کۆبوونەوەی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت بۆ پشتگیری لە بەربژێرانی پەڕڵەمان ئێران و شارەزایانی ڕێبەرایەتی لە بنکهی ناوهندی جەماعت ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە چوو.
دکتور حەسەن تورابی، بیرمەند و سیاسەتوانی خەڵکی سودان و دژی دەوڵەتی ئێستای وڵاتی سودان، دوێ شەو لە نەخۆشخانەی شاری «خارتووم» کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح بە گەڕانەوە لە قەناتی «الجزیرە»، دکتۆر حهسهن تورابی، ڕێبەری حیزبی کونگرەی نەتەوەیی سودان، سەرەکیترین حیزبی دژی «عمر البشیر» سەرۆک کۆماری سودانی باکوور، لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
سهرۆکی کۆڕی فێقهی ئامریکا ،دوکتور تاها جابرعهلوانی ڕۆژی ههینی 14ی ڕهشهممه کۆچی دوایی کرد.
دكتۆر کازم جەلالی، بەربژێری سەرکەوتوو لە دەھەم خولی ھەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئیسلامی ئێران، دوێنێ بە سەرۆکایەتی کوتلەیەک لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئامادە بوو و سپاس و ماڵئاوایی خۆی لە پشتگیری و لایەنگری، پێشکەشی ئەمینداری گشتی جەماعەت کرد. مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، وێڕای پیرۆزبایی لە دکتۆر کازم جەلالی بەھۆی سەرکەوتن لە دەھەمین ھەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی شۆڕای ئیسلامی، ھیوای ئەوەی خواست کە ئامادەبوونی کەسایەتییە میانەڕەوەکانی وەک جەنابتان، ببێته ھۆی ھاتنەجێی مافی شارۆمەندی. بە تایبەت مافی نەتەوەکان و ھاووڵاتیانی ئەھلی سوننەت.
سهیرانێكی دوو ڕۆژهی پهروهردهیی – فێركاری «برایهتی ئیمانی و هاندانی خۆشهویستی» له شاری ئیرانشار لهڕۆژانی پێنجشهممه و ڕۆژی ههینی (٢٦ و ٢٧ی ڕهشهمهی ١٤٠٠) بهڕێوه چوو.
یەکەم دانیشتنی بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدنییەکان جەماعەت ڕۆژی پێنج شەممە، 26ی خاکەلێوە لە بنکەی ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو. سەرەتای ئەم دانشتنە به خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان، بە قسەکانی مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە گرنگی بایەخدان بە پەرەپێدانی خزمەت بە کۆمەڵگا و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کەلێنەکان و باس لێکردنیان و وڵامدانەوەی پێویست و گونجاو لە گەڵ ئەودا، درێژەی پێدا کرد.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، بەڕێوبەری پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح وێڕای لێژنەیەک لە ئەندامانی پێوەندییە گشتییەکان، بە چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ خونجی؛ پێش نوێژی ئەهلی سوننەتی شاری پارسیان و شێخ عەبدولجەببار غەواسی؛ بەڕێوبەری ئەنجومەنی زانستی ئایینی پارسیان، وتووێژێکیان بەڕێوە برد.
شاندی پێوەندییە گشتیەکانی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح ڕۆژی چوارشەممە 26ی خاکەلێوه، لە مزگەوتی شێخ زیایی (رەحمەتی خوایان لێ بێت) لەگەڵ لێژنەی فەتوای ئەھلی سوننەتی باشوری ئێران دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
شەشەمین ژمارەی گۆڤاری «اندیشە اصلاح» ئەمڕۆ کەوتە بەردەم خۆێنەران. "حقوق بشر و چالشهای پیش رو"، تەوەرەی سەرەکی بەشی ئەندێشەی ئەم ژمارەیە. لەو بەشەدا هێندێک وتار لە بیرمەندی سودانی ئەبولقاسم حاجی حەمەد و هەروەها خاتوونەکان ڕەفعەت حەسەن و مینو مورتازی لەنگرودی، لە هەڵسەنگاندنی نێوان ئیسلام و مافی مرۆڤ لە چاپ دراوە. "آزادی از اسارت گذشتە" دوایین نووسراوەی جۆرج تەرابیشی، ڕۆشنبیری سورییە کە قۆناغەکانی شەش ڕێیانەی هزری و وجودی شیدەکاتەوە.
یەکەمین کۆبوونەوەی شۆڕای ناوەندی جەماعەت لە ساڵی نوێ، رۆژی پێنجشەممە ١٦ی گوڵان لە بنکەی ناوەندی بەرێوەچوو و جێگری ئەمینداری گشتی جەماعەت لەسەر مانەوە و وەفادار بوون بە پەیمان لەگەڵ خوا پێداگری کرد.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb