شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی 2ی به‌فرانبار له مزگه‌وتی ریساله‌تی ئه‌هلی سوننه‌ت له تاران، به ئاماده بوونی شارۆمه‌ندان به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕەسمی مەولوودنامە و ئونس لەگەڵ پێغەمبەر ی ئازیز (د.خ) بە ئامادەبوونی خەڵکی شاری ورمێ، مامۆستایان و بەرپرسانی شار، ڕۆژی چوارشەممە، 30 سەرماوەزی 1395 لە مزگەوتی «خاتم النبیین» خانەقای شارۆچکه‌ی شاریاری ورمێ بەڕێوه چوو.
له دانیشتنی گشتی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاحی شاری کرماشان، کە شەوی پێنج شەممە 9ی بەفرانباری ئەمساڵ بەڕێوە چوو، لە دکتۆر میقداد پیرساحێب، ئەندامی شۆڕای ناوه‌ندیی ئەم ڕێکخراوە مەدەنییه، به‌ھۆی وەرگرتنی پله‌ی «پڕۆفیسۆر»ی زانستە پزشکییه‌کانی زانکۆ کرماشان ڕێزگیرا.
قادر مەولانپوور، تەنیا بەجێماوی بنەماڵەیەکی شەھیدی کیمیابارانەکەی سەردەشت، پاش 30 ساڵ دووری، 11ی بەفرانباری ئەمساڵ لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دووه‌م کۆڕی قورئانی لە ژێر ناوی «نەوای دڵ» بە ئامادەبوونی چەن قورئانخوێنی بەناوبانگ و ھەندێ لە خوشکان و برایانی بڕوادار، پێنجشەممە 16ی بەفرانبار لە مزگەوتی «ئیمام غەزالی» لە گەڕەکی «حیکمەتاوا»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
ئایەتوڵڵا ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆکی لێژنەی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی حکوومەت، لە نەخۆشخانەی «تەجریش»ی تاران بە ھۆی وەستانی دڵ، ڕۆژی یەکشەممە 19ی بەفرانبار 1395ی ھەتاوی، لە تەمەنی 82 ساڵی، کۆچی دوایی کرد.
وانه‌كانی به‌خته‌وه‌ری وَ أََطِ,عُوا البَائِسَ الفَقِیرَ ... (حه‌ج:٢٨) تێكۆشان بۆدابینكردنی خوارده‌مه‌نی و پێداویستیی هه‌ژاره‌كان، هێما و نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری تاك و كۆمه‌ڵگایه ئاماده‌كردن: پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت - مه‌ڵبه‌ندی كوردستان
دەسته‌یه‌ک له لایه‌ن په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح، ڕۆژی پێنج شەممه، 23ی بەفرانباری ئەمساڵ، سەردانی مامۆستا محه‌مه‌د محه‌مه‌دی، ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەتی کرماشان کرد.
سەلاح قاسمیانی، ئەندامی شۆڕای ناوەندی جەماعەت، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ حیزبی یەکیەتی نەتەوەیی – لقی کوڕدستان کە ڕۆژی چوارشەممە 29ی بەفرانبار لە شاری سنە بەڕێوەچوو، جەختی کردە سه‌ر پێکھاتن و دەرکەوتنی حیزب و لایەنە سیاسییەکان.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb