ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی سه‌رده‌م، ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه له چاو پێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌رێز «قوربان قولی به‌ردی موححه‌مه‌د ئۆف» سه‌رۆک کۆماری تورکمنستان به ئاماژه به پێوه‌ندی نزیک و دۆستانه‌ی ئێران و تورکمنستان و ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی زۆر و گونجاو بۆ په‌ره‌سه‌ندنی هاوکاری دوولایه‌نه و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕه‌کانی ناوچه جه‌ختی کرد که:
بۆ یه‌که‌مجار، شرۆڤه‌ی بۆستانی سه‌عدی، له دانانی شاعیر و نووسه‌ری سه‌رده‌شی پێشکه‌شی کتێبخانه‌کانی کوردستان کرا. شرۆڤه‌ی کوردی بۆستانی سه‌عدی له دانانی نووسه‌ر و شاعیری سه‌رده‌شتی مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان له لایه‌ن ده‌زگای چاپه‌مه‌نی کوردستان ـ سنه له دوو بەرگ و 1300 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاو کرایەوە.
مامۆستای پایەبەرز، حاجی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئەمینی برا گەوره‌ی کاک حه‌سه‌ن ئەمینی، ئێواره‌ی ڕۆژی ھەینی 20ی سەرماوەز به‌هۆی دڵەکپێوە کۆچی دوایی کرد.
کاک جەلیل محەممەدیان لە برایانی پێشڕەوی جەماعت لە ناوچەی سەردەشت به بۆنەی ڕووداوی ھاتوچۆ لە جادەی تەورێز ـ ئیلەخچی، ڕۆژی دوو شەممە، 7ی بەفرانباری ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد. کاک جەلیل، لە دایکبووی 1345 و لە برایانی تێکۆشەر و بەرەی یەکەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەی «واوان»ی سەرده‌شت بوو. ئەندامی شۆڕای گوندی «واوان» بوو کە لەم بەشەدا چالاکی زۆری نواند و ھەموو کات خەمخۆری خەڵک و خزم و کەس و ھاوگوندییەکانی بوو. پارێزگاری لە بڕوا و بیری ئیسلامی و ڕۆحی لێ‌بوردەیی لە تایبەتمەندییە ئاکارییەکانی ئەو خوالێخۆشبووە بوو.
دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی، سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی جیھانی زانایانی موسوڵمان، کۆمه‌ڵه په‌ند و ئامۆژگارییه‌کی ئاراسته‌ی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی «اخوان المسلمین» بۆ ده‌رچوون له ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا کرد تا ئه‌م جه‌ماعه‌ته بتوانێت سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی ئێستای میسر، بڕیارێکی دروست بدا.
کاک حەیدەر برومەندی، بەرپرسی لێژنەی باوەڕپێکراوانی مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل (س) لە گەڕەکی «خلیج فارس»ی تاران و ئەندامی فەرمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، رۆژی دووشەممە کۆچی دوایی کرد. به پێی راپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، کاک حەیدەر برومەندی زیاد لە 14 ساڵ لە گەرەکی خەلیجی فارسی تاران، چالاکی نواند و لە یەکەم دامەزرێنەرانی ئەم مزگەوتە لە تاران بە ئەژمار ئەھات. حەوتەی ڕابردوو بە ھۆی جەڵدەی مێشکەوە، لە نەخۆشخانەی «فیاض بخش»ی تاران، کۆچی دوایی کرد.
احمد سیف الاسلام حسن البنا لە یەکەم کاتژمێری ڕۆژی ھه‌ینی لە شاری قاھیره کۆچی دوایی کرد. به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح به گه‌ڕانه‌وه له په‌ڕه‌ی تایبەتی خاتوو عایشە خەیرەت شاتر لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی تویتەر، احمد سیف الاسلام کوڕە گەورەی پێشەوای شەھید حەسەن بەننا، دامەزرێنەری گەورەترین بزاڤی ئیسلامی لە سەدەی بیست، لە تەمەنی 82 ساڵی، سەر لەبەیانی 16ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە شاری قاھیرە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا شەماڵ عەبدوڕەحمان موفتی، بانگخوازی بەناوبانگی کوردستانی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، مامۆستا شەماڵ موفتی، بە تەمەنی 61 ساڵ، بانگخوازی ناوداری کورد ئەندامی ئەنجومەنی ئیعجازی قورئان و سوننەت و لە چالاکانی ژینگە پارێزی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان، لە ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان، به ھۆی نەخۆشینی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. بانگخوازێک بوو کە ھەمووکات بە مامناوەندبوون و کاربەجێ‌بوون لای خەڵک دەناسرا و ئامۆژگاری و مەوعیزەکانیشی لەژێر ناوی «چەپکە بەھاکان» لەلایەن دەزگای چاپەمەنی «التفسیر»ەوە چاپ و بڵاو بوەتەوە ...
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەی سەقز وبانە، به شێوەی فەرمی پشتیوانی لە بەربژێری دکتۆر بەختیار عێزەت پەنا کرد.
مامۆستا عەبدوڵڵا ئیبراھیمی، ئیمام و پێشنوێژی گوندی «زۆران»ی سەردەشت، لە ئەندامانی پێشڕه‌وی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەکەدا، ڕۆژی دووشەممە، 3ی ڕەشەمە، کۆچی دوایی کرد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb