لە رۆژی جومعە رێکەوت لە گەڵ پانزەی رەمەزانی ئەمساڵدا ٩١ بە هەوڵی بێ وچانی بەشی تەربیە و راهێنان و بەشی پەیوندیە گشتیەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاحی مەریوان، بەرنامەی تایبەتی بەربانگ، بۆ قوتابیان و خوێندکارانی کوڕ و کچ، لە حەوت جێگەی جیاجیاد، بەڕێوە چوو.
بە وتەی بەرپرسی کومێتەی تەربیە و ڕآهێنانی جەماعەت لە مەریوان ئامانجی ئەم بەرنامەیە، ناسینی زۆرتری یەکتری و جێ هێشتنی بیرەوەری بەربانگێکی خۆش و پڕ لە خۆشەویستی و پاکی لە هۆش و بیری ئەم قوتابیانە و خوێندکارانەدا بوو.
شایانی باسە کە لەم ئێوارە پاکەدا، هەموو منداڵ و مێرمنداڵ و لاوەکان بە خۆشی و شادیەکی زۆرەوە، لە شوێنە تایبەتەکانی خۆیاندا کۆ بوونەوە و شەوێکی خۆش و لە بیر نەچویان، لە گەڵ هاوتەمەنانی خۆیان و بەرپرسەکانیان، تێپەڕاند.
لە لایەن بەرپرسان و راهێنەران و خودی میوانەکانەوە، بەرنامەگەلێکی تایبەت بە مانگی رەمەزان پێشکەش کرا.
هەڵبەت قوتابیان و خوێندکارانی بانگ هێشت کراو، کەسانێک بوون کە پێشتر لە کۆبوونەوەکان و کلاسە تربیەتی و ئەخلاقیەکانی جەماعەتدا، بەشداریان کردبوو و لەگەڵ چەمکە ئیمانیەکان، راهاتبوون.

بۆچوونهکان
حامید بەهرامی
دەستتان خۆش بێت و زەخیرەیەکی گەورە بێت بۆتان بۆ ئاخیرەتتان
بدوننام
خواي گه وره جه زاي به خير تان بداته وه زور سپاسي به ريوه به راني ئه م به رنامه يه ده كه ين. بو ئه وه چيني داهاتووي كوردستان و وه لاته جوانه كه مان له بير ناكه ن.
هیوا محمدی
بژی بو هه والنیری مالپه ر له مه ریوان بژی به شی راهینان