ئیسلاح‌وێب
11 بهمن 1401
0
95
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی کۆچی دوایی کرد
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی کورد، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆچی دوایی کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی ماوه‌یه‌کی زۆربوو به نه‌خۆشینه‌وه گرفتار بوو و له‌م دواخریانه‌دا بارودۆخی جه‌سته‌یی زۆر ناله‌بار ببو.

ئه‌م نووسه‌ر و ڕۆژنامه نووسه مهھابادیه له ماوه‌ی نیو سه‌ده چالاکی له بواری نووسیندا، زیاد له سه‌دان مه‌قاله و ده‌یان کتێبی چاپ و بڵاو کرده‌وه. بێجگه له‌مه، شه‌ریفی له په‌نجاکاندا شان به‌شانی گه‌وره‌کانی فه‌رھه‌نگ و ھونه‌ری کوردی له ڕادوێ کرماشان ئیشی ده‌کرد و له سه‌ره‌تای ھه‌شتاکاندا پاش سی ساڵ چالاکی فه‌رھه‌نگی، له ئیش کردن له ده‌نگ و ڕه‌نگی مەھاباد خانه‌نشین کرا. بێجگه له‌مه، له ڕاگرتن و ده‌سته‌به‌ندیکردنی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسه‌کانی پێوه‌ندی دار به کورده‌وه، زۆر لێھاتوو بوو.
پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، پرسه و سه‌رخۆشی خۆی به بۆنه‌ی کۆچی ئه‌م نووسه‌ره کورده ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی و فه‌رھه‌نگ دۆستانی کوردستان ده‌کات.
بۆچوونه‌کان