یەکەمین کۆنگرەی «توێژینەوەی مێژوویی سه‌رھه‌ڵدانی بزاڤه‌کانی ناوچەی موکریان» بە هاوبەشی کۆڕێک لە پێشه‌نگان، پسپۆڕەکان، بەرپرسانی پارێزگایی و وڵاتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پیرانشار بەڕێوە چوو. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەم کۆنگرەیە بە هیممەت و تێکۆشانی پێوەندييه گشتیيه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پیرانشار بە مه‌به‌ستی «ڕەگەزناسی مێژوویی بزاڤه ئیسلامييهکان لە ناوچەی موکریان» بەڕێوە چوو کە پێشتر بە بانگهێشتی بنکەی ئەم کۆنگرەیە، چەن مقالەیەک وەک باشترین مەقالەکان هەڵبژاردران و لەم کۆنگرە یەک ڕۆژەدا بەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دانران.
موحه‌ممه‌د نه‌عیم ئه‌مینی فه‌رد، نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئێرانشار له په‌ڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، شه‌وي (31ی پووشپه‌ڕی 1395ي ھه‌تاوی) له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی و تاقمێك له ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌ت چاوپێكه‌وتن و دیدار و وتوێژیان كرد.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری کرماشان، ڕۆژی هه‌ینی 4ی پووشپه‌ڕی 95، ڕێوڕه‌سمێكی بهربانگكردنهوهیان له کرماشان به‌ڕێوه برد.
نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوتی سەر بە ئەھلی سوننەتی تاران، بە ئامادەبوونی ھەزاران نوێژخوێن، بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ھەواڵنێری پێگەی ئیسلاح لە شاری پاوە، ماوەیێکە «حسەین کۆکەن» ناسراو بە فەرھادی دووەم، تووشی نه‌خۆشین بووە و لەسەر نەخۆشخانەیە. بەم بۆنەوە، چەنکەس لە ئەندامانی جەماعەت بە نوێنەرایەتی دۆستانی جەماعەت، سەردانی ئەویان کرد و بە پێشکەشکردنی ڕێزنامەیەک، لە زەحمەت و تێکۆشانی ئەم چەندساڵەی خاڵۆحسەین، دەسخۆشی و ماڵئاوایی کرد و خۆشەویستی خۆیان بۆ ئەم کەڵه پیاوه‌ی ناوچەی ھەورامان دەربڕی و لە خوای گەوره ھیوای شیفا و لەشساخیان بۆ خواست.
د. مەحمود حسێن: جێگیری ئەمینداری گشتی برایانی موسڵمان: بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی حسێن لە گفتگۆی تایبەتی عەرەبی ٢١ ھەموو ئەوانەی رەتكردەوە كە ژێربە ژێر لەگەڵ سیستەمی ئێستای دەسەڵات بن و ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا مافی ئەو ھەموو شەھید و خەڵكەی میسر وەردەگرنەوە وە ئەوەشی خستە روو سەركەوتن بە دەستی خوای گەورەیە و بەردەوام ئەبین. حسێن ئەوەشی خستە رووك ە ھەر پەیوەندیەك لەگەڵ ئەو سیستەمەی ئێستای حكومەتەكەی سیسی لە ئارادا نییە و ھەڵبەستراوە. لەم چاوپێكەوتنە كۆمەڵێ شت دەخرێتە روو فەرموون:- پێشكەوتنی سیاسی چۆنە لە میسر رات چیە سەبارەت بەو دۆخەی ئێستا..؟
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕۆژی شه‌ممه‌ی 2ی گوڵانی 1395، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی شاری سنه كرد.
كۆبوونه‌وەی یه‌ك ڕۆژه‌ی ڕاهێنه‌رانی جه‌ماعه‌ت له پارێزگای كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٧ی گوڵان له شاری بانه به‌ڕێوه چوو.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ئێواره‌ی دووشەممە له‌گه‌ڵ دكتۆر موحه‌ممه‌دڕه‌زا عارف؛ نوێنه‌ری خه‌ڵكی تاران، ڕەی، شه‌میرانات، په‌ردیس و ئیسلامشار له نووسینگه‌ی ئه‌و، له بونیادی ئومێدی ئێرانیان، چاوپێكه‌وتن و وتووێژی كرد.
دكتۆر عەلی قەرەداغی ڕەخنەی لە كۆنگرەی گرۆزنی گرت كە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پایتەختی شیشان بەسترا كە نزیكەی 200 پێشەوای ئاینی لە جیهانی ئیسلامی و دەرەوە بەشداریان تێدا كردبوو، كۆنگرەكەش لەلایەن (أحمد طیب) شێخی ئەزهەرەوە كرایەوە . دكتۆر عەلی قەرەداغی دەڵێت ئەم كۆنگرەیە بوە هۆی دروست كردنی پشێوی و ناكۆكی لە نێوان گەلانی مسوڵمان و لە جیاتی نزیك كردنەوەو هاوكاری زیاتر كاری لەسەر دور كەوتنەوەو قوڵ كردنەوەی كێشەكانی كرد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb