ئیسلاح‌وێب
11 بهمن 1401
0
92
ڕوونوێنی گوڵچنی ئاسەوارەکانی مامۆستا ھەژار لە بانە
به بەڕێوهچوونی ڕێوڕەسمێک، لە نەرمئامێری گوڵچینێک له ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا «ھه‌ژار موکریانی» بە دەنگی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی لە بانە ڕوونوێنی کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لە بیست و چواره‌مین ساڵیادی کۆچی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد، مامۆستا عەبدولڕەحمان شەره‌فکه‌ندی ناسراو به ھه‌ژار موکریانی، له سیدی گوڵچینی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م شاعیر و وه‌رگێڕه پایه‌به‌رزه به دەنگ و خوێندنه‌وه‌ی ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی له ڕۆژی 14ی ڕه‌شه‌مێ ئەمساڵ، ڕوونوێنی کرا.

ئەم ڕێوڕەسمە به ئاماده‌بوونی کوڕی مامۆستا ھه‌ژار و ھه‌ندێ له که‌سایه‌تییه ئەده‌بی و فه‌رھه‌نگییه‌کانی کوردستان، له ھۆڵی فه‌رھه‌نگی و ھونه‌ری ئیڕشاد ئیسلامی بانه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ئاسه‌وارانه، له دوو سی دی و کتێبێک، گولچینێ له ژیاننامه و ئاسه‌واره شێعری و نووسراوه‌کان و ھه‌روه‌ھا وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز به زمانی کوردی «مامۆستا ھه‌ژار» پێکھاتبوون که له لایه‌ن ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی کۆکرابوونه‌وه و خوێندرابوونه‌وه.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی باسی له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستا ھه‌ژار کرد و وڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه که له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشکه‌ش کرا. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا نووسه‌ران، ئه‌دیبان و که‌سایه‌تییه فه‌رھه‌نگییه‌کانی وه‌کوو : عه‌تا نه‌ھایی، ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، نه‌جمه‌دین جه‌بباری قسه‌یان کرد.
ڕوونوێنی له‌م ئاسه‌واره، لە لایه‌ن مسته‌فا شه‌ره‌فکه‌ندی، کوڕی مامۆستا ھه‌ژار ئه‌نجام درا.
بۆچوونه‌کان