دینا زه‌که‌ریا که ڕۆژنامه‌نووسێکه، به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای تورکیا و سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان (عدالت و توسعە) له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕه‌قیبه‌که‌ی دا، ئیحسان ئۆغڵو له‌خه‌ڵکی تورکیا پیرۆزبایی کرد.
پیرۆزبایی دکتۆر قه‌ره‌زاوی له ئەردۆغان : دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له ھه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاتە، پیرۆزبایی لێ کرد. قه‌ره‌زاوی به ئاماژه به دەسپێکی سه‌رده‌مێکی نوێ له مێژووی تورکیادا وتی : ئه‌ردۆغان نه ته‌نیا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی تورک، به‌ڵکوو خۆشه‌ویستی ھه‌موو عه‌ره‌به‌کان و ئوممه‌تی ئیسلامیشه. http://www.timeturk.com/tr/2014/08/13/karadavi-den-muslumanlara-erdogan-... ته‌قینه‌وەی خۆکوژی له نزیکی ماڵی حه‌یده‌ر عیبادی :
بە یارمەتی شارۆمەندان و باوەڕپێکراوانی دەس بەخێری شاری سەردەشت، خەڵکی ئەم شارە ھاوکات لەگەڵ تەواوی شاره کورده‌واریەکان، که‌مپه‌ینێکیان بۆ یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی شه‌نگاڵ ده‌ستپێکرد. بەم بۆنه‌وه شۆڕایێکی 7 که‌سی که له حاجی حه‌سه‌نی واحیدی، حاجی ئه‌بوبه‌کر مەولانی، دکتۆر ڕه‌سووڵ پیرۆتی، حاجی محەمه‌د نیک پەی، که‌ریم مەعرووف زادە، محەمه‌د قادری بێوران و خاتوو ھاجره محه‌مه‌دئه‌مین پوور پێکھاتبوو، بۆ چاودێری و ئیدارەکردنی شێوازی یارمه‌تیەکانیان ھەڵبژێردران و بڕیاردرا که له ئیمکاناتی ئەنجومەنی بەرگری له مافی بریندارانی کیمیاوی سەردەشت بۆ ئاسانکاری ئیش و کارەکان کەڵک وەربگیردرێ.
به‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا له ھه‌ڵبژرادنی سه‌رۆک کوماری ئه‌م وڵاته، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له نامه‌یه‌کدا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له ئه‌ردۆغان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و خه‌ڵکی تورکیا، پیرۆزبایی کرد.
یه‌کێ له‌سه‌رکرده‌کانی گروپی تیرۆریستی داعیش به‌ڵێنی داوه که ئه‌م گرووپه بێتوو بچێته وڵاتی میسر، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری لابراوی ئه‌م وڵاته ده‌کوژن. به پێی ھه‌واڵی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری التحریری میسر، ئه‌بو سوھه‌یب لیبیایی (أبو صهيب الليبي) له سه‌رانی گرووپی تیرۆریستی داعش له گرته‌یێکی ویدیۆیی‌دا ده‌ڵێ : مورسی تاغووته و گەوره‌ترین جه‌نایه‌تکاره. چون ھه‌وڵیدا ئایین وه‌کوو که‌ره‌سته و ئامێرێک بۆ شاردنه‌وەی کاره‌کانی به‌کار بێنێ.
له چواره‌مین خولی ھه‌ڵبژاردنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان، که له ئەسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، مامۆستا پیرانی بۆ دووه‌م جار به ئه‌ندامه‌تی لێژنه‌ی ئه‌میندارانی ئه‌م یه‌کیه‌تیه ھه‌ڵبژێردرا. به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووکی ئه‌م یه‌کیه‌تیه، له‌م دانیشتنه‌دا ھه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی ئه‌مینداران بۆ چوار ساڵی داھاتوو به‌ڕێوه چوو له نێو پاڵێوراوان، 31 کەس به ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ھه‌ڵبژێردران. جێگای باسه که له‌م دانیشتنه‌دا، 600 که‌س له زانایان، بیرمه‌ندان و وتاربێژانی جیھانی ئیسلام به‌شداریان کرد.
داعش، ماڵی ڕێبه‌ران و بنکه‌ی ناوه‌ندی حیزبی ئیسلامی له شاری نه‌ینه‌وای داگیر کرد و گڕی تێبه‌ردا. ابراھیم الحسن، جێگری سه‌رۆکی «مه‌جلیس عه‌شیره‌ته‌کانی نه‌ینه‌وا» له پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گەڵ «العربی الجدید» ڕایگه‌یاند : حیزبی توندڕه‌وی داعش، بنکه‌کانی حیزبی ئیسلامی تاڵان کردووه و پاشان ئه‌م بنکانه‌ی سووتاندووه. بێجگه له‌مه تا ئێستا خانووی زیاد له 30 که‌س له ڕابه‌رانی به‌ناوبانگی ئه‌م حیزبه‌ی له شاری نه‌ینه‌وا داگیرکردووه.
چالاكان لەپێگەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەڵمەتێكی فراوانی پشتگیریكردنی بزوتنەوەی حەماسیان دەستپێكردووە, ئەوەش لەپاش لێدوانێكی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی قەوارەی جولەكەوە بوو, كەتیایدا ووتبووی لەهیچكام لەجیهانی ئیسلامی و عەرەبیشدا كەسێك نیە كەلایەنگیری و پشتیوانیی بزوتنەوەی حەماس بكات, هەموو لەدژی حەماسن, جگە لەتوركیا و قەتەر و ئێران نەبێت .
عادل جەلیلی، له ئه‌ندامانی پێشڕه‌وی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ، کاتژمێر ۱ نیمه‌ڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ته‌رمی 200 فه‌له‌ستینی له گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له تلاڤیو دۆزرایه‌وه. ئه‌م ته‌رمانه، ھی که‌سانێکه که به ده‌ستی چه‌کدارانی لایه‌نی ڕاستی توندڕه‌وی جوله‌که، له ناوچه پێشووه عه‌ره‌ب نشینه‌کان له ساڵی 1948 شەھید کراون. بە پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری وۆرڵد بوڵتەن، ده‌یان ھاووڵاتی فه‌له‌ستینی، له شه‌ش گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی یافا له تەلاڤیودا دۆزراونەتەوە. ئه‌م ته‌رمانه له کاتی شه‌ڕی عەرەبه‌کان و ئیسڕائیل لەلایەن خەڵکی توندڕەوی ئیسڕائیل شەھید کراون.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb