فه‌ھمی ھوه‌یدی ڕۆژنامه‌نووسی میسری سه‌باره‌ت به ئاکامی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه چوو، وتی : حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان ھه‌رچه‌ن ھه‌ندێک له کورسیه‌کانی پارله‌مانی له ده‌ست دا بەڵام توانی براوه‌ی مێژوو و دێموکراسی بێت. ھوه‌یدی له پێوه‌ندیه‌کی تایبه‌تی کە له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ھه‌واڵنێری ئاناتۆلیدا بووی، ڕایگه‌یاند : «ھه‌رچه‌ن حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان، له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌دا، ھه‌ندێک له کورسیه‌کانی پارڵمانی له ده‌س دا، به‌ڵام ده‌بێ دیان به‌وه‌دا بنێین که له مێژوو و دێموکراسی‌دا براوه بوو.»
زانای پایه‌به‌رز، مامۆستا مه‌لا مه‌حمود واوی، وتارخوێنی «نه‌ڵاس»ی سه‌رده‌شت، ڕۆژی سێ شەممه، ماڵئاوایی له ژیان کرد. به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، مامۆستا مه‌لا مه‌حمود واوی، کوڕی مه‌لا محه‌مه‌د له ساڵی 1317ی ھه‌تاوی له گوندی «بناوه«ی سه‌رده‌شت ھاته دونیاوه. له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا باوکی له ده‌ست دا. پۆلی سه‌ره‌تایی له خوێندنگاکانی سه‌رده‌شتدا خوێندووه.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 28ی جۆزه‌ردان، ڕێوڕه‌سمی کۆچی دوایی ئه‌حمه‌دی قازی، نووسه‌ر و وەرگێڕی کورد له مزگه‌وتی جامێعای شارۆچکه‌ی «خۆرئاوا»ی تاران به‌ڕێوه چوو. لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا، ھه‌ندێک له که‌سایه‌تییه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رھه‌نگی و ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵی کورده‌کانی دانیشتووی پێته‌ختی ئێران و نوێنه‌رانی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق لە ئێران و ده‌سته‌یه‌ک به نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران کۆ بوونه‌وه.
بۆ یه‌كه‌م جار محه‌مه‌د مورسیی سه‌رۆكی زیندانیكراوی میسر، به جلوبه‌رگی له‌سێداره‌دانه‌وه ده‌ركه‌وت. ئه‌مڕۆ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی تری دادگایكردنی له دۆسێی سیخوڕی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د مورسی یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی مه‌ده‌نی له مێژووی میسر، به جلوبه‌رگری له‌سێداره‌دانه‌وه ده‌ركه‌وت.
13 كه‌س له به‌رپرسانی ئیخوان له په‌لامارێکی تیرۆریستی ھیزه ئه‌منییه‌کانی رژیمی کوده‌تاچی، له ماڵێک له خۆرئاوای قاھیره شه‌ھید کران. به‌پێی ڕاپۆرتی الجزیرە، 13 که‌س له به‌رپرسانی ئیخوان که له ماڵێک له ڕۆژئاوای قاھیره‌دا بوون، له په‌لامارێکی ھیزه ئه‌منییه‌کانی رژیمه‌که‌ی سیسی، دوێنێ چوارشه‌مه 10 پووشپه‌ڕ به گوللە شه‌ھید کران. له ناوی شه‌ھیده‌کانی دوێنێدا، ناسر الحافی، به‌رپرسی کومیسیۆنی مافی جه‌ماعه‌تی ئیخوان له میسر و عه‌بدولفه‌تاح محه‌مه‌د ئیبراەھیم به‌رپرسی کومیسیۆنی پشتگری له بنه‌ماڵه‌ی به‌نکراوان و شه‌ھیده‌کانی جه‌ماعه‌ت به‌رچاو ده‌که‌وێ.
به‌ربانگ کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری ورمێ له شه‌وی 19ی ڕه‌مه‌زان به‌رانبه‌ری 14 پووشپه‌ڕ له پارکی «تخم مرغی» شاری ورمێ به‌ڕێوه چوو. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا کە 200 كه‌س له ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌شداریان بوو به خوێندنی نوێژی شێوان ده‌ستی پێ‌کرد. دوای خوێندنی نوێژی شێوان و خواردنی به‌ربانگ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه له نێو ئه‌نداماندا به‌ڕێوه چوو. پاشان نوێژی خه‌وتنان و ته‌راوێح له که‌ش و ھه‌وای دڵڕفێنی پارکدا به جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو.
ئەم کتێبە زیاتر لە 7500 پەندی پێشینیانی بە شێوەی پەند و ھۆنراوە لەخۆگرتووە کە ھەرکام لەو پەندانە، لە بەیتێک یا دوو تاکە بەیتدا، دەقاودەق دانراوە و بە پێی توانا، مەبەستی پەندەکەش شیکراوەتەوە. ئەم کتێبە، بەرھەمی 32 ساڵ ھەوڵی بێ وچانی نووسەر و شاعیر، ئەحمەدی بەھرامی (ژاکاو)ە و لە سەر ئەرکی زانکۆی کوردستان و لە ژێر چاودێری توێژینگەی زمان و کەلتووری کوردی ئەو زانکۆیەدا لە لایەن "ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی نیشتمان"ەوە لە شاری "سنە" چاپ کراوە.
شاعێری شیرین زمان و خەڵکی، مامۆستا مەحیەدین حەق‌شناس، لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی ١٣٠٣ هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ئاسمانی ژیان هەڵێنا.
سه‌رۆک کۆماری ئێران، یه‌کشه‌مه‌ی ڕابردوو، پاش سه‌ردانی ھیئه‌تی دوه‌ڵه‌ت بۆ پارێزگای کوردستان، له دانیشتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند : به‌شی کوردی ھه‌واڵنێیری کۆماری ئیسلامی به زووترین کات، ده‌ست پێ ده‌کات.
کۆڕ و دانیشتنی گشتی سه‌ندیکای «ان . جی . او» ی دنیای ئیسلامی (Union of NGOs of The Islamic world) به ئاماده بوونی 150 ڕێکخراو له وه‌ڵاتانی جیاوازه‌وه، له ئیستانبۆڵ به‌ڕێوه چوو. له‌و دانیشتنه‌دا که‌سانێکی وه‌ک به‌ڕێز نه‌جمی سادق ئوغڵو، عه‌لی کورت و سه‌رۆکانی پێشوو و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری فیدڕاسیۆن به‌شدارییان کرد. نوێنه‌رانی ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانی ئاماده بوو له‌و دانیشتنه‌دا، ده‌ستکه‌وت و دۆز و گرفته‌کانی خۆیان باس لێ کرد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb