کۆبوونەوەی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی» به ئامادهبوونی ھەندێک لە نوێنەرانی پاڕلمانی ئێران، کهسایەتییە نەتەوەییەکان و ھەندێک لە شارۆمەندانی سوننی و شیعەی شاری تاران، ئێوارە ڕۆژی ھەینی 26ی سەرماوەز، لە تالار «ایوان شمس» بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەم کۆبوونەوە بە پێشوازیەکی چاوەڕواننەکراو لە لایەن شارۆمەندانەوە بەڕێوە چوو و بە ئەنجامی چەن بەرنامەی جۆراوجۆر وەک پێشکەشکردنی وتار، ئەنجامی مۆسیقا کۆتایی پێھات.
لەم کۆبوونەوە، چەنکەس لە نوێنەرانی پەڕڵەمان وەک: دکتۆر عەلی موتەھەری، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان، دکتۆر مستەفا کەواکبیان ئەندامی کومیسیۆنی بەرەنگای نەتەوەیی، جەلیل ڕەحیمی، دەبیری فڕاکسیۆنی ئەھلی سوننەت و ھەروەھا دکتۆر محەموود وەیسی و مامۆستا مستەفا ئەربابی لە ژێر تەوەری پێکەوەبوون و ئامۆژە سوڵحخوازەکانی ڕێبازی پێغەمبەر (د.خ) وتاریان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
لەم کۆبوونەوە، گڕووپی مۆسیقای ھیلال لە کرماشان، نەوا لە تاران، سوبحان لە سەردەشت، سەناگویان لە تالش و بەڕێز سەعدوڵڵا نەسیری شێعر و ئاوازیان بهرھهمەکانی خۆیان لە مەدح و ستایشی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پێشکەشی ئامادەبووان کرد. جێگای ئاماژەیە، ئەم کۆبوونەوە لە لایەن دەزگای کەلتووری ھونەری «ھونەرسەرای قانون» و «دارولقورئانی مستەفا» بەڕێوە چوو.
بۆچوونهکان