لەگەڵ ئەوەی كەهەوڵێكی زۆر درا بۆ دژایەتیكردن و ناشرینكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان لەپاش هێرشەكەی مانگی ڕابردووی سەر ڕۆژنامەی چارلی ئیبدۆوە لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا, بەڵام دەرەنجامەكانی پێچەوانە بوونەوە و چاوەڕوان نەكراو بوون, چونكە بەو هۆیەوە خەڵكانێكی زۆری فەڕەنسی موسوڵمان بوون .
ئینوحەجەر عەسقەلانی (ڕەحمەتی خودای لێ بێ) دەفەرموێ: تەنیا ئەنجامدانی فه‌ڕزەکان (واجبات) و دووری کردن لە سوننەتەکان (نەوافل) دەبێتە ھۆی گەشەکردنی بێ‌کاری و نەمانی چالاکی لە بەندایەتییدا. فتح الباری ج9 لاپەڕەی 106
پێش نوێژانی مزگه‌وته‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی پارێزگای تاران له‌گه‌ڵ حوجه‌تول ئیسلام یوونسی ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له کاروباری نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تیه ئایینیه‌کان له بنکه‌ی ئه‌وان چاو پێکه‌وتنیان کرد.
یا‌شار كه‌ماڵ، گه‌وره نووسه‌رو ئه‌دیبی كورد دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا دواجار ڕۆژی 2015/2/28 بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكناو ماڵئاوایی له‌دۆست وئازیزان و گه‌لی كورد‌و خوێنه‌ره‌كانی كرد. یا‌شار كه‌ماڵ گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیبی كورد له 14ی مانگی یه‌كی ڕابردوو به‌هۆی كێشه له‌سیسته‌می هه‌ناسه‌دان و نه‌خۆشی له‌دڵیدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبوڵ كرا‌و له‌وكاته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكدابووه، به‌ڵام دڵی پڕ ئومێدی نه‌یتوانی له‌وه‌زیاتر به‌رگه بگرێ و رۆژی 2015/2/28 له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا دونیای بۆ هه‌میشه به‌جێهێشت.
به بەڕێوه‌چوونی ڕێوڕەسمێک، لە نەرمئامێری گوڵچینێک له ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا «ھه‌ژار موکریانی» بە دەنگی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی لە بانە ڕوونوێنی کرا. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لە بیست و چواره‌مین ساڵیادی کۆچی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد، مامۆستا عەبدولڕەحمان شەره‌فکه‌ندی ناسراو به ھه‌ژار موکریانی، له سی‌دی گوڵچینی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م شاعیر و وه‌رگێڕه پایه‌به‌رزه به دەنگ و خوێندنه‌وه‌ی ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی له ڕۆژی 14ی ڕه‌شه‌مێ ئەمساڵ، ڕوونوێنی کرا.
سۆران حوسێن شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری لە تۆمارێکی دەنگیدا باس لەوە دەکات کە دەبێت شوێنکەوتووەکانی تەنیا باسی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب و کەسانی دیکەی وەک عەبدولقادری گەیلانی بکەن، نەوەک کەسانی وەک مەعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان و کەسانی دیکە. ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە. تۆمارە دەنگییەکە روون نییە کەی و لە کوێ تۆمارکراوە، بەڵام لە کاتێکدا قسەدەکات، دیارە چەند کەسێک لە شوێنێکەوە وەکو میوان سەردانیان کردووە و گوێی بۆ دەگرن.
دادگای میسر، ڕۆژی دووشەممه، 25ی ڕەشەمێ حوکمی محەمەد بەدیع، ئەمینداری گشتی جەماعەتی ئیخوانولموسلمین و 13 که‌سی دیکه له گه‌روه‌پیاوانی ئه‌م جه‌ماعه‌تی نارده لای موفتی وڵاتی میسر تا بۆ له سێداره‌دانیان به تاوانی «گه‌ڵاڵه‌داڕشتن بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی گۆڕه‌پانی ڕابێعە» ڕای خۆی ده‌ر ببڕێ. به‌پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌یه‌کی دادوه‌ری، دادگا، ڕۆژی 11ی مانگی ئاوریلی داھاتووی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حوکمه دیاری کردووە.
مه‌لای گه‌وره ناوی ته‌واوی (مه‌لا محه‌مه‌د كوڕی حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لیزاده)، به مه‌لای گه‌وره ناسراوه. له‌نێوانی ساڵی )1876 تاكو 1943( ژیاوه. مه‌لای گه‌وره زانایه‌كی ئایینی چاكسازو شاعیرێكی لێهاتووی بوو، ژیانێكی پڕ له خه‌بات و به‌رهه‌می زانستی و وێژه‌یی به‌سه‌ر برد و هه‌ڵویستێكی ڕاست و دروستی به‌رامبه‌ر به ئازادی نیشتمانه‌كه‌ی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تانی كوردستان هه‌بوو.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی خاکه‌لێوه، مامۆستا سدیق نه‌سری، پێشنوێژ و وتارخوێنی گوندی ساتیاری سه‌ر به شاری پاوە، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر خزمه‌تی موخلیسانە به ئایین و کلتور، به‌ھۆی نه‌خۆشی و پیری ته‌مه‌نیه‌وه، کۆچی دوایی کرد.
دوکتۆر عه بدولڕه‌حمانی پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 3ی گوڵانی ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شارستانی سه‌رده‌شت دیدار و چاوپێکه‌وتنی کرد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb