزیلهتگهرایی، Virtue Ethics):
دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م تییۆره بریتییه له (ئه‌ره‌ستۆ، Aristotle )، پرسیاری سه‌ره‌كی بریتییه له: (چی ده‌كرێ له‌پێناو كه‌سێكی باش‌دا؟) واته جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بكه‌ری ئه‌خلاقمه‌ند، كه به‌گوێره‌ى ئه‌م تیۆره دروستكه‌ری كرده‌ى ئه‌خلاقیانه‌یه، خاوه‌ن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كه، ناویان ده‌نێت فه‌زیله‌تی ئه‌خلاقی، وه‌ك: دانایی، ئازایه‌تی، ڕاستگۆیی، دادگه‌ریی. ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن ئه‌خلاقی فه‌زیله‌تمه‌ندانه بوو، ئه‌وا له‌كاتی پێویستدا ئه‌خلاقیانه ڕه‌فتار ده‌كات! چاكسازی به‌پێی ئه‌م تییۆره گرێدراوه به كه‌سی چاكسازه‌وه، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی چاكسازی ده‌كا، ده‌بێـ خاوه‌نی فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌كان بێت، به‌و پێیه‌ى كه‌سێتی و ئه‌خلاقی كه‌سی چاكساز ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تدا، كه‌واته متمانه‌ی خه‌ڵك به چاكسازی له متمانه به كه‌سی چاكسازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت، به كورتی (چاكسازی به چاكسازان ده‌كرێـت!)
له هه‌رێمی كوردستاندا، ئیسلامییه‌كان به‌گشتی جا حیزبی و ڕێكخراو بن یان كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵگری بیری ئیسلامی، هه‌ڵگری ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ن بۆ ئه‌خلاقی چاكسازی، بۆیه له گوتاریاندا زۆرترین جه‌ختكردنه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر سیفه‌ته پێویسته‌كانی كه‌سی چاكساز له نموونه‌ى (ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی). له به‌رامبه‌ردا سیفه‌ته‌كانی كه‌سی گه‌نده‌ڵكار (درۆكردن، بهڵێنشكاندن، خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت) كه به جۆرێك له (نیفاق) وه‌سف ده‌كه‌ن، چونكه له ئه‌ده‌بیاتی ئایینی‌دا ئه‌و ڕه‌وشتانه وه‌ك سیفه‌ته‌كانی كه‌سی (دووڕوو، منافق) پێناسه كراون.
دووهه‌م: چاكسازی و تییۆری (ئهركگهرایی، Deontology Ethics):
دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م تییۆره بریتییه له (ئیمانۆیل كانت، Immanuel Kant) پرسیاری سه‌ره‌كی بریتییه له: (چ كردارێك ڕاست و دروسته؟) واته ئه‌م تییۆره جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر خودی كرداری ئه‌خلاقی، ئایا كردارێكی دیاریكراو له خودی خۆیدا دروست یان نادروسته، ئه‌گه‌ر كردارێك په‌سه‌ند بوو ئه‌وا له ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقیانه‌وه ئه‌ركی مرۆڤه ئه‌نجامی بدات، گرنگ نییه بكه‌ری ئه‌خلاقی كێیه یان ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی خوازراو یان خراپه.
به گوێره‌ى ئه‌م تییۆره چاكسازی له خودی خۆیدا كردارێكی دروست و چاكه، كه‌واته ئه‌ركی ئه‌خلاقییانه‌ى كه‌سی چاكسازه كه پێوه‌ی پابه‌ند بێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیدا بێ یان نا! هه‌روه‌ها ده‌بێ ئێمه چاومان له‌سه‌ر كرداره‌كان بێ نه‌ك كه‌سه‌كان، واته گرنگ نییه كه‌سێك خۆی چاكسازی ڕاسته‌قینه بێ، به‌ڵكوو گرنگتر ئه‌وه‌یه كرداری چاكسازی ئه‌نجام بدات، ئه‌م كرداره‌ی به دروست و په‌سه‌ند ئه‌ژمار ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له كرداره‌كانی تردا نادروست و ناپه‌سه‌ندیش بێت.
