إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • یەکەم کۆبوونەوەی مامۆستایانی پۆلی دووھەمی ناوەندی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.

  • حسەین عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حسەین کۆکەن خەڵکی گوندی مێگوڕەی سەر بە بەشی بایەنگان، دەسکەوتی چەن ساڵەی خۆی کە بڕی 6 ملوێن تمەن پارەی ئێرانی بوو، بۆ پشتگری لە بەشی سازکردنی خوێندنگان پێشکەشی ئەم بەشەی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح و بە گێڕانەوە لە ئیرانا، خاڵۆ حسێن ئەم پارەیەی لە ڕێگای ئەو موسافیر و گەشتیارانە کە سەردانی ئەویان کردووە و وەک خەڵات و پێشکەشی پێیان داوە، کۆی کردوەتەوە.

  • کۆبوونه‌یه‌کی یه‌ک ڕۆژه‌ لە ژێر ناوی «توند و تیژی دژ به‌ژنان »ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ۲۱ خەزه‌ڵوه‌ر، له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو. کۆ بوونه‌وه‌ی مافی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا له ژێر‌ته‌وه‌ری «توند و تیژی دژ به‌ژنان» له‌گه‌ڵ بوونی عه‌بدولموحه‌ممه‌د زاهیدی به‌رپرسی پاڕێزگای کوردستان، بریکار و دادوه‌ره‌کانی پارێزگای کوردستان، مامۆستاکانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی تایبه‌تی زانکۆکانی پارێزگای کوردستان و چالاکان و هۆگرانی کێشه‌کانی ژنان ‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌۲۱ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

  • دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە پارڵمانی شەشەم، لە بنکەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بووو لەگەڵ چەن کەس لە ئەندامانی بەشی ئیداری جەماعەت دیدار و چاوپێکەوتنی کرد. دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە خولی شەشەمی پاڕلمانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بوو و لەگەڵ ئەندامانی بنکەی ناوەندی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

  • دکتۆر مەحموود وەیسی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادر بەیزاوی، وتارخوێن و پێشنوێژی ئەھلی سوننەتی شاری ورمێی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، دکتۆر مەحموود وەیسی، بەرپرسی بەشی زانایانی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران، عەسری ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە نه‌خۆشخانەی کەسرای شاری تاران، سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادری بەیزاوی کرد.

  • ڕۆژی سێ شەممە 4ی سەرماوەزی 93 پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی زیاد لە 300 چاپەمەنی ناوخۆی ئێران، لە شاری سنە بەڕێوە چوو. شەشەمین پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنگرانی فەرھەنگ و زیاد لە 300 چاپەمەنی پاش نیمەڕۆی دووشەممە دەست بەکار بوون.

  • دانیشتنی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی بە ئامادەبوونی جێگری ئەمینداری گشتی جەماعەت، ڕۆژەکانی چوارشەممە و پێنج شەممە 5 و 6ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی بەڕێوە چوو و جەخت کرایە سەر ھیوابەخشی سەبارەت بە داھاتوو.

  • زۆرتر له دووسه‌د که‌س له زانایانی شیعه و سوننی خه‌ڵکی ئێرانی له به‌یانیه‌کی هاوبه‌شدا کرده‌وه‌کانی زۆرخوازانه‌ و بێ ڕێزی کردن به ڕووگه‌ی یه‌که‌می موسڵمانان له‌لایه‌ن زایۆنیسته‌کانیان ئیدانه‌ کرد.

  • بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان و بەرپرسانی شارستانی، دانیشتنی گشتی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت ڕۆژی پێنج شەممە 12ی سەرماوەز لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

  • بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان و بەرپرسانی شارستانی، دانیشتنی گشتی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت ڕۆژی پێنج شەممە 12ی سەرماوەز لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

زیاترین جیگای باس و سەرنج