مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، »ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح «له دانیشتنی شۆڕای ناوه‌ندی که له ڕۆژه‌کانی 15 و 16 مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ڕی 92دا به‌ڕێوه چوو، سه‌باره‌ت به ئه‌و وانه و ئامۆژگاریانه‌ی که له کۆچی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌ر ده‌گیرێ، بۆ ئاماده‌بوان قسه‌ی کرد.
ده‌قی وتاره‌که‌ی ئه‌مینداری گشتی به‌م جۆره‌یه :
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاة والسلام علی رسولالله وعلی آله واصحابه ومن والاه
أما بعد:
به‌خێر بێن، ھاتنی ساڵی 1435ی کۆچی مانگی له ھه‌موو لایێک پیرۆزبایی ده‌که‌م. ھیوادارم ساڵێکی پڕ له پیت و به‌ره‌که‌ت، سه‌رکه‌وتوویی و ئه‌منیه‌ت بێت و ئێش و برینه‌کانی ئوممه‌تی ئیسلام تێیدا ساڕ‌ێژ بێت.
قسه‌کانم به چه‌ن ته‌وه‌رێک سه‌باره‌ت به کۆچی پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌س پێده‌که‌م. له تێپه‌ڕینی کات و زه‌ماندا، ڕۆژانێکی مێژوویی ھه‌ن که وه‌کوو ڕۆژانی دیکه دێن و ده‌چن به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کی زۆری له سه‌ر مێژوودا ھه‌یه و جاری وایه ڕێگه‌ی مێژوو ده‌گۆڕن و جاری وا ھه‌یه که ئاڵوگۆڕی که‌لتووری و سیاسی به‌دی دێنێ و ده‌بێته ھۆی پێکھاتنی ژیارێکی نوێ و بارودۆخی ژیانی مرۆڤه‌کان ده‌گوڕێ. کۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) گه‌وره‌ترین ڕووداوێکه که نه‌ک ژیانی خه‌ڵکی شاری مه‌ککه و مه‌دینه و عه‌ره‌بستانی گۆڕی، به‌ڵکوو کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر جیھان دانا و ڕۆڵێکی زیاده له ناوچه‌که‌ی خۆی به‌دی ھینا.
كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) ڕاستی و ناڕاستی، ڕۆشنایی و تاریکی، نه‌زانین و زانیاری، زوڵم و عه‌داله‌ت، ڕاستی و درۆ، ئازادی و زۆرداری و به‌ندایه‌تی و له ئه‌نجامدا تاقانه‌په‌رستی و شیرکی له‌یه‌ک جیاکرده‌وه.
له ژیانی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) له‌دایکبوون، ھه‌ڵبژاردن و کۆچه‌که‌ی ڕووداوانێکی گه‌وره‌ن که له سیره و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا زۆر سه‌رنجی دراوه‌تێ به‌ڵام نه‌ک له‌دایکبوونه‌که‌ی و نه ھه‌ڵبژاردنه‌که‌ی، به‌ڵکوو کۆچی پێغه‌مبه‌ر (ھجرت) بوو به بنه‌مای مێژووی موسوڵمانان. ھه‌رچه‌ن که ھه‌ڵبژاردنی پێغه‌مبه‌ریش ڕووداوێکی گه‌وره و پیرۆزه که ژیانی پێغه‌مبه‌ر و شوێنکه‌وتوه‌کانی ئه‌وی گۆڕی و ھه‌روه‌ھا له‌دایکبوونه‌که‌شی ده‌سپێکێک بوو بۆ به‌دیھاتنی که‌سایه‌تیه‌کی که‌م وێنه تاکوو شیاوی ئه‌وه بێ که ته‌واوکه‌ری درێژه‌ی ڕیزی پێغه‌مبه‌ران بێت، به‌ڵام کۆچی پێغه‌مبه‌ر ھه‌ڵگری ھه‌ندێ خاڵی گه‌وره، بنه‌ما و ئامانجانێکی گه‌وره بوو که ھه‌ر ئه‌مانه بوونه ھۆی ئه‌وه‌ی که ببێته بنه‌مای مێژووی موسوڵمانان.
كۆچ ته‌نیا سه‌فه‌رێکی ئاسایی له مه‌ککه‌وه بۆ مه‌دینه نه‌بوو، چونکوو له جیھان دا سه‌فه‌ری دوور و درێژ و پڕ له خه‌ته‌ر زۆر ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌م کۆچه، کۆچی ئیمان و خۆڕاگری، له خۆ بورده‌یی، چارهئهندێشی و کاربهجێیی، خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و سه‌رکه‌وتن بوو.
كۆچ، 13 ساڵ به‌دوا که‌وت تا نه‌ته‌وه‌یێک که بڕیار بوو ھه‌ڵگری باری ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیاره‌تی دوایین په‌یامی خودا بێت و ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵگری بانگه‌واز و بانگه‌شه به‌ره‌و خودا بێت به ھه‌ڵگرتنی دژوارترینی ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌کان، تایبه‌تمه‌ندی »چاکترین ئوممه‌ت« به‌ده‌س بێنن.
له ڕاستیدا ئه‌م دواکه‌وتنه به پێی ئه‌و ڕێباز و حوکمانه‌ی خوا بوو که به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا زاڵن؛ چونکوو په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤه‌کان پێش له پێک‌ھێنانی ده‌وڵه‌ته‌کان و حوکمهتهکانه، نیزامێک که‌وا مرۆڤی په‌روه‌رده و توانا و شیاوی نه‌بێ، له‌به‌ین ده‌چێ و له به‌رانبه‌ریش دا، که‌سانێ که توانا و لێھاتوو و لایق بن حکومه‌ت و جه‌ماعه‌ت و کۆمه‌ڵگا به‌دی دێنن و ته‌کووزی (نظم) و سامانی پێ ده‌به‌خشن.
بۆچی کۆچ به‌ره‌و»مه‌دینه«؟
شاری مه‌دینه شوێنی پێکه‌وه‌ژیانی دوو ھۆزی گه‌وره و گرینگ بوو. یه‌کێ جووله‌که‌کان له باکووری شاری مه‌دینه و ئه‌وی دیکه ھۆزه عه‌ره‌به‌کانی »ئه‌وس« و »خه‌زره‌ج« که له باشووری مه‌دینه‌وه ھاتبوون.
ئه‌م تێکه‌ڵبوون و پێکگه‌یشتنه ئاکام و ئاسه‌واری زۆر گرینگی بوو :
عه‌ره‌به‌کانی یه‌سرب (مه‌دینه) زاناترینی عه‌ره‌به‌کان ده‌رباره‌ی ئایینه ئاسمانیه‌کان بوون، چونکو له جوولهکاکهنهوه ناوی خودا، وه‌حی، زیندووبوونه‌وه، حیسابی دواڕۆژ، به‌ھه‌شت و جه‌ھه‌نده‌میان بیستبوو.
ئه‌وس و خه‌زره‌ج کاتی مشت‌ومڕ، ھه‌رکامێکیان به‌دوای یه‌ھوودیه‌کان دا ده‌چوون تاکوو ئه‌وان بکه‌نه ھاوپه‌یمانی خۆیان و به‌وه‌ش به‌ھێزتر ده‌بوون، بۆیه ئه‌وس و خه‌زره‌ج له وه‌رگرتنی ئیسلام دا نه له‌یه‌کتر به‌ڵکوو پێش یهھوودیهکانیش که‌وتن، که باسی چاوپێکه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) له ساڵی 11ی پێش کۆچی دا ھاتووه. سه‌ره‌تا چهنکهسێ له خه‌زره‌جیه‌کان له عه‌قه‌به‌دا ـ له نێوان مینا و مه‌ککه له شوێنی بهرددان به جهمهرهکاندا ـ 6 که‌س و له ساڵی دوازده‌ھه‌مدا 12 که‌س له عه‌قه‌به‌ی ھه‌وه‌ڵدا به‌یعه‌تیان کردووه و له ساڵی 13ی پێش کۆچی په‌یمان عه‌قه‌به‌ی دووھه‌م که بریتی بوو له 73 پیاو و 2 ژن به‌یعه‌تیان کرد و په‌یمانیان دا.
کاتی ھیجره‌ت
کاتێ که ئاسه‌واری سه‌رکه‌وتن له مه‌دینه‌دا ده‌رکه‌وت، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ھاوه‌ڵه‌کانی خۆی ھاندا له‌سه‌ر کۆچ کردن به‌ره‌و مه‌دینه تا له پاڵ ھاوه‌ڵه ئیمانیهکانیاندا، پارێزگاری له ئایینه‌که‌یان بکه‌ن و ھه‌روه‌ھا له ده‌س ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی قوڕه‌یشیه‌کان ڕزگار بن و سه‌ره‌تای کۆچ کردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌راھه‌م که‌ن.
ئاساییه که کۆچکردن به‌ره‌ولای یه‌سرب وه‌کوو وڵاتێکی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ولای نه‌ته‌وه‌یێکی موسوڵمان ئاسانتر و باشتر بوو له کۆچکردن به‌ره‌و حه‌به‌شه و تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر زه‌ریا و چوونه ناو وڵاتێکی غه‌یره عه‌ره‌بی و خه‌ڵکانێکی غه‌یره موسوڵمان.
به‌ڵام قوڕه‌یش له کۆچی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ مه‌دینه ده‌ترسان و زۆر ناڕاحه‌ت بوون له‌وه‌ی که یاران و ھاوه‌ڵانی ده‌چوون بۆ مه‌دینه و ھێزێک به ناوه‌ندی مه‌دینه‌وه پێک دێت، چونکوو ئه‌م کاره بۆ قوڕه‌یش ته‌نیا لایه‌نی ئایینی و بیر و ڕایی نه‌بوو، به‌ڵکوو لایه‌نی ئابووریشی ھه‌بوو، چونکو مه‌دینه له نێوان ڕێگای توجارهتی مه‌ککه و شام دا بوو.
به‌م بۆنه‌وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌رگری و ھه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕاوێژیان کرد و یه‌کێ له‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه‌یان په‌سند کرد :
1ـ گه‌مارۆ دان یا زیندانی کردنی پێغه‌مبه‌ر،
2ـ دوورکردنه‌وه و ده‌رکردنی پێغه‌مبه‌ر له مه‌ککه
3ـ کوشتن و له‌ناوبردنی پێغه‌مبه‌ر.
که له ئه‌نجامدا، قوڕه‌یش له‌سه‌ر کوشتنی پێغه‌مبه‌ر کۆبوونه‌وه.
به‌ڵام چۆن ئه‌م ئیشه به‌ڕێوه به‌رن؟
ئه‌بوجه‌ھل پێشنیاری کرد که له ھه‌ر ھۆزێ، گه‌نجێکی چالاک ھه‌ڵبژێرن و پێکه‌وه کوشتنه‌که ئه‌نجام به‌ن تاکوو تاوانه‌که‌ی له ئه‌ستۆی که‌س نه‌که‌وێ و ھۆزی «عبدمناف» داوای خوێنه‌که‌ی نه‌که‌ن. له‌م باره‌وه قورئان ده‌فه‌رموێ :
(وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّـهُ ۖ وَاللَّـهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ)[انفال:30]
«وه (له‌بیرت بێ) ئه‌و کاته‌ی که کافره‌کان ده‌رباره‌ی تۆ مه‌کریان ده‌کرد تا تۆ بگرن یا بتکوژن یا (له مه‌ککه) وه‌ده‌رت نێن، و (ئه‌وان) مه‌کریان ده‌کرد و خودا‌ش (له‌به‌رامبه‌ر مهکرهکهی ئه‌وانه‌وه) ته‌گبیری کرد، خوا چاکترین چارهئهندێشانه».
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه ئه‌م ئیشانه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌نجام دا :
1ـ به‌جێمانی حه‌زره‌تی عه‌لی (ره‌زای خوای لێ بێت) له ماڵی پێغه‌مبه‌ر و خه‌وتن له جێگاکه‌ی پێغه‌مبه‌ردا
2ـ ھاوڕێیی کردنی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌کری سددیق (ره‌زای خوای لێ بێت) له کۆچی به‌ناوبانگه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ردا.
3ـ چوون به‌ره‌و باکوور، له جیاتی چوون به‌ره‌وی باشووری شاری مه‌ککه، واته ڕۆشتن به‌ره‌و ئه‌شکه‌وتی سه‌ور که مه‌وداکه‌ی له مه‌ککه‌وه 5 کیلۆمه‌تره. ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌وتی حیرا شوێنێکی باش بۆ به‌ندایه‌تی کردن بوو، ئه‌شکه‌وتی سه‌ور شوێنێ بوو بۆ خۆ شاردنه‌وه.
4ـ بڕیار درا که عه‌بدوڵڵای کوڕی ئه‌بوبه‌کر ھه‌مو ڕۆژێ گوێ له ده‌نگ و باسی قوڕه‌یش بگرێ و شه‌وانه بیباته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ئه‌بوبه‌کر (ره‌زای خوای لێ بێت).
5ـ ئه‌سمای کچی ئه‌بوبه‌کر ھه‌موو ئێواره‌یه‌ک ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی پێویست بوو، بۆیانی ببات.
6ـ عامری کوڕی فوھهیره (خزمه‌تکاری ئه‌بوبه‌کر)یش بهڕۆژل گایهلهکهی بله‌وه‌ڕێنێت و به‌شه‌ودا بچێته لای ئه‌شکه‌وتی سه‌ور تا له شیری حه‌یوانه‌کان که‌ڵک وه‌ر بگرن.
به‌ر له ھاتنی قوڕه‌یشیه‌کان و گه‌یشتنه به‌ر درگای ئه‌شکه‌وته‌که، جاڵجاڵۆکه‌یه‌ک به‌ر ده‌رکی ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌ته‌نێ و کۆترێکیش له‌به‌ر ده‌م ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ھێلکه ده‌کا، وه‌ک بڵێی خودا ده‌یھه‌وێ به لاوازترینی گیانله‌به‌ران، له خۆشه‌ویست ترینی مرۆڤه‌کان پارێزگاری کا، چون به‌سه‌ر ھه‌مووی ئه‌م تهگبیرانهدا ده‌سته‌یێک له شوێنکه‌وتوان ھاتنه به‌ر ده‌م ئه‌شکه‌وته‌که. له‌م کاته‌دا ئه‌بوبه‌کر فه‌رمووی : نظرتُ الی اقدام المشرکین ونحن فی الغار وهم علی رؤسنا فقلتُ یا رسولَ الله لو أن أحدهم نظر الی موضع قدمیه لرأنا! " چاوم له پێی موشریکه‌کانه‌وه بوو ئه‌وانیش به‌سه‌رمانه‌وه بوون. وتم : «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا! یه‌کێکیان بڕوانێته خواره، ده‌مان بینێ!» پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌کاتێکدا دڵی پڕ له ئیمان به سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خوداوه‌ندی بوو ، فه‌رمووی : یا ابابکر ما ظنک بإثنین الله ثالثهما؟ ئه‌ی ئه‌بوبه‌کر! چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو نه‌فه‌ره‌ی که‌وا سێھهمینیان خودایه؟»
ھه‌روا که قورئانی پیرۆز ئه‌م ساته گرینگه و کارسازهی به‌جوانی ڕه‌سم کردوه و ده‌فه‌رموێ :
إِلاَّ تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُما فِي الْغارِ إِذْ يَقُولُ لِصاحِبِهِ لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنا...)[توبه:40] "اگر او
»ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ئه‌و (پێغه‌مبه‌ر) نه‌ده‌ن بێ شک خودا (ھه‌موو کات) یارمه‌تی ئه‌دات، چونکوو ئه‌و که‌سانه‌ی که کوفریان کرد ئه‌ویان (له مه‌ککه) ده‌ر کرد، و ئه‌و دووھه‌م که‌س له‌و دوو نه‌فه‌ره بوو، ئه‌و کاته‌ی که ئه‌م دوانه له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا (سه‌ور) بوون، ئه‌و کاته‌ی که به ھاوڕێکه‌ی خۆی ده‌گوت : «په‌رۆش و دڵ نگه‌ران مه‌به، به‌ڕاستی که خودا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه...
پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) 12 مانگی مه‌ولوود (ربیع الاول) چووه ناو شاری مه‌دینه، چوار ڕۆژ له گه‌ڕه‌کی قوبادا مایه‌وه و مزگه‌وتی قوبای دروست کرد، ئه‌مجار چووه ناو شاری مه‌دینه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و وانه و په‌ندانه‌ی که له ھیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌ر ده‌گیردرێ :
1ـ گه‌وره‌یی که‌سایه‌تی ئیمانی و ئه‌خلاقی و ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ر و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر دژواری و سه‌ختیه‌کاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ جۆره ناھومێدی، توند و تیژی و تۆڵهسهندنهوهیێک ئه‌نجام بدات، به‌ڵکوو ھه‌موو کات ڕه‌حمه‌ت و مێھره‌بانی و دڵسۆزیه‌که‌ی بۆ ھه‌مووان بوو، چ دوژمن و چ ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌یاری بوون و چ شوێنکه‌وتوان و یارانی سه‌ربه‌رز و ڕاستوێژی.
2ـ له‌خۆ بورده‌یی و گهیانبهختکردنی عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب (د.خ) و خه‌وتنی له جێگای پێغه‌مبه‌ردا که له‌وانه بوو بکوژرێ،
3ـ له‌خۆبورده‌یی، ئیخلاس، ڕاستی و وه‌فای ئه‌بوبه‌کری سدیق (ره‌زای خوای لێ بێت) که یاری ئهشکهوهتی پێغه‌مبه‌ر بوو و ھه‌روه‌ھا بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی،
4ـ مێھره‌بانی و خۆشه‌ویستی ده‌ربڕینی شوێنکه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌باره‌ت به پێشه‌وا و ڕێبه‌ری خۆیان و گوێڕایه‌ڵی سه‌باره‌ت به ده‌ستور و یاساکانی و ھه‌روه‌ھا فه‌رامۆشکردنی ماڵ و دارایی و زێده‌که‌یان و کۆچکردن له ڕێگای خودایا.
5ـ برایه‌تی نێوان کۆچکه‌ران (مھاجرین) و یاریده‌ران (انصار) که له مێژوودا که‌م وێنه‌یه :
(وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ)[حشر9]
«وه (ھه‌روه‌ھا بۆ) که‌سانێ که به‌ر له (کۆچی) ئه‌وان (کۆچکه‌ران) ماڵیان بۆ ئاماده کردن و ئیمان (له دڵه‌کانیان جێگیر بوو) که‌سانێک که به‌ره‌و لای ئه‌وان کۆچیان کردبوو، خۆشیان ده‌ویستن و سه‌باره‌ت به‌و شته‌ی که به ئه‌وان (کۆچکه‌ران) درا، له دڵیانا ھیچ شتێک پێک نه‌ھات و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیان له خۆیان به باشتر زانی ھه‌رچه‌ند که خۆیان زۆر پێویستیان بوو و ھه‌رکه‌س له ڕژدی و چاوچنۆکی نه‌فسی خۆی بپارێزێ ئه‌وه له ڕزگارانه»
6ـ شاردنه‌وه‌ی کات و ساتی کۆچ کردن له ھه‌موو کەس بێجگه له ئه‌بوبه‌کر (د.خ)، له‌جیاتی به‌ره‌و باکوور ڕۆشتن، ڕۆشتن به‌ره‌و باشوور، چونکو دوژمن به‌ره‌و باکوور ده‌ڕۆشتن و به‌دوایان ده‌که‌وتن. ھه‌روه‌کوو ئاماژه‌ی پێکرا، وێڕای ھه‌موو تهگبیرهکان، ھه‌ندێ له موشریکه‌کان گه‌یشتنه ده‌رگای ئه‌شکه‌وتی (سه‌ور) به‌ڵام خودا ئه‌وانی پاراست.
7ـ کۆچی پێغه‌مبه‌ر پێوه‌ره‌کانی ھیز و ده‌سه‌ڵاتی گۆڕی. به موسوڵمانان ھێزی به‌خشی و به‌ھێزتر له دوشمنانیان بوون و له‌مه به‌دواوه ھه‌ر ڕۆژێک شکستێکیان به دوژمنه‌کانیان ئه‌دا.
8ـ کۆچی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕووداوێکی زیاد له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی بوو که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جیھان بوو، که‌لتوور و ژیاری نوێی به پێی دواین فه‌رمان و یاساکانی خودای گه‌وره ده‌رباره‌ی بیروڕا، به‌ندایه‌تی، ئه‌خلاق و ئاکار و ھه‌ڵسوکه‌وت، جێگه‌ی پیاو و ژن و مافه‌کان و ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی کرد.
ئه‌مه ھه‌ندێ له‌و وانه و بنه‌ما کاریگه‌ر و بایه‌خه ئایینی و ئه‌خلاقیانه و ھه‌روه‌ھا ڕاستیه‌کانی مێژووی کۆچه که پێویسته ئێمه‌ی موسوڵمان ئه‌وانه له‌به‌ر چاو بگرین تا به ئیلھام له‌م بنه‌ما و وانهگهلهوه ژیانی خۆمان بگۆڕین و ھه‌موو کات به دانانی به‌رنامه و دیاریکردنی ئامانج و ئه‌نجامی ئیشی به‌نرخ و ھه‌نگاونانی به‌سوود له جیھانی پڕ له زیانکاری و جیاوازی و لاوازی و نه‌زانی به‌ره‌و ژیانێکی پڕ زانین و زانیاری و ئیشی به‌نرخ و پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن و یه‌کگرتوویی و خزمه‌ت به خه‌ڵکی دیکه کۆچ بکه‌ین که له‌و کاته دا »وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ بِنَصْرِ اللَّـهِۚ يَنصُرُ مَن يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ«.
بۆچوونه‌کان
مامه ڕیشه
27 آبان 1392 - 05:00وتارێکی زۆر جوان بوو خوا بت بپارێزێ