پابه‌ندبوون به تییۆری ئهركگهرایی كانتی به كارێكی سه‌خت و دژواره‌كان داده‌نرێت، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك به تییۆرییهكی ئایدیالیستی داده‌نێن، بۆیه له هه‌رێمی كوردستانیشدا كارێكی قورسه ته‌وژمێك یان حیزبێك یان كه‌سانێك به نوێنه‌رى ئه‌م تییۆره پۆلێن بكرێن، چونكه له كۆتاییدا ده‌كرێ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چاكسازی له‌به‌ر خودی خۆی نه‌بێت، به‌ڵكوو ڕه‌نگه به ئامانجێكی نزیك یان دوور مه‌ودا بێت!
سێهه‌م: تییۆری (سوودگه‌رایی، Utilitarianism):
به‌ناوبانگترین دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م تییۆره بریتین له (جێرمی بێنتام، Jeremy Bentham) و (جۆن ستیوارت میل، John Stewart Mill) پرسیاری سه‌ره‌كی بریتییه له: (چ شتێك به‌هادارتره؟) واته بۆ ئه‌ژماركردنی كردارێك به ئه‌خلاقی، نه بكه‌ری كرداره‌كه گرنگه، نه خودی كرداره‌كه‌ش پێوه‌ره، به‌ڵكوو ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه! به‌پێی ئه‌م تییۆره كاتێك كردارێك به دروست و ئه‌خلاقییانه ئه‌ژمار ده‌كرێ كه (گه‌وره‌ترین بڕی سوودی بۆ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك لێبكه‌وێته‌وه)، كه‌واته ئه‌گه‌ر چاكسازی وه‌ك كردارێك یان پرۆسه‌یه‌ك ببێته هۆی دابینكردنی گه‌وره‌ترین سوود بۆ زۆرینه‌ى خه‌ڵك، ئه‌وا وه‌ك كردارێكی دروست و په‌سه‌ندی ئه‌خلاقی ئه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته هۆی زیانی زۆرینه‌ى خه‌ڵك ئه‌وا به كردارێكی نائه‌خلاقی داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر له خودی خۆیشیدا كردارێكی دروست بێت!
به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م تییۆره له هه‌رێمی كوردستاندا كه‌سی چاكساز ده‌بێ بۆ به‌خته‌وه‌رى زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ی تێبكۆشێت، نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان به‌ره سیاسییه‌كه‌ی یان ڕه‌وته فیكرییه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌داخه‌وه دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان به پێچه‌وانه‌وه بووه، بۆیه ئه‌وه‌ى ده‌بینین له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن كه‌سانی جیاواز و خاوه‌ن پله و پایه‌ی جۆراوجۆره‌وه چاكسازی وه‌ك دروشم هه‌ڵكراوه، به‌ڵام له ئاستی واقیعدا دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشتووه!
شایانی ئاماژه‌یه به‌ده‌ر له ورده‌كاریی تییۆرهكان یه‌كه‌ى بنه‌ڕه‌تی ئه‌خلاق بریتییه له (ئیڕاده‌ى ئازاد، الإرادة الحرة، Free will) ئامانجی كۆتایی ئهخلاقمهندیش بریتییه له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به (به‌خته‌وه‌ری، السعادة، Happiness). كه‌سی چاكساز پێویستی به هێزی ئیڕاده و ئیڕاده‌ى ئازاد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی خۆی پیاده بكا، ژیانی گه‌له‌كه‌ی و بونیادی كۆمه‌ڵگاكه‌ی به بواره جیاوازه‌كانی (سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی)یه‌وه به ئاراسته‌ى به‌خته‌وه‌ریی په‌ره‌پێبدات. بێگومان ئه‌مه‌ش خوازراوی تییۆرهكانی ئه‌خلاقه به جیاوازی ورده‌كارییه‌كانه‌وه.
هاوكات گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری له خودی خۆیاندا كارێكی نائه‌خلاقین، كه‌سی ئه‌نجامده‌ریان به كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌خلاقی ناپه‌سه‌ند ئه‌ژمار ده‌كرێ، له‌ڕووی ئه‌نجامیشه‌وه هه‌میشه ناسه‌قامگیری و كاولكاری و پێشێلكردنی پێوه‌ره مرۆڤدۆستییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
نووسه‌ر: ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج
سه‌رچاوه: هه‌ژان
بۆچوونه‌کان