دکتۆر وشیار ئیسماعیل مستەفا لە زانایانی بەناوبانگ و یەکێ لە وتاربێژانی شاری ھەولێر، ئێوارەی سێ شەممە، لە بەر دەرکی ماڵەکەی خۆی، کەوتە بەر پەلاماری تیرۆریستان و کوژرا.

دکتۆر وشیار ئیسماعیل مستەفا لە زانایانی گەورە و وتارخوێنی مزگەوی عومەر بەندیان لە شاری ھەولێر بوو. ھەروەھا بەرپرسی ناوەندی زانایانی ئایینی یەکگرتووی ئیسلامی بوو.

وشیار ئیسماعیل مستەفا لەدایکبووی 1976ی زاینی، لە حوجرە کانی کوردستاندا خوێندنی دەس پێکردبوو. سال 1999 شەھادی فەتوا و وانەوتنەوەی لە دەست زانایانی گەورەی کوردستان وەرگرتبوو. ساڵی 2003 شەھادی بەکالیریوس، 2007ی شەھادەی ماستەر و 2013 لە بەشی تەفسیری و ڕاڤەقی قورئان، شەھادەی دوکتۆرای وەرگرت.

ماوەی 20 سال وەک وتاربێژ و پێش نوێژی مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان، خەریکی چالاکی بووە. تا ئێستا ھیچ تاقم و گرووپێک، ئەم تیرۆره‌ی لە ئه‌ستۆ نەگرتووە و ھەموو حیزب و لایەنە سیاسی و ئایینییەکانی ھەرێمی کۆردستان، ئیدانەیان کردووە.

پێگەی ئیسلاح، پرسە و سەرەخۆشی خۆی به‌ بۆنه‌ی تیرۆری ئەم زانا بەڕێز و بانگخوازە ئایینیە ئاراستەی بنەماڵەی و سەرجەم و ئەندامان و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات و لە خوای گەورە بۆ ئەم زانا کۆچکردووە، پلەی شەھیدان و ژیانی بێ بڕانەوە لە بەھەشتی خودا داوا دەکات. إِنَّا لِلَّـهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