إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • كریس کۆچێرا، نووسەر و ڕۆژنامەی نووسی فەڕانسی، ڕۆژی دووشەممە، کۆچی دوایی کرد.

     دوای سێ رۆژ لە کۆچی دوایی کریس کۆچێرا، رۆژی پێنج‌شەممە لەلایەن ھاوژینەکەیەوە ھەواڵی مردنی بە ھاوڕێ نزیکەکانی راگەیەنراوە.

    کریس کۆچێرا، ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە. یەکێک بوو لە توێژەره بەناوبانگەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد. چەندین کتێبی لەسەر پرسی کورد چاک کردووە و دەیان وتار و ریپۆرتاژیشی لە گۆڤار و رۆژنامە فەڕەنسییەکاندا لەسەر ھەمان بابەت بڵاوکردۆتەوە.

  • نوێنەری خەڵکی مەھاباد لە پاڕلەمانی ئێران، ناڕەزایی خۆی لە بانگھێشت‌نەکردنی سوننەکانی ئێران بۆ دابین‌کردنی کابینە و ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری دەربڕی و داوایشی کرد کە بە ڕوون و ئاشکرایی داوای لێبوردن لە سوننەکان بکەن. 

  • ئیبنوحەجەر عەسقەلانی دەفەرموێ: مرۆڤی بڕوادار، ھەمووکات خۆفی خودای لە دڵ دایە و ھەمووکات ئەو بە چاودێری کارەکانی خۆی دەزانی. ئیش و کاری باشی خۆی، بە گەورە نازانێ، بەڵام لە کارە خراپەکانی دەترسێ، ھەرچەن کەمیش بن. فتح الباری ج ۱۱ ل 105

  • خولی فێرکاری ھەست و عاتیفە لە نێوان بنەماڵەکانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە، 18ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری دیواندەرە و بۆ ھەندێ لە بنەماڵەکانی جەماعه‌ت بەڕێوە چوو.

    به‌ پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، ئەم خولە فێرکارییە، یەک ڕۆژی خایاند و لە لایەن بەشی پەروەردەیی جەماعەتی دیواندەرە و بە بەشداری بنەماڵەی ئەندامانی جەماعەت بەڕێوە چوو. لەم خولەدا باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە ھەست و عاتیفەی نێوان خێزان دەشێوێنێت.

  • دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەر بە شاری پاوە، ئێوارەی دووشەممە، 23ی گەلاوێژ سەردانی «ئارێز ڕەحیمی» قارەمان و کاراترین زۆرانگیری لە بەشی میرمنداڵانیان کرد.

    بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم چاوپێکەتنەدا، جەھانگیر ئەمینی وەک بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەت لە شاری پاوە، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئارێز و بنەماڵەی، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواست. ھەر وەھا چەند ئامۆژگاریێکی بەسوودی لەبارەی مەعنەویەت و بەندایەتی و وانەکانی قوتابخانە بۆ باس کرد. 

  • به ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا و شارەکان و باغداران و بەرھەمھێنەرانی نموونە، یەکەم مێھرەجانی «ھەنجیری ھەوران» چوارشەممە 25ی گەلاوێژ لە سەوڵاوا بەڕێوە چوو.

    بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە سەوڵاوا، عەلی مەفاخێری، شارەوانی شاری سەوڵاوا لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: «بە گوێرەی ئەوەی کە باغداری، جێگای ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانە، لە دانیشتنی شۆڕای دەزگاکانی ناوشاردا، ئەوە پەسەندکرا کە مێھرەجانی «ھەنجیر» وەک یەکێ لە بەرھەمە سروشتییەکان بەڕێوە بچێت.

  • کارگایه‌کی فێرکاری پێشکه‌شکاری به ئامانجی ئاماده و فێرکاری پێکه‌شکاران بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ له شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

    کارگایه‌کی فێرکاری به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌و فێرکردنی  پێشکه‌شکاريى، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ  بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، له سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

  • دکتۆر گووده‌رزی سادقی، به‌رپرسی زانکۆی «محقق اردبیلی» ڕۆژی 28ی گه‌لاوێژ، پێش له‌ خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی جامێعەی ئه‌هلی سوننه‌تی شاری هه‌شتجینی ئه‌رده‌بیڵ، له وتارێکی تایبه‌ت دا داكۆکی لە سه‌ر یه‌کیه‌تی شیعه‌ و سوننی کرد.

  • دکتۆر ئیبراھیم یەزدی، چالاکی سیاسی، نەتەوەیی مەزھەبی و ئەمینداری گشتی حیزبی « نهضت آزادی ایران » لە نەخۆشخانەیەکی ئیزمیری تورکیا کۆچی دوایی کرد.

  • وبیناری «سه‌وادی میدیایی، پشتێنی ئه‌منی چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دونیای مێتاوڕس» به‌ به‌شداری ڕه‌ئووف ئازه‌ری مامۆستا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وادی میدیایی ئێران، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢١ خاكه‌لێوه‌ له‌ گرووپی یارانی ئیسلاحی تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

    نووسه‌ر:
    تاران – پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح

زیاترین جیگای باس و سەرنج