دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هاوڕێی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 12ی مانگی گۆڵان سه‌ردانی شاری ئێرانشاری کرد. مامۆستا پیرانی و ده‌سته‌ی هاوڕێی له‌گه‌ڵ کۆڕێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای جه‌ماعه‌ت سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 12 مانگی گوڵان سه‌ردانی ئێرانشاریان کرد .مامۆستا له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماده بوو و پاش بیستنی ڕاپۆرتی به‌رپرسان و جێگرانی جه‌ماعه‌ت، چه‌ند ڕێنوێنی به‌وان پێشنیار كرد. مامۆستا به ئاماژه کردن به « فقه مقاصدی و واقع » گوتی :حاکمییه‌ت و هه‌ندێک تاقم هه‌یه¬ که بێگومان بۆ هه‌موو شتێک له‌گه‌ڵ ئێمه هاوده‌نگ نین و له بیر و بڕوادا جیاوازیگهلێك هه‌یه که ئه‌مه یه‌کێک له یاساكانی په‌روه‌ردگاره. له « فقه مقاصد»دا، ئێمه 6 مه‌به‌ستمان ده‌ست نیشان کرد که جێگران و شارستانه‌کان پێویسته ئه‌وانه له‌به‌ر چاو بگرن. مامۆستا به پشتبه‌ستن به قسه‌یه‌كی مامۆستا «ڕاشد» نۆخۆازی بۆ ده‌عوه‌ت و بانگه‌واز به پێویست زانی و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌مه که نوێخوازی به‌م مانایه‌یه که نابێ چه‌شن و شێوه‌یه‌ک له عه‌مه‌ل بۆ هه‌ر کات و زه‌مانێک به کار بهێنرێت . که‌سانێک که په‌یڕه‌وی سوننه‌ت و ڕابردوون (ته‌سلیمی ئه‌مری میراتین) هیچ جۆره گۆڕانێک نابینن. مامۆستا باسی له وته‌یه‌كی مامۆستا ناسری سوبحانی كرد كه له کاتی په‌یوه‌ستبوونی به جه‌ماعه‌تدا وتوویه‌تی و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه جیاوازی «ئیمام به‌ننا» له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی¬تر ئه‌وه بوو که له‌ڕووی یه‌قین و بڕواوه قسه‌ی ده‌کرد، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م یهقینهمان نه‌بێت سه‌رناکه‌وین.. هه‌روه‌ها گوتی :شوێنه‌کانی پڕ هێز و ده‌رفه‌ته‌کانمان له‌بن ده‌ست دایه به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌کان به‌ده‌ر له ئێمه‌ن.وێڕای له‌به‌ر چاوگرتنی شوێنه لاوازه‌کان پێویسته له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌رگیرێ .جه‌ماعه‌تی « عدالت و توسعه » له ڕێگای که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان سه‌رکه‌وتوو بووه. مه‌نتقێک که به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ئه‌وه‌یه که چاره‌سه‌ری زۆر بۆ یه‌ک گرفت ده‌بیننه‌وه. ئێمه پێویسته له ئه‌زموونی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان به ئیستراتێژی «پشوو درێژی» و «وره‌به‌رزی» که‌ڵک وه‌رگرین . پێویسته بزوتنه‌وه‌کان ڕێگاکانی ئاریکاری له‌گه‌ڵ حاکمیه‌ته‌کان فێر بن. له کاتی نیمهڕۆش مامۆستا و هاوڕێکانی سه‌ردانی مه‌وله‌وی «نه‌زه‌ر موحه‌ممه‌دی دیدگاه» له زانا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی پارێزگا له دامێن نزیک به ئێرانشار كرد. هه‌روه‌تر مامۆستا پیرانی کۆبوونههایهکی ¬تریان له کاتی پاش نیمه‌ڕۆ و شه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی برا و خوشک و لایه‌نگران و کۆڕێک له زانا گه‌نج و تاکه-کانی تێگه‌ییشتووی شار هه‌بوو. مامۆستا له کۆڕی برایانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ئێرانشار ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و شته‌ی ئێمه‌ی به‌یه‌که‌وه گرێ داوه ده‌عوه‌تێکی ئیسلامی به ناوی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحه و وه‌ک گشتی دهعوهتهکانی¬تره که خالیسانه به بڵاو کردنه‌وه‌ی دین خه‌ریک بوون. ئه‌و شته‌ی که دهوعوهتکهرانی هێناوه‌ته مه‌یدان به‌ره‌نگاری له ئایین بووه، شێره ژنانێک وه‌ک خوشکی سه‌ید قوتب و موحه‌ممه‌د قوتب و زه‌ینه‌ب غه‌زالی، گیانی خۆیان له پێناو ئیسلام به‌خت ده‌که‌ن. کاتێک له سه‌ید قوتب پرسیار ده‌که‌ن تۆ چاوه‌ڕوانی چ شتێک ده‌که‌ی؟ به یووسف عه‌زمی هاوخه‌باتی ده‌ڵێ :چاوه‌ڕوانم تا به نوێنه‌رایه‌تی ئوممه‌تی ئیسلامی بچم به‌ر باره‌گای خوا. هه‌بوونی وه‌ها ڕووحیهیهک پێویستی به ئیخلاسه. مامۆستا سه‌باه‌رت به به‌ره‌كه‌تی بوون له کاروانی بانگه‌وازی ئیسلامی¬دا ئاماژه‌ی به‌مه هه‌بوو که : بوون له‌م کاروانه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆض ڕێگای خۆی جیا بکاته‌وه و له سه‌فی زوڵم و فه‌ساددا بێته ده‌رێ، هه‌ندێک له مرۆضهکان ئیمکاناتی خۆیان له ڕێگای فه‌سادی کۆمه‌ڵگا به کار ده‌گرن و له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێکی¬تر ماڵ و گیان و کاتی خۆیان بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی وشه‌ی «اللّه» داده‌نێن. ئه‌م مرۆضه هه‌ڵگری باری ئه‌مانه‌تی ئیلاهیه. ئه‌مینداری گشتی له به‌شێکی¬تر سه‌باه‌رت به پێویستییه‌کانی ئه‌ندامه‌تی ئاشکرای کرد : «بۆ هه‌ر کارێک فه‌رهه‌نگێک پێویسته و بۆ ئهندامهتیش هه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه، هه‌ر ئه‌ندامێک خاوه‌نی دوو که‌سایه‌تی حه‌قیقی و حقووقیه که له که‌سایه‌تی حه‌قیقی له‌گه‌ڵ گشتی خه‌ڵک هاوبه‌شه به‌ڵام که‌سایه‌تی حقووقی ئه‌و پێوه‌ندیدار به جه‌ماعه‌ته، ئه‌ندامه‌تی به واتای هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی کردنه واته ئه‌و شته‌ی که تۆ فێری بووی و فکر و بیری تۆیه پێویسته به کۆمه‌ڵگای ڕابگه‌یه‌نی. ئه‌ندامه‌تی له جه‌ماعه‌تی ئایینی سه‌ره‌ڕای چاوه‌دێری په‌روه‌ردگار و فریشته‌كان چاوه‌دێرێک له جنسی خۆمانیش زیاد ده‌کات ، کۆڕێک كه هه‌ڵه‌کانی ئێمه ده‌بینێت و ئێمه وشیار ده‌كاته‌وه تا ئێمه ئه‌ندامێکی سه‌ربه‌رز بین و ئه‌مه نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه.» مامۆستا له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: مرۆضه تاوانباره‌کانیش هه‌ر وه‌ک ئێمه مرۆضن، پێویسته قه‌در و بایه‌خی بوون له کۆڕی ئیمانیدا بزانین. له هه‌ر جێگایه‌ک بین نوێنه‌ری جهماعهتین که‌وا بوو بۆ پاکی خۆمان تێكۆشین، حهساستر بین که هه‌م خوا و هه‌م فریشته‌کان و هه‌م خوشکان و برایان ئێمه ده‌بینن. مامۆستا پیرانی یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ئه‌ندامه‌تی ئه‌وه دانا که هه‌ر ئه‌ندامێک به‌ڕاده‌ی تێگه‌ییشتنی خۆی به دڵسۆزییه‌وه له ڕێگای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئایین هه‌نگاو هه‌ڵێنێ.مامۆستا له‌م بواره‌وه کوتی : مرۆضی تێگه‌ییشتوو هه‌ست به ده‌رده‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات و هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌کات .وه‌ک یووسف (سڵاوی خوای لێ بێت ) که ده‌ڵێ : من ئه‌مینم و خه‌یانه‌ت ناکه‌م، که‌وابوو ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه بده‌نه من. کیژه‌کانی شۆعهیبیش سه‌باره‌ت به مووسی به باوکیان کوت که ئه‌و به هێز و ئه‌مینه. ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که: «بۆ جه‌ماعه‌ت پێویسته هه‌م به هێز و هه‌م ئه‌مین بن، بنه‌مای دین ئه‌مه‌یه ئێوه له مه‌سائیل و کێشه‌کان تێبگه‌ن تا بتوانن بۆ په‌روه‌رده کردنی خه‌ڵکی¬تر بچنه ناو دنیای ئه‌وانه‌وه. موتهڕهبیهکان مرۆضگهلێكی گه‌وره‌و به‌ڕێزن و له پێگه‌ی موڕهبیدا هیچ منهتێکتان له‌سه‌ر موتهڕهببی نیه،خوا ئیزنی به ئێوه داوه ئه‌و تۆفیقه‌ی به قسمه‌ت کردوون تا په‌نای مرۆضێکی نیازمه‌ند بن. «کاک ناسری سوبحانی» له «ئیمامی به‌نا » وه‌ک که‌سێک ناوی ده‌هێنا که وته‌کانی به دڵنیایی یه‌قینه‌وه‌یه. مامۆستا و هاوڕێکانی به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 13ی مانگی گۆڵان له فڕۆکه‌خانه‌ی ئێرانشاره‌وه پارێزگای به‌لوچستانیان به‌ره‌و تاران به‌جێ هێشت.
بۆچوونه‌کان