ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران به‌ ناردنی برۆسكه‌یه‌ك، هه‌ڵبژاردنی دووپاتی خالد مشعل، به‌ ڕێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس پیرۆزبایی كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

ڕێزدار، جه‌نابی خالد مشعل
به‌رپرسی به‌ڕێزی لقی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی فه‌له‌ستین

هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئێوه‌ بۆ به‌رپرسی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماسمان پێگه‌یشت. دیاره‌ به‌هۆی ئاڵوگۆڕ و ڕووداوه‌ هه‌ره‌گرینگه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ركی سه‌رشانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ دیفاع له‌ ئارمانه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌ستینیه‌كان چ له‌ ناو فه‌له‌ستین و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستیندا قورستر و گرینگتر بووه‌. هاتنه‌جێی ئه‌م ئه‌ركه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌و به‌راوردی دروستی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا ڕۆڵیان له‌م ئیشه‌دا هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕاوێژكاری شۆڕاییدا ئاسان ده‌بێت. شێوازێك كه‌ به‌ یارمه‌تی خوا له‌ سه‌ره‌تایی دامه‌زرانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ سه‌ربه‌رزه‌ تا ئێستا، سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌ چاكه‌كان بۆ فه‌له‌ستینی خۆشه‌ویست بووه‌.

هیوادارین به‌هاتنه‌جێی ته‌بایی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی بزاڤه‌ ناوخۆیه‌كانی فه‌له‌ستین، خه‌ڵكی دنیا زیاتر له‌ ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قداربوونی ئه‌م گه‌له‌ به‌ڕێزه‌  شاره‌زایی په‌یدا كه‌ن و به‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئێوه‌ به‌ڕێزان له‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و بزوتنه‌وه‌ خۆڕاگره‌كانی دیكه‌، ڕێگای ئه‌م ئه‌سته‌مه‌ مێژوویه‌ سه‌پاوه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ببه‌ستن و هه‌ر چه‌شنه‌ داگیركارییه‌ك لا به‌رن و ببنه‌ هۆی ئارامش و عه‌داله‌ت له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ لایه‌ن خۆم و ته‌واوی خوشك و براكانم له‌ جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران، هه‌ڵبژاردنه‌ی دووباره‌ی ئێوه‌ له‌ به‌ڕێزتان، ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماس، ته‌واوی ئه‌ندامان و هه‌وادارانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌، پیرۆزبایی ده‌كه‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌جێی ئارمانه‌كانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین.

عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
3/4/2013