دادگای پێداچوونەوە له وڵاتی میسر حوكمی 15ساڵ زیندانی (موحەمەد مورسی) سەرۆك كۆماری پێشووی میسري لابرد، لە ھەمان کاتیش‌دا به 35 ساڵ زیندانی هەتا هەتایی به‌سه‌ردا سەپێندرا.
له‌و دادگاییه‌دا شەش كەس له هاوبیرانى مورسى لەسه‌ر دۆسێى سیخوڕیكردن بۆ وڵاتانى بیگانه، هه‌مان سزا دران. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له وڵاتى میسر له‌مباره‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن مورسى له ڕێگه‌ى ته‌له‌فونه‌وه سه‌باره‌ت به ئاسایشى وڵاتى میسر، له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر گفتوگۆى هه‌بووه.
له رۆژى 6ی حوزەیرانی ساڵی 2015 دادگای قاهیرە سزای لەسێدارەدانی بۆ شەش كەس دەركرد كە یەكێكیان محەمەد مورسی سەرۆکی لەکار لابراوی میسر بوو، هەروەها سزای 25 ساڵ زیندانی بۆ 21 تۆمەتباری دیكەی دەركرد، كه له ڕۆژی 15ى تشرینی دووەمی 2016 دادگای تێهەڵچوونەوەی قاهیرە سزای لە سێدارەدانی محەمەد مورسی سەرۆك كۆماری میسر‌و محەمەد بەدیع ڕابەری ئیخوان موسلیمنی هەڵوەشاندەوە كە بە تاوانی هەڵاتن لە زیندان و كوشتنی ئەفسەر و ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكانی میسر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەم دادگایە لە درێژەی ئیشی خۆیدا، حوکمی لە سێدارەدانی سێ که‌س لە تاوانبارانی ئەم دۆسییەیە بە ناوی «ئەحمەد عەفیفی، ئەحمەد ئیسماعیل سابیت، محەمەد عادڵ کەیلانی» پەسەند کرد.
ئەو دۆسییە کە ناسراو بە دۆسیەی «سیخوڕی کردن بۆ حەماس و قەتەر»ە، دەگەڕێتەوە بۆ 18ی دیسەمبەری 2013 ز ئەو کات کە «ھشام برکات» دادوەری پێشووی وڵاتی میسر حوکمی دادگایی کردنی مورسی و 35 کەسی دیکەی لەم بارەوە دەرکرد.
بۆچوونه‌کان