ناوی "فایق" كوڕی "عبدالله به‌گ"ی كوڕی "كاكه حه‌مه"ی كوڕی "ئه‌لیاسه قۆجه"یه. بنچینه‌ی بنه‌ماڵه‌یان له قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتووه‌ته سلێمانی و خۆی له 1905دا له سیته‌ك هاتووه‌ته ژیانه‌وه، ئه‌و دێیه‌ش بیست كیلۆمه‌تر‌ه‌یه‌ك له باكووری ڕۆژه‌ڵاتی سلێمانی‌یه‌وه دووره و ئه‌و ئه‌وساته‌ش سیته‌ك سه‌نته‌ری "شارباژیر" بووه. عبدوڵڵا به‌گی باوكی له‌وێ "تابوور ئاغاسی" بووه. له دایكیشیه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی ئاغه‌له‌ره‌كانی سلێمانییه.
دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هاوڕێی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 12ی مانگی گۆڵان سه‌ردانی شاری ئێرانشاری کرد. مامۆستا پیرانی و ده‌سته‌ی هاوڕێی له‌گه‌ڵ کۆڕێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای جه‌ماعه‌ت سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 12 مانگی گوڵان سه‌ردانی ئێرانشاریان کرد .مامۆستا له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماده بوو و پاش بیستنی ڕاپۆرتی به‌رپرسان و جێگرانی جه‌ماعه‌ت، چه‌ند ڕێنوێنی به‌وان پێشنیار كرد.
لەووتارێكیدا لەكۆنگرەی یەكێتیی ئەوروپا كە لەووڵاتی ئیتاڵیا بەسترا، دكتۆر (محمد البرادعی) ی جێگری سەرۆكی پێشووی میصر و سەرەكیترین كاراكتەری سیاسیی ئەو ووڵاتە ووتی كە پێویستە شۆڕشی میصری بەردەوام بێ. بەڕادعی وتیشی كە ئیخـوان موسلیمین گەورەترین ڕێكخراوی سیاسیی میصرە و توانیشیان كە لە هەڵبژاردنەكاندا گەورەترین سەركەوتن بەشێوەی پاك و بێگەرد بەدەست بهێنن، بەڵام كارەكە وا هات كە ڕێنەكەوتین و بارودۆخەكە بەو ئاقارەی ئێستا گەیشت .
به پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب،مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوکتۆر مه‌حموود وه‌یسی جێگری زانایانی جه‌ماعه‌ت و دوکتۆر مێقداد پیرساحب له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی 12 مانگی گوڵان به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتنێکی سێ ڕۆژه له ڕێگای چابه‌هار گه‌ییشتنه پارێزگای سیستان و به‌لوچستان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە یاوەری ئامینە ئەرۆدغانی خێزانی سەردانی ووڵاتی ئەلبانیای كرد‌و هەر لەوێش بەردی بناغەی گەورەترین مزگەوتی ئەو ووڵاتـەی دانا و لە مەراسیمەكەدا دەستی كرد بە گریان . دوو هەفتە لەمەوبەر لە نێوان كۆبونەوەی باڵای سەرۆك كۆماری توركیا و ئەلبانیا ، رەجەب تەیب ئەرۆدگان بەڵێنی دروست كردنی گەورەترین مزگەوتی لە شاری (تیرانا)ی پایتەختی ووڵاتـی ئەلبانیا دا‌و و هەروەها لە پاڵ مزگەوتەكەش گەوەرەترین مۆزەخانە لەو ووڵاتە دەكاتەوە .
يه‌که‌م خولی کێبه‌رکێی له‌به‌رکردنی قورئانی پیرۆز به ئاماده‌بوونی 70 که‌س له حافز قورئانانی سه‌ر به جه‌ماعه‌ت له پارێزگای کوردستان و به میوانداری سه‌قز به‌ڕێوه چوو. به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، له‌م کێبه‌رکێ‌یه‌دا که حافزقورئانانی ھه‌ڵبژێردراو له شاره‌کانی دیکه‌وه‌ش ئاماده‌بوون، له سێ پله‌ی ته‌مه‌نی ژێر 10 ساڵ، 10 تا 15 ساڵ و 15 تا 25 ساڵ پێکه‌وه کێبه‌رکێیان کرد و له کۆتاییش دا پله‌ی 1 تا 3ی ھه‌ر به‌شێک دیاری کرا.
گه‌شت و سه‌یرانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی شه‌ممه 26ی گوڵانی 1394 له سه‌یرانگای «سپیاو» به‌ڕێوه چوو. سه‌یران و گه‌شتی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری سه‌وڵاوا له سه‌یرانگای «سپیاو» له نزیکه‌و گوندی بندۆڵی شاری سه‌وڵاوا له داوێنی سروشت جوانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڕێوه چوو.
جووتیار قارەمان پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە رایدەگەیێنێت، بە تەنیا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن و ناچنە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەکەوە، بەڵام ئەگەر بۆ پرسی سەرۆککۆمار بەرنامەی کەسێکیان بەدڵ بێت، لەگەڵی دادەنیشن و دەنگی دەدەنێ. حەسەن ئۆزگونەش، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هەدەپە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "ئەو هاوپەیمانێتییانەی دروست بوون ناتوانن بەبێ هەدەپە هیچ بکەن، ئەوان پێویستیان بە هەدەپەیە. ئێمە بە تەنیا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین و ناچینە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەکەوە."
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی کورد، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆچی دوایی کرد. به پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی ماوه‌یه‌کی زۆربوو به نه‌خۆشینه‌وه گرفتار بوو و له‌م دواخریانه‌دا بارودۆخی جه‌سته‌یی زۆر ناله‌بار ببو.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb