پێغەمبەری خوا لە ڕەمەزانی ساڵی هەشتی کۆچی به‌بێ شەڕ و بە دروشمی: «ئەمڕۆ ڕۆژی دلۆڤانییه» شاری مه‌ككه‌ی گرته‌وه‌ و بەسەر نەیارانیدا سەرکەوت. کەسێک که له پسکەپسکەکانی ماڵی (ارقم) دەستی پێ کردبوو، ئەمڕۆ دەیان چەکدار (سه‌رباز) لە خزمەتی ڕاوەستاون.

(الله اکبر) وتنی چەکداران کێوەکانی مەککە دەلەرزێنێ، بەڵام ئەوە نەبوو بە هۆکاری شایی‌بەخۆیی و بەخۆخوڕینی و لە ئەوپەڕی هێز و تواناییدا هه‌رگیز ستەمی لە کەس نەکرد. 

ده حاڵێکدا لە خاکێتی و سەربەوەری، باشییەکانی پیرۆزی لەسەر  سوارچاكێك داناوە و دەچێته ناو شار و خەڵکی مەککه دەبەخشێت: بڕۆن، هەمووی ئێوه ڕزگار بوون. 

بەهۆی موسوڵمانبوونی (عکرمە)ی کوڕی (ابوجهل) (ڕەزای خوای لێ بێت) ڕایگەیاند کە لەوەی بەدواوه هیچ کەسێک بە خراپه باسی ئەبووجەهل نەکات. عوسمانی کوڕی تەلحه (ڕەزای خوای لێ بێت) کلیلداری کەعبە کە جارێکیان لە بەڵێن و پەیمانی مەککه‌دا، ببوو به‌ کۆسپ و بەرگر لە چوون بۆ ژووری کەعبە بانگ ده‌کات و کلیلی کەعبەی پێ دەدات. 

ئەنسارییەکانی مەدینه بیر دەکەنەوه، نه‌و‌کوو پێغەمبەری خوا(د.خ) بە هاتنه‌وەبیری دۆستانی پێشوو و بیرەوەرییه‌ کۆنەکان ده‌ست له‌وان هەڵگرێت و لە مەککە بمێنێتەوه، به‌ڵامپێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) نموونەی پەیمان و ئەمەگ کاتێک هه‌ست به‌و بابه‌ته ده‌کا، خەیاڵیان ئاسووده دەکا و دەفەرموێ: ژیان دەگەڵ ئێوه و مردنیش دەگەڵ ئێوه. 

هەروەها ئەزموونی ڕاهێن و هەمیشەیی شەڕی (حنین) لە هەشتەمین ساڵی کۆچیدا ڕووی دا، ژماره‌ی زۆری سپا و لەشکری ئیسلام لە بابەت ڕادە و چەندێتی، موسوڵمانانی تووشی خۆپەسەندی و لەخۆبایی بوون کرد و بەزین و دۆڕان هەر لێره‌ڕا دەستی پێ کرد، بەڵام دەسبەجێ بە قۆناغی پێزانین گەیشت و پشت بەستن بە زاتی بێوێنەی خواوەندی مەزن و سەرکەوتوویی بۆ هەوارگەی ئیمان گەڕاوه.

شەڕی (تبوک) دوایین شەڕی خۆشەویستی خوا (دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت) لە ساڵی نۆهەمی کۆچی ڕووی دا و له دوای ئه‌و شه‌ڕه سووڕەتی تەوبه دابەزی، تاکوو به ڕوونکردنەوه و دەربڕینی هەڵوێستی دووڕووەکان به باسکردنی گرووپه‌کانی له‌به‌رده‌ستی مه‌دینه خەریک بێت، و هەر کەسێک لە شوێنی شیاوی خۆی نیشتەجێ بکات.

وردەورده ئەرکی پەیامبەرێتی لە کۆتایی خۆی نیزێک دەبۆوه، وره و هێزی دڵ، ڕێبەرایەتی و بەڕێوەبەری، ڕەوشت، پەندیاری و ڕاوێژ بە ئاکام گەیشت و قۆناغی (یدخلون في دین اللّه أفواجا) دەستی پێ کرد. 

ساڵی نۆهەم بە ساڵی نوێنەرەکان ناسراو بوو، پێغەمبەر(د.خ) بە ڕەچاوکردنی چاکترین په‌یوه‌ندییه کۆمەڵیەکان، بە جوانترین جلوبەرگ، بۆنخۆش و گەلێک ڕازاوه بۆ پێشوازی گرووپه جۆراوجۆرەکان دەچوو.

ئەووەڵین و دوایین حەجی پێغەمبەری خوا(د.خ) لە ساڵی دەهومی کۆچی بەڕێوەچوو، دۆخی حەجی ئەو ساڵی ئێکجار تایبەت بوو، زیاتر لە سەد هەزار کەس بنچینه و کرداره واجبەکانی حەج لە پێغەمبەرەکەیان فێر دەبوون. 

پێغەمبەر (د.خ) دەیفەرموو: ڕێوڕەسمی حەج لە من فێر بن، ڕەنگه ساڵی دی لێرە پێک نەگەیین، بارودۆخەکە هەستێکی سەیروسه‌مه‌ری هەبوو، وتاری(حجة الوداع) بۆنی خواحافیزی لێدەهات. مافەکان، گەورەیی و دڵاوایی زاتی مرۆڤەکان تەوەری سەرەکی ئەم وتاره بوو. 

هەبوونی دوو تایبەتمەندی گرینگێکی بێهاوتای بەم وتاره بەخشیبوو، یەکه‌م ئەوەیکه ئەو وتاره لە ڕۆژەکانی کۆتایی ژیان و پەیامبەرێتی پێغەمبەر(د.خ) کوترابوون و ئەوی تریان: ئەم وتاره دەوپەڕی جێگیری و دەسەڵاتی ڕامیاری خۆشەویستی خوا(د.خ) دەرخسترابوو.

سەرنجدان بە مافی مرۆڤ دەو بارودۆخەدا وەدیهێنەری ئەوه بوو که ئامانج و مەبەستی پەیامبەرێتی ئەم پێغەمبەره(د.خ) پاراستنی مافی مرۆڤەکانه و هەروەها ئاماژەیەکی ڕوون و ڕاشکاوه لەسەر ئەم بابەته که هێزی ڕامیاری کاتێک ڕەوایه کە ڕێز و حورمەتی مرۆڤ بگرێت و مافیان بپارێزێت.

وردەوردە کاتی کۆچ کردن گەیشتێ، چرکەکانی سەردان و دیدار کردن نیزێک بوو، پێغەمبەری خوا(د.خ) که ڕاسپاردەی خۆی بە سەرکەوتوویی بە سەرەنجام گەیاندبوو، وەکوو وەیکه لە نێوان مانەوە و ڕۆیشتن سەرپشک کرابێت، ویستی خۆی دەست نیشان کرد و فەرمووی: (بل الرفیق الاعلی بل الرفیق الاعلی)

لە ڕۆژی دووشەممەی دوازدەی (ربیع الاول)ی ساڵی یازدەی کۆچی لە تەمەنی شێست و سێ ساڵیدا کۆچی دوایی فەرموو.

 

بەکورتی، پێغەمبەری پشتیوانیکراو بە وەحی(د.خ) لە پاش گوزەرانی بیست و سێ ساڵ، توانی به وەدیهێنانی نموونەی تاکەکەسی، بنەماڵەی بێوێنه و پەروەردەی کۆمەڵایەتی لە چاکترین کۆمەڵی سەرزەوی بۆ هەموو گەل و ئۆممەتەکان شایەتحاڵ و نموونەیەکی هەمیشەیی ساز بکات، تاکوو ڕێبوارانی ڕێگەی ڕاستی بتوانن لە ڕێگەی ملکەچی و بەندەیی به‌ شاره‌زایی هه‌نگاو بنێن.

