سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی خاکه‌لێوه، مامۆستا سدیق نه‌سری، پێشنوێژ و وتارخوێنی گوندی ساتیاری سه‌ر به شاری پاوە، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر خزمه‌تی موخلیسانە به ئایین و کلتور، به‌ھۆی نه‌خۆشی و پیری ته‌مه‌نیه‌وه، کۆچی دوایی کرد. مامۆستا نه‌سری له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که له کاتی ئیجازه‌وه‌رگرتندا به مامۆستاکەی دابوو، به‌ھۆی ڕه‌خسانی ھه‌ل و ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر بۆ به‌ده‌سھێنانی پله و پایه‌ی به‌رزتری دنیایی، خزمه‌ت به عه‌شیره‌تی ساتیار و پێشنوێژی گونده‌که‌ی خۆی به‌جێ نه‌ھێشت و به‌بێ چاوه‌ڕوانی که‌مترین داواکاری ماددی، ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی، له ڕێگای خزمه‌ت به ئایین و خه‌ڵکدا برده سه‌ر و وێنه‌یه‌ک بوو له ئیخلاس و وه‌فاداری. ئه‌م به‌ڕێزه ئاماده نه‌بوو تا به‌ڵێن و په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی خۆی بکاته قوربانی خۆشیه‌کانی دونیا و چرای پڕنووری بانگه‌واز و ڕێنوێنی له مزگه‌وتدا ڕاگرت. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م مامۆستا تێکۆشه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ره، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به ته‌واوی موسوڵمانان، به تایبه‌ت خزم و که‌س و قوتابیه‌کانی، و به تایبه‌تی‌تر به کوڕی مامۆستا، جه‌نابی مامۆستا موحسین نه‌سری ئاراسته ده‌کات و له خوای گه‌وره، بۆ ئه‌م کۆچکردووه به‌ھه‌شت به‌رین و بۆ خزم و که‌س و کاری، پاداشی به‌خێر داوا ده‌کات. اللهم اغفر لنا و له. ئامين
بۆچوونه‌کان