پێغەمبەری خوا لە ڕەمەزانی ساڵی هەشتی کۆچی به‌بێ شەڕ و بە دروشمی: «ئەمڕۆ ڕۆژی دلۆڤانییه» شاری مه‌ككه‌ی گرته‌وه و بەسەر نەیارانیدا سەرکەوت. کەسێک که له پسکەپسکەکانی ماڵی (ارقم) دەستی پێ کردبوو، ئەمڕۆ دەیان چەکدار (سه‌رباز) لە خزمەتی ڕاوەستاون.
(الله اکبر) وتنی چەکداران کێوەکانی مەککە دەلەرزێنێ، بەڵام ئەوە نەبوو بە هۆکاری شایی‌بەخۆیی و بەخۆخوڕینی و لە ئەوپەڕی هێز و تواناییدا هه‌رگیز ستەمی لە کەس نەکرد.
ده حاڵێکدا لە خاکێتی و سەربەوەری، باشییەکانی پیرۆزی لەسەر سوارچاكێك داناوە و دەچێته ناو شار و خەڵکی مەککه دەبەخشێت: بڕۆن، هەمووی ئێوه ڕزگار بوون.
ژینا ئەمینی کچە کوردی سەقزی، بە سەفەر دەچێتە تاران. لەوێ بەبیانوی پێشێلکردنی ڕێساکانی تایبەت بە حیجابی زۆرەملێ،( لەکاتێکدا مامۆستا حەسەنی ئەمینی زانای ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە یەکێکە لەو کەسانەی بەییاننامەیەکییان لەسەر ڕووداوەکە بڵاو کردۆتەوە باسی لەوە کرد، جلوبەرگی ژینا موۆتەششم بووە و ئیسلام ئەو ڕەفتارە رەتدەکاتەوە بەرامبەری کراوە) پۆلیس قۆڵبەستی دەکات و بەتوندی ئەشکەنجەی دەکەن، تا دوای سێ ڕۆژ لە بێھۆشی، گیانی سپارد.
به‌دوای كۆچی دوایی خاتوو مه‌هسا(ژینا) ئه‌مینی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران، پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
دوای تەمەنێکی دورودرێژ و پڕلە ھەوڵ و تێکۆشان و بەرھەمی فیکری و زانستی، کەخۆی لە زیاتر لە ١٧٠ کتێب‌دا دەبینێتەوە،
زانا و بانگخوازی گەورەی جیھانی ئیسلام، دکتۆر قەرزاوی، کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنەوە وێڕای ڕێزگرتن لە ماندوبوون و شەونخونی وکەلەپوورە فیکری و زانستییەکەی، دەخوازم ئەم چەند سەرە قەڵەمەی خوارەوه دەربارەی فیکر و ڕۆڵی ئەم کەسێتییە بخەمە بەرچاو:
بە بۆنەی ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری قودس و مزگەوتی ئەقسای پیرۆز لە 2/ ئۆكتۆبەر/1187 بەرامبەر 27/ ڕەجەب/583 كۆچی
سەلاحەددینی ئەیوبی سەرکردەی مەزنی موسڵمان و کورد، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
ڕەنگە ژمارەیەكی زۆر كەم لە كەسایەتییە جیهانییەكان لە مێژوی مرۆڤایەتیدا، ئەوەندەی كەسایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی ناو و ناوبانگی لە سەرتاسەری جیهاندا دەنگی دابێتەوە، بەشێوەیەك كە تەنانەت لەلایەن ناحەزو دوژمنەكانیشیەوە پێی سەرسام بووبن و بەڕێزەوە باسی لەبارەوە بكەن.
مامۆستا عەلی ڕەحمانی به ناوی خوا له کاتی چاوگێڕانم به گرووپی “احياء فقه الدعوه” له تۆڕی کۆمه‌ڵايه‌تی تێلێگرامدا، له‌ناکاو سه‌رم له ناو کۆمه‌ڵێ برا و خوشکی ئازيزمه‌وه ده‌رهێنا و ئاگادار بووم که باسی ئه‌م مه‌سه‌له ده‌که‌ن. چاوپێکه‌وتنی ئه‌م سێ وشه‌يه، منی خسته ڕامان و بيرکردنه‌وه له‌باره‌يانه‌وه، ئه‌ويش له‌م کاته ناسکه‌دا که بێداری ئيسلامی و بانگه‌وازی ئه‌م دينه له قه‌يرانێکدايه. به بيری من مێژووی ئيسلامی قه‌يرانی وای که‌م به‌خۆيه‌وه ديبێ.
مامۆستا عەلی ڕەحمانی ٢١. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه، به‌داخه‌وه بازێ له بانگخوازان کاتێ باسی شارستانييه‌تی ڕۆژاوا ده‌که‌ن، هه‌موو شته‌کان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن بهسهريهکدا و چاک و خراپيان جيا ناکه‌نه‌وه له يه‌ک. بێ لێکۆڵينه‌وه و شه‌ل و کوێر ناپارێزن، ههرچييان به‌رده‌ست ده‌که‌وێ دایده‌پاچن. زۆر جار بيستوومانه “اکثرهم لا يعقلون” ده‌خوێننه‌وه به‌سه‌رياندا، بێ ئه‌وه‌ی بيرکهینهوه له ده‌قی ئايه‌ته‌که و په‌س و پێشی و داواکاريیهکانی و شێوه‌ی جێبه‌جێکردنی به‌سه‌ر ئه‌واندا!
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن NamooDev