ڕۆژی پێنجشەممه، ۲۳ی گوڵان، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان کۆڕێکی بۆ پەردەلادان لەسەر دیوانی تازەلەچاپدراوی مامۆستا مەلا شێخ ئەحمەدی مەردۆخیی کانی‌میران (شەپۆل) بەڕێوە برد.
«مطیع الرحمان نظامی»، سەرۆکی جەماعەتی ئیسلامی بەنگلادێش کە لە لایان دادگای سەرەکی جەنایەتەکانی جەنگی حکوومەتی ئەم وڵاتە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەر داسەپا بوو، دوا ئێوارەی سێ شەممە ٢١ی گوڵان لە سێداره درا.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، له چواره‌مین كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاونانی مرۆڤدۆستانه كه له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی 19 و 20ی گوڵان له کوه‌یت به‌ڕێوه چوو، به‌شداری كرد.
سوھه‌یلا جێلۆدارزاده؛ ناودێری سه‌ركه‌وتوویی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ھه‌مین خولی په‌رله‌مانی شۆڕای ئیسلامی، نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ی 29ی گوڵان، له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی و تاقمێك له ئه‌ندامانی بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان كرد.
بەڕێوەچوونی فستیواڵی دهرهسنووری چاپەمەنییەکان لە ئیلام؛ ئەندیشەی ئیسلاح لە بەشی"وتوویژ" دا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
یەکەمین کۆبوونەوەی پێشه‌نگانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سه‌ر به پارێزگای کوردستان لە 1 و 2ی جۆزەرداني ١٣٩٥ لە مەریوان بەڕێوەچوو.
مامۆستا سه‌لاح محەمەد بەھادین، لە خولی دووھەمی ھەڵبژاردنی حەوتەمین کۆنگره‌ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ئەمینداری گشتی ئەم حیزبە ئیسلامییە، ھەڵبژێردرا. بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب، حەوتەمین کۆنگره‌ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستا لە شاری ھەولێر پێتەختی ھەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد. لەم کۆنگرەدا، مامۆستا محەمەد فەرەج، ئەمینداری پێشوو، محەمەد رەئوف، سەلاح محەمەد بەھادین و ئەبوبەکر عەلی بۆ ئەمینداری گشتی خۆیان بەربژێر کرد.
چەند کاتژمێر پێش ئێستا، پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا زەڵمی، مافناس و شەرعناسی بەناوبانگی کورد، لە نەخۆشخانەی «پار» لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، بە گێڕانەوە لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکی «ڕێدار ئەحمەد» سەرپەرەشتی چاپ و بڵاوبوونەی ئاسەواری پڕۆفیسۆر زەڵمی، کاتژمێر 3 و نیوی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی نەخۆشیەوە، لە نه‌خۆشخانەی «پار»ی ھەولێر، کۆچی دوایی کرد. مستەفا ئیبراھیم محەمەد ئەمین زەڵمی ساڵی 1924ی زایینی لە گوندی «زەڵم»ی ناوچەی ھەورامانی سەر بە کوردستانی عێراق لە دایک بوو.
لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به ئاماده بوونی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 30 گوڵانی ٩٥ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌چوو. به پێی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی گشتی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، له‌و دانیشتنه‌دا مامۆستا دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی؛ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، كۆمه‌ڵێك وته‌ی چڕوپڕی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد كه دقی ئه‌و قسانه به شێوازی خواره‌وه‌یه. بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله و الصلاة و السلام علی محمد و علی آله و صحبه اجمعین
دانیشتنێك سه‌باره‌ت به شرۆڤه كردنی سیاسه‌ته‌كانی گشتی جه‌ماعه‌ت به ئاماده بوونی جێگری ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت و به‌شداری به‌رپرسانی پارێزگا، شارستان و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له نووسینگه‌ی پارێزگا به‌ڕێوه چوو.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb