ڕێوڕه‌سمی ڕێزنان لە مامۆستا دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ، وەرگێر، توێژەری قورئانی، ئیسلامناس و موفەسیری کورد، 20ی خەزەڵوەر لە زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

سه‌رۆکی لێژنەی کوردستانناسی زانکۆ کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن بونیادی بلیمه‌تانی پارێزگای کوردستان و لێژنەی کوردستانناسی زانکۆ کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە چەن دەیە ھەوڵ‌وتێکۆشانی ئەم کەسایەتییە بەناوبانگ و کاریگەرە لە بواری زانستی و کلتووریدا. دکتۆر قادرزادە ڕایگەیاند: دکتۆر خوڕڕەم دڵ مامۆستا خانەنشینی زانکۆی کوردستانە، کە ئێستا دانیشتووی شاری مەھابادە و لە کەسایەتییە زانستی و بەناوبانگە ئایینییەکان لە ئاستی ئێران و جیھانی ئیسلامدایە.

بە پێی ڕاگه‌یاندنی ئەم به‌رپرسه‌، وتاربێژانی ئەم ڕێوڕەسمە دکتۆر مەحموود ئیبراھیمی (مامۆستای پێشه‌نگ و خانەنشینی زانکۆ کوردستان)، مامۆستا بەھائەدین خوڕڕەمشاھی (توێژەری قورئان و حافزناسی بەناوبانگی ئێرانی)، دکتۆر محەمەد عەلی کوشا (قورئانناس و مامۆستای حوجرە و زانکۆ)، مامۆستا مەسعوود ئەنساری (توێژەری قورئان و وەرگێڕی قورئان) دکتۆ محەمەد خالید غەففاری (مامۆستای زمان و ئەدەبیاتی فارسی)، دکتۆر مەحمود وەیسی (توێژەری قورئان و مامۆستای بەشی فیقھ و مافناسی زانکۆ ئایینزاکانی تاران) کە سەبارەت بە کەسایەتی و ناساندنی پلەی زانستی و کلتووری دکتۆر خوڕڕەم دڵ باس دەکەن. بەرپرسی بەشی توێژینەوەی کوردستانناسی زانکۆ کوردستان ڕایگەیاند: لەم ڕێوڕەسمەدا، پەیامی دکتۆر سەتتاری، جێگری سەرۆک کۆمار لە بەشی زانست و پێکھێنان و بەرپرسی بونیادی نەتەوەی بلیمەتەکان، دەخوێندرێتەوە.

تەفسیری نوور (بە زمانی فارسی)، المقتطف (تەفسیری قورئان بە عەرەبی)، شنەی ڕەحمەت (تەفسیری قورئان بە کوردی)، دەستوور زمانی فارسی، دەستوور زمانی کوردی، گەنجینەی سەرف و نەحو (عەرەبی)، وەرگێڕانی تەفسیری (فی ظلال القرآن) لە 15 بەرگ و ... دەیان کتێب و وەرگێڕانی دیکە، بەشێکن لە خەرمەنی ئیشەکانی دکتۆر خوڕڕەم دڵ.