شۆڕای «مجمع فقھی» دەستەیەک لە زانایانی ئەھلی سوننەتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 16ی ڕەشەمە لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ ئەمینداری گشتی جەماعەت و چەن کەس لە ئەندامانی ئه‌و بنکەیە دیدار و گفتوگۆیان کرد.
وانه‌كانی به‌خته‌وه‌ری إِنَّ اللهَ یُحِبُّ المُحسِنِینَ .... (مائیده:١٣) گه‌شه‌كردنی چاكه و چاكه‌كاری له‌ناو كۆمه‌ڵگا، هێمای به‌خته‌وه‌ری كۆمه‌ڵگایه ئاماده‌كردن: پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت - مه‌ڵبه‌ندی كوردستان
ده‌سته‌یه‌ک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، یەکشەممە 15ی ڕەشەمێ به بۆنەی ڕۆژی «چاندنی نەمام» لە شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای کوردستان، نمامیان چاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، بە پشتگیری بەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به مه‌به‌ستی پەرەپێدان به فەرھه‌نگی «چاندنی نه‌مام» و ڕێزدانان بۆ ژینگه و سرووشت، ئەندامانی جەماعەت لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی «نەمام چاندن»دا بەشداریان کرت و نەمامەکانی خۆیان لە ناوچەی «مەروگاوا» لە نزیکی گوندی «دزڵی» بەرەو سەوڵاوادا چاند.
شێخ سەید نەجمەدین بەرزەنجی، شێخی تەریقەتی قادری لە تەکیەی شێخ بابا سەعیدی مەھاباد، پاش نەخۆشینێکی درێژخایێن، ڕۆژی پێنج شەممە 19ی ڕەشەمێ کۆچی دوایی کرد.
محەممەدی کوڕی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، نووسەر، توێژەر و وەرگێڕی کورد، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ڕەشەمە، کۆچی دوایی کرد.
دەستەیەک لە چالاکانی ژینگە پارێز، عەسری ڕۆژی ھەینی 20ی ڕەشەمە، 300 نەمامی قەزوانیان لە بەرزاییەکانی گوندی دوریسانی سەر بە شاری پاوە چاند.
ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن لە پلە و پایەی زانستی دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ، ڕاڤەکاری قورئان و خاوەنی تەفسیری نوور، ڕۆژی شەممە 21ی ڕەشەمەی ڕابردوو، لە مزگەوتی «کوی دانش»ی شاری مەھاباد بەڕێوە چوو.
دکتۆر محەمەد ڕەحیم ئەحمەدی، نووسەر، وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆی خه‌ڵکی بۆکان، له‌لایەن باڵوێزی فەڕەنسا لە تاران، خەڵاتی «شوالیەی دارخورمای ئاکادمیا»ی وڵاتی فەڕەنسای پێ بەخشرا.
وانه‌كانی به‌خته‌وه‌ری وَ قُولُوا لِلنَّاسِ حُسنًا ... (به‌قه‌ڕه:٨٣) كه‌ڵكوه‌رگرتن له وتاری خۆش و شیرین، ئاستی به‌خته‌وه‌ری له كۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌كاته‌وه ئاماده‌كردن: پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح - مه‌ڵبه‌ندی كوردستان
ئیمامی الذهبی – رحمە اللە – فەرموویەتی: ئەگەر ئافرەتان فەرمانیان پێکرابێت بە گوێڕایەڵی و ڕازیکردنی مێردەکانیان، ئەوا پیاوانیش فەرمانیان پێ کراوە بە چاکەکاری و لوتف و میهرەبانی لەگەڵ هاوژینەکانیان. {وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانتان به نه‌رمونیانی و به باشترین شێوه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل