لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرماشان و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی چاوه‌دێری ئه‌و لقه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی به‌فرانباری ١٤٠١، به به‌شداریی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری ڕیجاب دیدار و وت‌ووێژیان كرد.
بسم الله الرحمن الرحیم زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له وه‌فاتی بهبێتاوانی و غه‌ریبانه‌ی خاتوو مه‌هسا ئه‌مینی و به‌دوای ئه‌ودا به‌ندكردنی سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئیڕشادی پۆلیسی تاران و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو و سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو قوژبنه‌كانی وڵات تێده‌په‌ڕیت. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له بنه‌ڕه‌تدا ڕێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و به‌تایبه‌ت له كۆنگره‌ی پێنجه‌می خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨دا زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر شێوازی فه‌رهه‌نگی-كولتووری كردووه و به‌پێی شوناسی خۆی به‌پێویستی نه‌زانیوه و نازانێ كه خۆی له هه‌موو ڕووداوه ڕامیارییه‌كان وه‌ردات، به‌ڵام به‌هۆی گرینگی و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و بابه‌ته به پێویستی ده‌زانێ كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بكات.
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠١ دانیشتنی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی كرماشان و به ئاماده‌بوونی دوو كه‌س له ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی به‌ڕێوه چوو.
به به‌شداریی دوو كه‌س له ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی، لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرماشان ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌شی پاوه و بانه‌وره چاوپێكه‌وتن و وتووێژی كرد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb