شەشەمین ژمارەی گۆڤاری «اندیشە اصلاح» ئەمڕۆ کەوتە بەردەم خۆێنەران. "حقوق بشر و چالشهای پیش رو"، تەوەرەی سەرەکی بەشی ئەندێشەی ئەم ژمارەیە. لەو بەشەدا هێندێک وتار لە بیرمەندی سودانی ئەبولقاسم حاجی حەمەد و هەروەها خاتوونەکان ڕەفعەت حەسەن و مینو مورتازی لەنگرودی، لە هەڵسەنگاندنی نێوان ئیسلام و مافی مرۆڤ لە چاپ دراوە. "آزادی از اسارت گذشتە" دوایین نووسراوەی جۆرج تەرابیشی، ڕۆشنبیری سورییە کە قۆناغەکانی شەش ڕێیانەی هزری و وجودی شیدەکاتەوە. هەر لەو بەشەدا،بابەتێک بۆ ناساندنی "ڕەوتەکانی کەلامی و فەلسەفی میسری هاوچەرخ" لە نووسینی ناسر عەلیار چاپ کراوە. بەشی کۆمەڵناسی ئەو گۆڤارە، هێندێک وتار و بابەتی جۆراوجۆر وەکوو جیهانیبوون، پێوەندییەکانی ئیسلامخوازیی و سيکیۆلاریزم، زمانی دایکی و یەکێتیی نەتەوەیی، یەکگرتوویی نەتەوەیی و مافی نەتەوەکان و ئایینزاکان، یەکترقبووڵ کردن و پێکەوەهەڵکردن لە بیروڕادا و... لە ڕوانگەی سەمیر ئەمین، موحسین عيبادی، سابیر نیکسیرەت، عەلی سارمی و عەبدولعەزیزی مەولوودی چاپکراوە. وتووێژێکی بڵاونەکراوە لە گەڵ خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای ئەحمەدیان، نووسەری کتێبی"سیمای صادق فاروق اعظم" و هەروەها نووسراوەیەک لە لایان کیهان ڕۆشنی به نێوی"کندوکاوی در دلایل تکفیریها" بابەتهکانی دیکهی ئەم ژمارەیەی ئەندێشەی ئیسلاحن... ناساندن و هەڵسەنگاندنی بیروڕا و ئاسەواری ئەبوئەعلای مهودوودی، بیرمەندی بهناوبانگی موسڵمان، بابەتی سەرەکی ئەندێشەی ئیسلاحە کە نزیک بە نیوەی باڕستایی ئەو گۆڤارهی بەخۆوە تەرخانکردووە کە لە ژێرناوی «ابوالاعلی مودودی وپروژە اسلام سیاسی» حەول دەدات پێداچوونەوە بە سەر ئیسلام ناسی ئەبوئەعلای مودودی بە سەرنجدان بە تەوەرەکانی جۆراوجۆری کۆششەکانی هزری ناوبراودا بکات و هەروەها باسی ئەو لایەنانه دەکات کە ڕەخنە و خوێندنەوەیان لە بیروڕاکانی ناوبراو هەیە. لەو زنجیرەباسەدا، هێندێک نووسراوە و وتووێژ لە مەولەوی نەزیر ئەحمەد سەلامی، عابد حوسێن بارک زەهی، پیرمحەممەد مەلازەهی، عومەر ئەحمەدی، مەهدی تەیمووری، عەبدولغەنی قەنبەرزەهی و نورمحەممەد ئەمراو....لە چاپ دراون. هۆگرانی ئەو گۆڤارە دەتوانن بە ئەندامبوون لە کاناڵی تێلێگرامی ئەندێشەی ئیسلاح، ئاگاداری دوایین هەواڵ و بابەتی هەڵبژێردراوی ئەو بڵاوکراوەیە بن.
بۆچوونهکان