ناوهندی
11 بهمن 1401
0
86
یەکەم دانیشتنی بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدنییەکانی جەماعەت لە پارێزگاکان، بەڕێوە چوو
یەکەم دانیشتنی بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدنییەکان جەماعەت ڕۆژی پێنج شەممە، 26ی خاکەلێوە لە بنکەی ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو.
سەرەتای ئەم دانشتنە به خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان، بە قسەکانی مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە گرنگی بایەخدان بە پەرەپێدانی خزمەت بە کۆمەڵگا و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کەلێنەکان و باس لێکردنیان و وڵامدانەوەی پێویست و گونجاو لە گەڵ ئەودا، درێژەی پێدا کرد.

پاشان ئەندازیار موحسین سادقی پوور، بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە و دەزگا مەدنییەکانی جەماعەت، وێڕای ئاماژە بە سەرچاوە و شوێنی پێکھاتنی فەرمی «سمن»ەکان (ڕێکخراوە سەر بە خەڵکییەکان) و جێگە و پێگەی ئەوان لە وڵاتانی پێشکەوتوو، باسی لە ڕۆڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە ناو کۆمهڵگا کرد و باسی بایەخدان و گرینگیدانی جەماعەت بەم ڕێکخراوانە کرد و «سەربەخۆ بوون» و «ناسیاسی بوون»، «خۆبژاردەبوون»ی لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕێکخراوانە ناو برد.
لە کۆتاییدا، دانیشتنەکە بە قسە و باسی ھەرکام لە بەرپرسانی پارێزگاکان و باسکردن لە ئامانجی 4 ساڵەی ئەم بەشە، کۆتایی پێھات.
بۆچوونهکان