 

ڕەسووڵی خوا (د.خ) لە جیهادی پیرۆزی خۆیدا بە پێداگری لەسەر بندەیی خوا و مل نەدان بە تاغووت، توانی بانگێشتنی خۆی لەسەر بناغەی بەرچاوڕوونی و ئاگایی، پەندیاری دە ڕەوشت، بەڕێوەبەرێتی و ڕێکوپێکی دە بابەتەکاندا بنیات بنێت؛ توانی دە ڕەچاوکردنی خواوه‌ندی دلۆڤان بە چاکترین شێوه، پەیامهێنەری ڕاستەقینەی دوایین ڕاسپاردەی ئاسمانی و دوایین ئاڵقەی پەیوەندی ئاسمان و زەوی بێت. 

لە سەردەمی(خیرالقرون) بە شوێنکەوتن لە شێواز و پلانی دین ده گوتار و ڕەوشت، ئامانجه کولتوورییەکان، ده‌ربازبوونی دادگای دین، نه‌ک له دروشمی ده‌سەڵاتداران بەڵکوو لە گۆڕەپانی کۆمەڵگا بەجێ هێندرا و لە سەردەمی زێڕین پەرەپێدانی فکری، کولتووری و کۆمەڵایەتی وەدی هات.

ناردنی پێغەمبەر (د.خ) بە ناوی تەواوکەری پێغەمبەران، ڕاگەیاندنی گەشە و پێشکەوتنی تواناییەکانی مڕۆڤ لە بواری وەرگرتن، پاراستن و گەیاندنی دوایین پەیامی ئاسمانی بوو.

هەڵدان و بووژانی عەقلی مرۆڤ، بە ڕادەیەک گەیشت کە بتوانێت لەژێر سێبەری ڕێنوێنییەکانی وەحی بە ڕێکخستنی کاروباری ژیانی خۆی خەریک بێت و لە ئاکامدا دین بە کۆتایی گەیشت. دوای پێغەمبەر (د.خ) ئەرکی بانگەشە، دەرخستن و بەراوردکردنی دینی بە ئۆممەتی ئیسلامی، و بە شێوەیەکی تایبەت بە زانایانی ئۆممەت ئەسپێردرا.

 

ئەی پەیامهێنەری ڕەحمەت و دلۆڤانی! 

لە گەورەیی تۆ ئەوەندە بەسە کە ئافرێنەرەکەت تاریفی تۆی بە (و إنك لعلى خلقٍ عظيم) کرد و ئەم پێناسە و ڕێزگرتنە ئاسمانییه تۆی تووشی لەخۆبایی بوون نەکرد. 

 

ئەی نێردراوی مێهرەبانی! 

ئێمه ئەتۆمان زۆر خۆش دەوێت و بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە تۆ باشتر بناسین و فەرموودەکانت لەژیانماندا جێبەجی بکەین. 

 

ئەی چرای پڕشنگداری دڵەکان! 

دەزانین کە ڕێگاچارەی گیروگرفت و کێشەکانمان، تەنیا لە گەڕانەوە بۆ قوڕئان و  ڕێوشوێنی تۆیه، کەوابوو بە پشت بەستن بە خوا و دەست هەڵگرتن لە گوناه بڕیار دەدەین گەڕانەوەیەکی پتەو و دووبارەمان بۆ قوڕئان و سوننەت هەبێت.

 

(إنّ اللَّهَ وَ مَلائکتَه یصلّونَ علَی النّبي یا أیّها الذینَ آمنوا صلوا علیه و سلموا تسلیما

اللهّم صلّ على سیدنا مُحَمّد و على آل سیدنا محمد، كما صليت على سیدنا إبراهيم وعلى آل سیدنا إبراهيم إنك حميد مجيد اللهم بارك على سیدنا محمد وعلى آل سیدنا محمد كما باركت على سیدنا إبراهيم وعلى آل سیدنا إبراهيم إنكَ حميد مجيد.)