کۆڕ و دانیشتنی گشتی سه‌ندیکای «ان . جی . او» ی دنیای ئیسلامی (Union of NGOs of The Islamic world) به ئاماده بوونی 150 ڕێکخراو له وه‌ڵاتانی جیاوازه‌وه، له ئیستانبۆڵ به‌ڕێوه چوو. له‌و دانیشتنه‌دا که‌سانێکی وه‌ک به‌ڕێز نه‌جمی سادق ئوغڵو، عه‌لی کورت و سه‌رۆکانی پێشوو و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری فیدڕاسیۆن به‌شدارییان کرد. نوێنه‌رانی ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانی ئاماده بوو له‌و دانیشتنه‌دا، ده‌ستکه‌وت و دۆز و گرفته‌کانی خۆیان باس لێ کرد. مامۆستا عه‌بدولره‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، وه‌ک ئه‌ندامی دامه‌زراوی فێدڕاسیۆن، به لێدوانێک، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که دیتر ناپه‌زێری وه‌ک خاڵی گرینگ و ناوه‌ندی دۆزه‌کانی ناوچه و جیهانی ئیسلامه و هێندێک بیر و بۆچوونی و له‌و بواره‌وه هێنایه ئارا. مامۆستا عه‌بدوره‌حمان گوتی: ئایینی ئێمه ئایینی به ڕه‌وا زانین و لێبورده‌یی و دیترپهزێرییه. ڕاسپارده و ڕووداوی زۆر سه‌باره‌ت به هاوژینی ئاشتیخوازانه و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی له هه‌ڵسوکه‌وتی ئینسانی‌دا له نێو ده‌قه‌کانی ته‌وه‌ری ئیسلام و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی: دنیای ئیسلام تێکه‌ڵاوییه‌ک له گه‌ل و ئایینزای جۆراوجۆره، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانیوه که کولتووری دیتر په‌زێری و هه‌ڵسوکه‌وتی پێکهێنه‌ر و ڕێک و پێک به شێوازێکی شیاو دامه‌زرێنین. ئێستاش که‌سانێک هه‌ن که کولتووری ڕک و قین بڵاو ده‌که‌نه‌وه و بۆ گه‌یشتن به ئامانج و له ناو بردنی که‌سانی دژ به خۆیان، له ڕشتنی خوێنی به ناحه‌ق و ئه‌نجامی هیچ جه‌نایه‌تێک ده‌ست ناگرنه‌وه. به‌م شێوه درێژه‌ی به قسه‌کانی دا: پێویسته ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ئاپۆره وێران که‌رانه‌دا، هاوده‌نگ و هاوڕا تێ‌بکۆشن و کولتووری خۆشه‌ویستی و دیتر په‌زێری و هاوکاری و چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کان به شێوازی ئینسانی جێگری کولتووری شهڕایسێنی و ڕکه و وت و وێژی گرژانه بکه‌ن، که هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کاره پێویستی به پڕۆژه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن و چه‌ند پاڵووی و به‌ربڵاو هه‌یه. مامۆستا عه‌بدولره‌حمان به ئاماژه کردن به دوو وه‌ڵاتی ئێران و تورکیا وه‌ک نموونه‌ی به‌رچاو له هه‌مه‌چه‌شنی کولتووری و گه‌ل و ئایینزاییدا وتی: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت پێویسته، گرینگی جددیتر له ڕابردوو به شوناسه جۆراوجۆره‌کانی ناوچه بده‌ن و به فه‌رمییان بناسن و ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆیه‌کانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه بواری کولتووری ئاریکاری و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕێک و پێکتر ڕیک خه‌ن. کولتوورێک که له‌سه‌ر ئه‌ساسی وه‌لانان و له په‌ڕاوێز هاویشتن بێت، ته‌نیا گرفته‌کان زیاد ده‌کات. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به نیگایه‌ک له‌سه‌ر سیره‌تی پێغه‌مبه‌ری میهره‌بانیدا، په‌یمانی نێوان پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و موسوڵمانان له لایه‌ک و جووله‌که و موشریکان له لایه‌کی تره‌وه، وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووی و وانه فێر بوونی به‌راورد کرد و گوتی: ته‌وه‌ری ئه‌و په‌یمانه «له‌م ما لنا و علیهم ما علینا»یه. واتایه‌ک که له ئه‌ده‌بیاتی ئهڕۆدا «ماف و ئه‌رکی شارۆمه‌ندی» ناسراوه. به‌و مانایه که هه‌ر ماف و تازیارێک که بۆ ئێمه هه‌بێ بۆ ئه‌وانیش هه‌یه و هه‌ر ئه‌رکێک که له‌سه‌ر ئێمه هه‌بێ وه‌ک پاراستنی هێمانیه‌تی و به‌رگری له کۆمه‌ڵگا و یارمه‌تی بۆ هێمنایه‌تی و ئاسووده‌ی، ئه‌وانیش ئه‌و ئه‌رکه‌یان له‌سه‌ره. جێی ئاماژه‌یه که کۆڕی گشتی سه‌ندیکای «ان . جی . او»ی دنیای ئیسلامی هه‌ر به نێوان سێ ساڵ جارێک کۆڕی گشتی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات. له‌و خوله‌دا که زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ئاماده بوون و به‌شداریان کرد، به‌ڕێز عه‌لی کورت بۆ جارێکی تر وه‌ک سه‌رۆکی فیدڕاسیۆن هه‌ڵبژێردرایه‌وه. ئه‌و سه‌ندیکایه له مانگی مه‌ی ساڵی 2005 به مه‌به‌ستی په‌ره پێدان و دامه‌زراندنی وت و وێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دوور له توندڕه‌وی و توند و تێژی، به پێشنیاری به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا و پێشوازی بزاڤه ئیسلامییه‌کانی میانهڕۆو پێک هات. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ندیکایه له کاتی قه‌یرانه‌کانی مرۆڤایه‌تی وه‌ک بوومه‌له‌رزه، سێڵاو، شه‌ڕ و... خزمه‌تکاری ئاریکاری و مرۆڤ دۆستانه بۆ وهلآته لێقه‌وماوه‌کان ده‌نێری و یارمه‌تییان ده‌دات. جێی ئاماژه‌یه که له کۆتای ئه‌و دانیشتنه‌دا، له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی سه‌ندیکای «ان . جی . ئۆ» ده‌ست خۆشی کرا.
بۆچوونه‌کان