به هۆی که‌وتنی گرانکێشێک له «مسجدالحرام» به ده‌یان که‌س له حاجێکان، کوژران و بیریندار بوون. ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 20ی خه‌رمانان گرانکێشێکی گه‌وره به هۆی توندی با و تۆفان له شاری مه‌که‌ی پیرۆز له ناو «مسجدالحرام» نزیکه‌ی مه‌قامی ئیبڕاهیم که‌وت. ئه‌م کاره‌ساته بوو به هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س له حاجیه‌کانی ئه‌و جێگایه. به پێی ڕاپۆرتی «پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح» به گێڕانه‌وه له هه‌واڵنێری میزان : کاره‌با له شاری مه‌که پجڕاوه و تا ئێستا 39ی سه‌یاره‌ی ئیسعاف بۆ ڕاگوێزانی بریندار بووان ڕه‌وانه کراونه‌ته «مسجدالحرام» و ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌کان له حاڵی ئاماده باش دان. ده‌زگا ئیعلامییه‌کانی عه‌ره‌بستان ڕایانگه‌یاندووه ئه‌م گرانکێشه که له به‌شی په‌ره پێدانی «مسجدالحرام» خه‌ریک به کار کردن بوو به هۆی خراپی که‌ش و هه‌وا که‌وتۆته خواره‌وه، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانی سعوودی وتوویانه هۆی سه‌ره‌کی که‌وتنی گرانکێشه له داهاتوودا ڕاده‌گه‌یێنن. ژماره‌ی گیانبه‌خت کراوه‌کان له‌م ڕووداوه‌دا گه‌ییشتۆته 107 که‌س و زۆرتر له 230 که‌س بریندار بوون. به‌م بۆنه‌وه سه‌عید ئه‌وحه‌دی ڕایگه‌یاند : به‌هۆی به‌هۆی به‌هێزبوونی با و تۆفان باڵابه‌رێک که‌وتۆته ناو «مسجدالحرام» که به داخه‌وه له‌م کاره‌ساته‌دا 15 حاجی ئێرانی بریندار بوون. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به کوتنی ئه‌م هه‌واڵه که به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م کاره‌ساته هیچ زیانێکی له نێوان حاجییه ئێرانییه‌کان نه‌بوو ، زیادی کرد : زۆربه‌ی برینداربووه‌کان تووشی شکاوی، و زیانه‌کانی سه‌رپێی بوون که بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی «نوور»ی مه‌که و ئێرانی ڕاگوێزاون. سه‌رۆکی وه‌زاره‌تی حه‌ج و زیاره‌ت به ئاماژه به‌م هه‌واڵه که زۆرینه‌ی زیاره‌تکه‌ران کاتژمێر یه‌کی شه‌و بۆ ڕێوڕه‌سمی حه‌ج ده‌چوونه ناو مزگه‌وت، که ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی برینداره‌کان که‌متر بن. ئۆحدی له کۆتایی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به پچڕانی کاره‌با له هه‌ندێک له هۆتێله‌کان کرد و گوتی: کاره‌بای سێ هۆتێلی ئێرانی له مه‌که‌ش تووشی پچڕان بووه که به‌رپرسان له حاڵی وه‌دواکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنی پچڕانی کاره‌بان و له کاتی ئێستادا کاره‌بای 2 هۆتێل هاتوه‌تۆ و دانیشتووانی هۆتێلی سێهه‌م بۆ شوێنێکی دیکه ڕاگوێزراون.
بۆچوونه‌کان